دکیۆر ڤیکتۆر یەکەم هەنگاوی نایە ناو گفتووگۆکە لە پێنجەمین دیداری خۆی و ئەدێلینا هەمیشە ئەدێلینا کەمترین قسە و کەمترین وەڵام ئەدا و دکتۆر ڤیکتۆریش بە پێچەوانەوە.
-تەندرووستیت چۆنە؟
ئەدێلینا بە کورتی وەڵامی دایەوە :
-باشم.
دکتۆر ڤیکتۆر ویستی گفتووگۆکەیان قوڵ بکاتەوە و وتی :
-هەست بە چی ئەکەی ئەم ماوەیە و لە لایەنی دەروونیەوە چۆنیت؟
ئەدێلینا دوای ئەو چەن دیدارە کەمێک ڕاهاتبوو لەوەی چۆن ئەوانەی ناخی بۆ دکتۆر ڤیکتۆر بدرکێنێ بۆیە بە ئاساییانە باری دەروونی ئەم ماوەیەی پێ گووت :
-وەک خۆمم، ڕابردووەکان ئەمخنکێنن
دکتۆر ڤیکتۆر سەری لەقاند بە وەڵامە کورتەکەی و دەستی کرد بە هەندێک وشەی پڕ مانا :
-ڕابردوو ئەوەیە کە بە جێ هێڵدراوە و ئێستا و داهاتوو و ئەو دنیا نییە، کەواتە بۆ بەردەوامی لە نقوم کردنی خۆت؟ بۆ هەڵناستیتەوە بەرز بیتەوە و لق و پۆپەکانت گەشە بکەن، بۆ بە ڕابردووت ئێستات لە ناو ئەبەی.
ئەدێلینا کەمێک وەستا و سەری بەرز کردەوە و وتی :
-بەو ڕابردووەم بۆ چ ئێستایەک و داهاتوویەکم هەیە؟
دکتۆر ڤیکتۆر هەستایەوە لەسەر کورسیەکەی شوشەی ئاو خواردنەوەکەی هەڵگرت لەسەر مێزەکە و چووە پێش ئەدێلینا و وتی :
-ئەم شوشەیە ئێستایە
دکتۆر ڤیکتۆر شوشەکەی فڕێدایە خوارەوە و شکا بووبە پارچەی ورد بوو، دواتر وتی :
-ئەوەش داهاتووی شوشەکە
ئەدێلینا تێنەگەیشت لە مەبەستەکەی، دکتۆر ڤیکتۆر دەستی کردەوە بە قسە :
-ئەم شوشەیە لە ڕابردوودا نەشکابوو ئێستای هەبوو بەڵام بەکاری نەهێنا وە بۆیەش شکا، خاتوون ئەدێلینا خەزێنەی تۆ لە ناو ناخی تۆدایە لە ناو دەستی ئەم و ئەودا نییە! خەزێنەکەت بدەزەوە لە ناو ئەو ڕووبارەی کە لە ناختا سەری هەڵداوە، خەزێنەکەت دەربێنە و بدرەوشێوە پێی!
ESTÁS LEYENDO
ڕووبارە قوڵەکەی ئەدێلینا ✔️
Espiritualکاتێک یادەوەریەکی خۆڵەمێشی دەگەڕێتەوە هەناسەت ڕسوا دەکات و بە توندی نووقمت دەکات، وە بەرەو مەرگت دەبات مەگەر خۆت ڕێگە بدەیت بە بێ بەرهەڵستی تێپەڕ ببێت تا کۆتایی دێت!