ھـەموو شـتـێـک گـۆڕا

285 45 80
                                    

Please don't forget

vote and coment

Hope you enjoy it

_____

Miss your voice and your laugh

بـیـری دەنـگـت ئـەکـەم و پـێـکـەنـیـنـەکـەت

_____

دوای دوو ســـاڵ
____

جۆنکوک: بەڵام تۆ لە ھەموو شتێک زیاتر بۆ من گرنگی

؟؟؟: بەڕاست

جۆنکوک: بەڵێ تۆ ھەموو ژیانمی ژیانی من بێ تۆ مانایەکی نیە بۆیە ئێستا وەرە خوارەوە
جۆنکوک وای بەو کچەی بەردەمی وت کاتێک لەسەر لێواری بینایەک وەستاوە و ھەوڵی ئەوە دەدات خۆی ھەڵبداتە خوارەوە

؟؟؟: کەواتە بۆچی ڕۆشتیت ئەو ڕۆژە تۆ دەزانی من چیم لێھات

جۆنکوک: ببورە من بەتەواوی بێعەقڵێک بووم دەبووایە بمێنمەوە و گوێت بۆ بگرم

؟؟؟: بەڵام نەتکرد منت جێھێشت بۆ ماوەیەکی زۆر

جۆنکوک: ببورە

؟؟؟: بڕوام وانیە سودی ھەبێت چیتر سپاس بۆ ھەموو ئەو ئازارانەی کە پێت بەخشیم بە ھیوام بتوانیت لەگەڵ خۆپەرستیەکەت دڵخۆش بی
وای وت کاتێک ئەو خۆی ھەڵدا 

ماوەیەک جۆنکوک بێ کاردانەوە مایەوە
دواتر نزیک بۆوە لەو شوێنێەی کە کەمێک لە مەوبەر ئەو کچەی لێ وەستابوو کەمێک خۆی دانەواند و کچەکەی ھەڵگرتەوە

؟؟؟: چی دەکەیت
کچەکە وای وت

جۆنکوک: باوا نەمرێت کەس لەبەر ئەوە خۆی ناکوژێ کە کەسێک جێی دێڵێ
وای وت و سەیری ئەوە کەسانەی بەردەمی کرد کە خەریکن گرتەی ئەو ڕووداوانە دەکەن

بەڵێ ھەموو ئەوانە دیمەنێک بوون لەو دراما نوێیەی کە جیۆن جۆنکوک خەریکە ڕۆڵی تێدا دەگێڕێ

دەرھێنەر: ئەوە واتای چیە بەشداری دراماکەت کردووە و تا دیمەنەکانی کۆتای ھاتوویت نازانی لە کۆتای کچەکە خۆی دەکوژێ

جۆنکوک: دەمزانی بەڵام ئێستا ئەوەم پێباش نیە کە بەو جۆرە مرۆڤەکان خۆیان بکوژن تکایە یان دەقی دراماکە بگۆڕە یان ھەرگیز پەیوەندیم پێوە مەکەوە

وای وت و ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلە گرانبەھاکەی و ئەوێی جێ ھێشت

_____

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 18, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

بـێ ئـاگـاWhere stories live. Discover now