وەڵام بۆ پرسیارەکان ❦︎✔︎

909 262 1.8K
                                    

برینداری دەستی تۆ نیم ،
تا بتوانی ساڕێژیکەی
من خۆم خۆم بریندار ئەکەم
وە دواتریش خۆم ساڕێژ ئەکەم 
نەک لەبەر ئەوەی ناتەواوێک بم !
لەبەر ئەوەی ئەمەوێ خۆم تێبگەیەنم
ھەنێکجار خۆمان خۆمان ئازار ئەدەین
بەڵام ھەر خۆمان ئەتوانین
سارێژیکەین نەک یەکێکیتر 💔•!

🌙✨🌙✨🌙✨🌙✨🌙✨🌙✨🌙 ✨ 

سڵاو لەهەمووتان شیرینەکەم
هیوادارەم باش بن❦︎✔︎

باشە بابێمە سەربابەتەکە لێرە من پرسیار دەکەم تۆ وەڵام بەرەوە وە وڵامی هەموو پرسیارەکان بەرەوە نازدارەکەمم

ئەوەی من بەرچاوم کەوتووە لێرە زۆرینەمان هەرزەکارین وە تەمەنی هەرزەکاری تەمەنێکە کە بە ئازارە وە کێشەو خۆشی زۆری هەیە ئەم تەمەنە دووبارە بوونەوەیە نیە.....؟؟؟؟

-شکستەکان مانای کۆتایی دنیا نییە و هێشتا چانسی زۆر زۆرت لەبەردەمدا ماوە و پێویستناکات بێ هیوا ببیت.ئێمە لەم تەمەنە دا بیرۆکەی خراپ پیس بە مێشکمان دا دێت دەرباز بوون لەم بیرۆکانە ئازارێکی زۆری دەوێت هەوڵدانی دەوێت نابێت کۆڵ بەیت ژیان یەک جارە دووبارە بوونەوەیە نیە ئەزیزی من
وای لێهاتوە خەڵک شانازی بەگوناحەکانیانەوە
دەکەن لەژێر دروشمی ژیان یەک جارە☝
؛؛ئەگەر
ژیان جارێک بێت؛‌
دۆزەخ تەمەنێکە . لەبیری مەکە ئەزیزی من):

یەکێک لەم کێشانە (هەوڵ دان بۆ خۆ کوشتن) بەداخەوەم لەوانیە زۆرینەمان بیرمان لێ کردەبێتەوە باشە با درێژەی پێ نەدەم):

........هۆکاری خۆ کوشتن چیە........؟
یەکەم: فشارخستنەسەر لەلایەن کەسانی دەوربەر
یەکێکە لەباوترین هۆکارەکان، زۆرینەی ئەو کەسانەی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە فشارێکی زۆریان لەسەر بوە بە شێوەیەک کە بێهیوا دەبن لە ژیان و وابیردەکەنەوە کە "هەموان باشتر دەبن ئەگەر من لە ژیاندا نەمێنم" بۆیە بیر لە ئەنجامدانی ئەو رێگایە دەکەنەوە.

دوەم: ناجێگیری باری دەرونی
زۆرێک لەو کەسانەی بیر لەخۆکوشتن دەکەنەوە باری دەرونیان جێگیر نیە، کێشە بچوکەکان گەورەدەکەن و وابیردەکەنەوە چارەسەری کێشەکانیان ناکرێت.تەنها ناوی خوا بێنە انشەللە هەموو کێشەکان جارە سەر دەبێت

سێیەم: هەڵەشەیی
بەتایبەتی ئەو کەسانەی ئالودەی مادە هۆشبەرەکان و کحولیەکانن، بە زویی توڕە دەبن کۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن و پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن. بۆ ئەم کێشەیە هەستەکەم لای ئێمە کەمە.

چوارەم: ئاگادارکردنەوە
بەشێکی ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بکوژن مەبەستیان خۆکوشتن نیە، بەڵکو دەیانەوێن چواردەورەکەیان ئاگادار بکەنەوە لەوەی ئەوان هەڵەن، دەیانەوێت بەم کردارەیان سەرنجی چواردەورەکەیان بۆخۆیان رابکێشن، کەسانی دیکە پەشیمان بکەنەوە.

وەڵام❦︎✔︎Where stories live. Discover now