✰party 9✰

3K 307 17
                                    

"من ڕازی...."
نەم توانی قسەکە تەواو کەم قۆڵی گرتم و ڕای کێشام بە دوای خۆی
بۆ ئەو شوێنەی دوێنێ چوین
پشت قوتابخانەکە
سەیرم کرد ویستم بڵێم چی ئەکەی بەڵام ڕێگەی نەداو ماچی لێومی کرد!!
وەک بڵێی چەن ساڵە چاوەڕێی ئەم کاتە بێت
لێوی لەسەر لێوم ئەخزاند
منیش ماچەکەم لەگەڵ گۆڕیەوە
دەستم خستە سەر شانی و ئەویش دەستی خستە کەمەرم و لە خۆیی نزیک کردمەوە
لێوی ئەڵێی شەکرە 
تا ئەهات ماچەکە قوڵ تر ئەبوو 
دوای کەمێک لێک دور کەوتینەوە
هەناسەمان ئەدا

"خۆشم ئەوێی"
وتی و لە باوەشی گرتم منیش باوەشەکەم لەگەڵ گۆڕیەوە 
کەمێکیش وا ماینەوە

"دەی با بڕۆینەوە تا گومان نەکەن"
بە زەردەخەنەوە وتم

"جا با گومان کەن
من نامەوێ لە کەس بشارمەوە کە تۆ هی منی"
شوگا وتی

"شێت مەبە..با جارێ بە کەس نەڵێین"
وتم و ماچێکی کورتی ڕومەتمی کرد

"مەترسە هیچ نابێت.."
دەستی گرتم و ڕۆشتینە مەکتەبەکە
دەستی بەردام و بەرەو پۆل ڕۆشتین 

"پێرلا چی بوو بۆ ئەوەنەت پێ چو؟"
ئاهی وتی کاتێک لەگەڵ لیسا و ئەنیسا بەرەو ڕوم هاتن

"هیچ نەبو"
بە ئاسایی وتم

"چی هیچ نەبو درۆزن خۆ سوراو بە لێوتەوە نەماوە"
لیسا بە پێکەنینێکی شەیتانی وتی

"یاا بۆ ئەبێت هەموو شتێ بزانی "
بە بۆڵەوە وتم

"چی بوو قەومانتان؟"
لیسا دوبارە بە شەیتانی وتی

"ئێمە بوین بە خۆشەویست"
بە شەرمەوە وتم

"ئۆۆۆوو..."
هەرسێکیان بە شەیتانی وتیان 

"ششش بەسە کچینە با بڕۆینە خوارەوە"

"نا ئێستا زەنگەکە لێ ئەیا "
وتی و چرکەیەکی نەخایەند زەنگ لێی دا
"دەی بۆ شوێنەکانتان "
هەمومان چوینە شوێنێ خۆمان
شوگا لە تەنیشتم بوو
دڵم 1000 لێی ئەیا 
خوایە ئەم کوڕە چی لە من کرد بە 2 ڕۆژ؟
هاتەوە بیرم کە من کچ نیم!
تەنها خۆم هەڵەخەڵەتێنم
من ژیانی ئەو کوڕە وێران ئەکەم
پێویستە پێی بڵێم کە چیم بەسەر هاتوە؟
یان لێی جیا بمەوە؟ 
دڵنیام بە هەردویان ئەروخێ
بەڵام یەکەمیان زۆر باشترە
لەوانەیە قبوڵی کات
لەوانەشە خۆی لێم جیا بێتەوە 
ئایششش
هەستم بە دەستی کرد لەسەر دەستم
سەیریم کرد زەردەخەنەیەکی کرد
وای ئەوە ڕێک لە پشیلە ئەچێ
منیش زەردەخەنەم بۆ کردەوە

"پێرلا و یۆنگی ئاگاتان لە دەرز بێت"
مامۆستاکە وتی
فەکک
هەموو پۆلەکە چاوی خستە سەرمان
منیش خۆم ڕێک کردەوە 

~دوای وانەکە ~

"وەرە با بڕۆین.. "
وتی و قۆڵی گرتم بە پێکەنینەوە بەڵام شوگا قۆڵی بەرداو خۆی دەستی گرتم

•بـووم بـە هـاوسـەری بـراکـەم{𝙿.𝙹𝙼}✔︎Where stories live. Discover now