های ئەمەش پارتێکی نوێوەک و ئەو وەعدەی پێتانم دابوو هەموو ڕۆژێک پارت دادەنێم😁
🎈وەک و ڕێزێک بۆ ماندوو بونی من ڤۆت و کۆمێنت بکەن🎈
بۆناو چیرۆک
..............
___________________________________
هەمووان لەسەر سفرەی نان خواردن بوون نانیان ئەخوارد
تا لیسا وتی
لیسا:پێتان وانیە ئاوا زۆر بێزارکەرانەیە؟؟؟
بەبێزاری وتی کاتێک کەوچکەکەی دەستی دانا و سێری ئەوانی تری کرد
جۆنگکووک وەستا لەوەی نان بدات بە ن/ت و سەرنجی کردە سەر قسەکانی لیسا و وتی
جۆنگکووک:چی بێزارکەرانەیە لیسا؟
لیسا:هەر لەماڵەوەین.....دەی با بڕۆین بگەڕێین و گەشت بکەین....یان بچینە سینەما....دڵنیام ن/ت ئەوەی بەدڵ ئەبێت وانیە ن/ت...؟
بەئەنقەست وای وت چونکە لیسا ئەزانێت ئەگەر ن/ت ڕازی بێت جۆنگکووکیش ڕازی ئەبێ وە ئەگەر جۆنگکووک ڕازی بێت هەمووان ڕازی ئەبن واتا ئێستا لیسا خاڵی لاوازی جۆنگکووکی دۆزیەوە بۆئەوەی ڕازی بکات بۆ کارەکانی.....
ن/ت:ئێ.....من نازانم..
جۆنگکووک:تۆ حەزی پێئەکەیت؟؟
وتی کاتێ سێری ناوچاوی ن/تی ئەرد و ن/ت زۆر شڵەژابوو بەهۆی نیگاکانی جۆنگکووک
ن/ت:ئێ من.......ئئێ باشە....واتا باش ئەبێت........وانیە ناز؟
ن/ت زۆر کات هانا بۆ ناز ئەبات چونکە بەتەنها بڕیار لەسەر هیچ شتێک نادات و هەمیشە پرس بە ناز ئەکات
ناز:بێگومان باش ئەبێت گیانە
بێلا:ئێمەش ئەڕۆین وانیە گیانەکەم؟
لەکۆتاییدا سێری جینی کرد
جین:بێگومان....ئێمەش دێین
جۆناسان:بۆکوێ ئەڕۆین؟
جین:شێرەکەم ئەچین بۆ گەشت خۆشە وانیە؟
جۆناسان:ئهم زۆر خۆش ئەبێت
بە دڵخۆشیەوە
ناز:ئمم.....بەڵێ باش ئەبێت کەواتە کەی ئەڕۆین؟
نامجوون:هۆپ.....کێ وتی من دێم؟

أنت تقرأ
SavageLove_خۆشەویستی دڕندەیە🎈🖤
Actionخۆشمویست بەڵام ئەو..... سەرەتا ئەم چیرۆکە بیرۆکەی خۆمە.....وە من ماوەیەکی زۆر بوو ئەم بیرۆکانەم لەخەیاڵ بوو.....بەر پرسیار نیم لە لێکچونی چیرۆکەکەم لەگەڵ کەسێکی تر.......هەر وەکو ئەوەی وتم ئەمە بەتەواوەتی بیرۆکەی خۆمە🥰 هیوادارم بیخوێننەوە و ڤۆت و...