Part 14

1.8K 187 53
                                    


.
.
.

جۆنگکوک : بـبـورە خـۆشـم دەوێــی ...❤!

وانگسان چاوەکانی تا دوا ئاست کرایەوە لە باوەشی جۆنگکوک هاتە دەوە و کەمێک لێی دوورکەوتەوە وانگسان هێشتا لە شۆک دایە و ناتوانێ هیچ قسەیەیک بکات
دڵی دەستی کرد بە لێدانێکی خێرا و وانگسان
سەیری چاوەکانی جۆنگکوک دەکات و لە نێو مێشکیدا ئاڵۆزیەکی زۆر دروست بوە و شەری نێوان و دڵ و مێشکی کۆتاێی نایەت
جۆنگکوک هەستی کرد کە وانگسان بەو قسەی کردی سەرسام بوە

جۆنگکوک : وانگسان مێشکت بهێنەوە لای من دەمەوێ قسەت بۆ بکەم

وانگسان : (ئەو هێشتا بێدەنگە و لە شۆک دایە دووبارە هەزاران بیرۆکە لە نێو مێشکی دا هەیە )

جۆنگکوک : وانگسان تکایە بواستە لەو شۆک بوونە من دەمەوێ ئێستا هەموو شتێکت بۆ باس بکەم

وانگسان :باسی چی دەکەی جۆنگکوک من ئێستا باوەر بە هیچ شتێک ناکەم ... ئاهــ خوایە ئەوانە هەمووی خەوە من باوەر ناکەم

جۆنگکوک لە وانگسان نزیک بویەوە هەردوو دەستی خستە سەر شانەکانی

جۆنگکوک : وانگسان ئەوەی ئێستا دەی بینی هەمووی راستن وە من پێویستە قست بۆ بکەم تکایە گوێم بۆ بگرە

وانگسان هیچ قسەیەکی نەکرد تەنها بەردەوام بوو لە سەیرکردنی چاوەکانی جۆنگکوک

جۆنگکوک : وانگسان من خۆشم دەوێی بەرادەیک من ئاشقت بووم تۆ لە ئەشق تێدەگەی ؟ من ناتوانم بێ تۆ وانگسان تۆ تایبەت ترینی لە ژیانم تکایە لێم تێبگە
وانگسان ؟

وانگسان : ( بێدەنگ بوو )

جۆنگکوک : وانگسان تۆ من خۆشدەوێ ؟

وانگسان خورپەیەک بە دڵی کەوت

وانگسان : جۆنگکوک تۆ دەتەوێ چی بکەی من هیچ شتێک لە تۆ تێناگەم زۆر سەیر رەفتار دەکەی ئەم قسانە چین خۆشویستنی چی تۆ چۆن دەتوانی منت خۆشبوێ تــۆ .....

جۆنگکوک قسەکانی بە وانگسان بری

جۆنگکوک : وانگسان بۆچی دەتەوێ هەمیشە ئەو خۆشەویستیە لە ناخت بشاریتەوە چۆن دەتوانی وا رەفتار بکەی کە هەرگیز من خۆشنەویستەوە من باش ئەو چاوانە دەخوێنمەوە کە مووڵکی خۆمە هەرگیز هەوڵ نەدەی درۆ بەم دەمە بکەی کە پێویستە راستیەکان بدرکێنێ
دەزانی دوای هەوڵدانێکی زۆر توانیم بەم رۆژە بگەم وانگسان تکایە لێم دوورمەکەوە من لە ناخی دڵمەوە ئەو قسانە دەکەم خۆشم دەوێی زۆرم خۆش دەوێی تکایە تۆش لێم تێبگە هەروەک و چۆن من لێت تێگەشتم دەزانم کە چەنێک خۆشت دەوێم و چەنێک ئاشقی منی تکایە وانگسان واز لەو کەلە رەقیە بێنە ئەوەی لە رابردوو روویردا لەبیریکە من و سۆزی هیچ شتێک لە نێوانمان دا نییە دەزانم من زۆر باش دەزانم کە دڵت لێم شکاوە من پەشیمان کە ئازارم دای ببورە من تەنها خۆشم دەوێی و دەمەوێ لە کۆتایەکەی تەنها خۆم خۆت بمێنینەوە ئێستاش ئەوەی ویستم وتم .

بـۆچـی تـەنــهــا تـــــۆ ...؟ (تەواو بوو ✔)  JK _ WANGSAN  Onde histórias criam vida. Descubra agora