PART THIRTY - SIX

95 7 0
                                    

Thied person pov
:-+-:-+-:-+-:-+-:-+-:-+-:

دوای تێپەڕینی چوار مانگ . یۆکۆ بەردەوام بوو لە سەردان کردنی ڕێژنە و هەندێک جاریش لە قەڵاکە دەمایەوەو و وە ڕێژنە ئەوی بە لوسیفەر ناساند . کە لە سەرەتادا . لوسیفەر یۆکۆی بەدڵنەبوو بەڵام دوای ماوەیەک ئەوی قبوڵ کرد لەبەر ڕێژنە .

لەو چوار مانگەدا . لەکۆتایدا لوسیفەر هەستەکانی بۆ ئێما دەربڕی و ئێماش بە هەمان شێوە هەستاکەنی بۆ گەڕاندەوەو و ئێستا. خۆشەویستن و ئەو هەواڵە ڕێژنەی زۆر دڵخۆش کرد.

یۆکۆ . ڕێگایەکەی دۆزیەوە کە توانی کاتی دەرمانە جادوویەکەی کە لە ڕێگەیە دەیتوانی خۆی بگۆڕێت بۆ مرۆڤێکی منداڵ . درێژ بخاتەوە و کاریگەری دەرمانەکە بۆ چەندین کاتژمێر دەمایەوە و وە بۆ چەندین ڕۆژیش.

هەموو شتێک باش دەڕۆیشت تا لەناکاو ڕۆژێک شتێکی لەناکاو بەسەر ڕێژنە داهات کە بووە هۆی گۆڕینی تەواوی ژیانی.

.........

=+=+=+=+=+=+=+=||کاتژمێر 2:29||=+=+=+=+=+=+=+=

وەرز : پایز

مانگ : 10

.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.

هەوری ڕەش تەواوی ئاسمانی داپۆشیبوو و باران بە خێرای دەباری و دەنگی بروسکە دەبیسترا.

یۆکۆ لە ژوورەکەی ڕێژنە بوو و کە ڕێژنەش لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو و بووکەڵەکەی لەباوش گرتبوو.

یۆکۆ لە پەنجەرەکەیەوە سەیری دەرەوەی دەکرد بە زەردەخەنەیەک و بە دەستێکیشی کەمێک پەردەکەی لادابوو.

"بارانەکەی بەهێزە . پێموانەیە کە بتوانم بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە" یۆکۆ ئەوەی وت و بەردەوام بوو لە سەیری کردنی دەرەوە

"کەواتە ئەوە مانای ئەوەیە کە لێرە دەمێنیتەوە" ڕێژنە ڕووی بۆ دەنگی یۆکۆ سوڕاند و ئەوەی بە دڵخۆشیەوە وت

یۆکۆ ڕووی ڕوخساری بۆ ڕێژنە سوڕاند

"ئاها" یۆکۆ ئەوەی وت و دەستی لەسەر پەردەکە لادا

"بەڵێێێێ" ڕێژنە ئەوەی بە دڵخۆشیەوە وت و دەستەکانی بۆ ئاسمان بەرزکردەوە

یۆکۆ کە ئەمەی بینی . زەردەخەنەیەکی کردوو و نزیکی ئەو بوویەوەو و لەسەر جێگاکەی دانیشت . کە ڕێژنەش هەستی بە جوڵانی جێگاکەی کردوو و زانی کە یۆکۆ لە تەنیشتی دانیشتووە

"دڵخۆشبوویت" یۆکۆ ئەوەی بە زەردەخەنەیەک وت و لەسەر پشت پاڵکەوتوو و دەستەکانی خستە ژێر سەری و چاوەکانی داخست

The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔Où les histoires vivent. Découvrez maintenant