بڕیــاردان

181 15 2
                                    

ڕوودانــی هەمــوو شــتێك بەدەســت خــودایە
ئەی وانیــە ...؟!

ڪە فەرمــووی :
ببــە !

ئەوە ڕوودەدات ڪە ووتــی

لەنێــو ســروشــتی ماڵــەڪەم دانیشــتووم و بــیردەڪەمــەوە

تێنــووســی یــادەوەرییــەڪانم نــاوم لــێ نــاوە
"ڪتێبــی خــەونەڪانم"

مــاوەیەڪی زۆرە تێنــوســی یــادەوەرییــەڪانم ســووتاندووە !
تەنانەت بــیرم نایەت لە تەمەنــی چــەند ســاڵــی دەســتم ڪردبــوو بە نووســینــی یادەوەرییــەڪان
بەڵام پێــم وابــێ لە تەمەنــی ١٠ بۆ ١١ ســاڵان بــوو

مــاوەیەك بەر لە ئێســتا ڕۆیشــتم و دەســتم ڪرد بە خــوێنــدنەوەی
شــتی منــاڵانەم تیــا نوســیبــوو

زەردەخــەنەم دەڪرد هــەرڪاتێــك ســاتێــڪی خــۆش و چــێژبەخــشــم دەخــوێنــدەوە ڪە نوســیبــووم
پێــڪەنینــم دەهــات وە ســەیرم دەهــات ڪە دەمبــینــی هەســتی منــداڵانە چــۆنە
جــوانــترین هەســتە دەزانن ...؟!

منــداڵان بــێ ئــاگا لە ڪاری دونیــا
پەپوولەیەڪی جــوانن لەم دونیــایەدا ڪە بەویســتی خــۆی ئەجــووڵــێت و چــێژ لە شــتەڪانــی دەوروبەری دەبینــێ
دەگریت بۆ ئەوەی ئەو شــتەی دەیەوێت و ڪۆڵنــادات تــا بەدەســتی نەهــێنێتــەوە

ئێســتا تەمەنم ١٦ ســاڵــە ...
مــاوەیەك بەر لە ئێســتا ڪە تێنــوســی یــادەوەرییــەڪانم ســووتاند
نــازانم بۆچــی ئەو بڕیــارەم دا
تەنانەت بۆ ســاتێــڪیــش بــیرم نەڪردەوە ڪە دەبــێ بیــڪەم یــان نــا

میــوانێــڪم لەم زەوییــە
پێــم وابــێ بــیرڪردنەوە لەوە وای لــێ ڪردم ئەوە بڪەم
باشــە بۆچــی یــادەوارییــەڪانم بنــوســمەوە ...؟!
ئەمە ڪات بە فــیڕۆدانە ...؟!

بەڵام لەهەمــان ڪات دا داواتــان لــێ ناڪەم ئێــوەش هەمــان ڪار بڪەن
چــونڪە نووســینــی ئەم شــتــانە لەژیــانت باشــە
بەڵام بۆ ئێســتاش بــێت نازانم بۆچــی ...

ڪارێڪی وام ڪرد

بەڵام ئێســتا ڪە دانیشــتووم لەســەر جــۆلانەی نێــو حــەوشــەڪەمــان و لەدیمــەنــی ســروشــتی نێــو ماڵمــان دەڕوانم ...
بۆســاتێــك بــیرم ڪردەوە شــتێك بۆ پیــاوی ژیــانم بڪەم
بۆ خــۆری ســەرلەبەیانیــانم ڪە لە ١٤ ســاڵیمــدا لێــم وون بــوو چــیتر خــۆر هەڵنــەهــات

لەڪاتێــك دا ئێســتاش چــاوەڕێم و ڪە چــاوم دەڪەمەوە بیبینــم

بڕیــارم دا شــتێك بنــووســم بۆ "باوڪ'ە میهــرەبانەڪەم"
وە بەئێــوەشــی ڕابگەینــم تــا چــیتر هەڵــەی بەرامبــەر مەڪەن
تــاوەڪو لەدوا ســات دا پەشــیمان نەبنــەوە
چــونڪە پەشــیمــانــی دادت نــادات

بڕیــارم دا هەســتی خــۆم بنــووســم لەدوای ئەو
تەنانەت زارم نایگرێت تــا ناویشــی بڵێــم
ئەوە هەســتێڪی ناخــۆش نییــە ...؟!
نەتوانــی نــاوی بڵێــی ڪە بە حــەســرەتــی بۆ جــارێڪیــش پێــی بڵــێی ..."بابــە"هـ

هــەوڵ و مــاندووبــوونێــڪی زۆر دەدەم بۆ نوســینــی چــەند شــتێك بۆتــان
تڪایە ... ئەو هەســتەی باســی دەڪەم بۆتــان
پشــت گوێــی مەخــەن !

لەمنــەوە شــتێك وەرگرن و ئیتــر بچــۆ دەســتی دایك و باوڪت مــاچ بڪە
داوای لێخــۆشــبوون و گەردن ئــازایــی بڪە
دوای ئەوەی لــێت وون بــوو
هــیچــت لەدەســت نایە ئەزیزەڪانم

دەســا پەندێك لە هــەســتە ڪوشــندەییــەڪەم وەرگرە

ڪێ هەیە ڪە ژیانــی پێنــاســەیەك بــێت لەتۆ جگە لە دایك و باوڪت ...؟!
ڪێ هەیە ڪە هــاوڕێ و هــاوخــەمت بــێ لە هەمــوو ســاتێڪت جگە لە خــوشــك و برات ...؟!
ئــازیزەڪەم تێبــگە ڪە لەدوای خــودای پەروەردگار خــێزان تاڪە ڪەس و پشــتگیری تۆن

لەوە مەڕوانە ڪە ڪێشــە و نــاڕەحــەتــی زۆر هەیە لەنێــو خــێزانەڪەت و هەمیشــە دڵخــۆش نــیت
هــیچ ڪەســێك هەمیشــە دڵخــۆش نییــە
بەڵڪو لەوا بڕوانە ڪە ڪەســانێــك هــەن خــزمەتت دەڪەن و تۆیــان گرتۆتە خــۆ و لە باوەشــی ئەوان دای
نەك لەنێــو دەســتی ڪەســانێــك ڪە بە منتــەوە بۆ چــەند ڕۆژێك پــارووی دەســتی خــۆیــانت پــێ دەدەن

خــۆشــەویســتی لای هەمــوو ڪەس بــوونــی نییــە
تەنانەت زۆرجــاریــش لە زۆر ڪەســەوە بیــســتوومــانە
ڪە ئەســڵەن بڕوایــان بە خــۆشــەویســتی نییــە

بەڵام ئەی خــێزانەڪەت ...؟!
بێــگومــان هــەر ئەوان ســەرچــاوەی خــۆشــەویســتین !


~~~~~~~~~~~~

بەخــۆشــحــاڵــییــەوە داواڪاری ئەوم جــێبــەجــێڪرد
ڪە داوای لــێ ڪردم ...
ئەو هەســتەی بۆی لــێرەدا بینــووســم
دڵخــۆش بــوو ڪە ڕازی بــووم
چــونڪە حــەزی ڪرد ئەو هەســتە نیشــانــی ئەوانە بدات ڪە پێــی دا تێنــەپەڕیوون
تــاوەڪو ئــیتر بوەســتن
چــونڪە دواتر پەشــیمــانــی دادت نــادات
ئەی وانیــە ...؟!

بەهــیوام چــێژی لــێ ببــینن ئەزیزەڪانم💙
ヽ(♡‿♡)ノ

| The Deathly Feel |Where stories live. Discover now