Third person pov
=^))^=))^=^))^=^))^=قوتابیەکان ئیمێڵییان بردەوە پۆلەکە و خەریکی قسەکردن بوون لەگەڵی و پرسیاری جۆرا و جۆریان لێدەکرد.
لەلایەکی تر دەیڤد لە شوێنێ خۆی دانیشتبوو و ڕووخساری لەناو لەپی دەستی دانابوو و بەبێزاریەوە سەیری قوتابیەکانی دەکرد کە لەگەڵ ئیمێڵی قسەیان دەکرد.
"بەڕاستی زۆر دڵخۆشم کە ئیمێڵی لەگەڵ ئێمە دەست بە خوێندن دەکات" یەکێک لە کچەکان کە ناوی نێزیە ئەوەی ئەوەی بە زەردەخەنەیەک وت
ئیمێڵی بەو قسەیە برۆکانی نزم کردەوە و زەردەخەنەیەکی کرد.
زەنگی قوتابخانەکە لێی داو و وانەی سێیەم دەستی پێکرد .
هەندێک لە قوتابیەکان گەڕانەوە شوێنەکەی خۆیان و هەندێکیان لەلای ئیمێڵی مانەوە.
لەدوای چەند خولەکێک دەرگاکە کرایەوە و مامۆستای ئینگلیزی کە ناوی (وینتەر)ە
هاتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست و کە هەندێک لە قوتابیەکانی بینی وەستابوون . کەمێک بەبێزاری وتی
"زۆرباشە قوتابیەکان قسەکردن بەسە . بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆتان"
کە قوتابیەکان گوێیان لە دەنگی مامۆستاکەیان بوو . بەخێرای گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان و ئیمێڵیش گەڕایەوە شوێنەکەی خۆی .
مامۆستا وینتەر نزیکی مێزەکە بوویەوە و جانتا و پەرتووکەکەی لەسەر دانا و هەناسەیەکی ماندووی بە چاوی داخراوەوە دایەوە.
ŞİMDİ OKUDUĞUN
FROM HATE TO L❤VE
Romantizm(دەیڤد). کوڕێکی 16 ساڵە. بە کوڕێکی خراپ ناسراوە لە قوتابخانەکەیدا کە بەبەردەوای ئاژاوە دەنێتەوە و بە بەردەوامی شەڕ دەکات و تەنانەت لەگەڵ مامۆستاکانیشی شەڕ دەکات . هەندێک لە قوتابیەکان لێی دەترسێن و هەندێکیان ڕقیان لێی دەبێتەوە . هەرچەندە کە (دەیڤد)...