🔻Chapter 3🔺

472 61 140
                                    

🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
.
.
.
.
.
.
.
.

پیاوە جل ڕەشەکە دوای ئەم قسەیە دەستی برد بۆ کلاوەکەی کە تا خوار لوتی دا پۆشی بوو ویستی کلاوەکەی لا بدات
بەڵام ناز قاپێکی لەدەست کەوتە خوارەوە لەکاتی کۆکردنەوەی مێزەکە نێنا و پیاوە جل ڕەشەکە چوونە لای ناز

نێنا : ناز تۆ باشی " بە خەمخۆریەوە وتی

ناز : باشم تەنها کەمێک هەستم بە گێژ بوون کرد
پیاوە جل ڕەشەکە نازی لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دا نیشاند وە نێناش چو گلاسێک ئاوی بۆ بێنێ

پیاوە جل ڕەشەکە : ئایا باشی؟؟! لە تۆنی دەنگی هەستت بە نیگەرانی دەکرد


ناز دووبارە هەستی کردەوە ئەم دەنگەی بیستوە 
ناز لەمێشکی خۆیدا " ئۆف من دلنیام ئەم دەنگەم پێشتر گوێ لێبووە بۆچی بیرم ناکەوێتەوە خاوەنەکەی کێیە "

پیاوە جل ڕەشەکە پێی سەیر بوو بۆچی وەلامی ناداتەوە و لەشوێنی خۆی هیچ جولەی نییە ترس دایگرت ویستی دەست لە شانی بدات تا بێتەوە هۆش خۆی بەڵام نێنا هاتەوە و گلاسە ئاوەکەی لە پێش ناز ڕاگرت ناز هاتەوە هۆش خۆی وە سوپاسی نێناو و پیاوە جل ڕەشەکەش کرد

ناز : سوپاستان دەکەم ببورن قسەکانتان بڕی " سەیری ئەرزەکەی دەکرد هەستی بە شەرمەزاری کرد بەرامبەر بەم پیاوە نەناسراوەی پێشی"

پیاوە جل ڕەشەکە سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد و وتی

پیاوە جل ڕەشەکە : نەخێر هیچ پێویست بە داوای لێبوردن ناکات خاتوون.............

ناز : ناز ناوم نازە

پیاوە جل ڕەشەکە : خاتوون ناز  ببورن دەبێت ئێستا من بڕۆم

دوای ماوەیەکی کەم نێنا چوە لای بەڕێوەبەر کانگ و داوای کرد زووتر بڕۆنەوە هەرچەند هێندەی نەمابوو تەواو بن 

.
.
.
.
.
.
.
.
.

10:18pm

ناز ویستی کە بە پێ بگەڕێنەوە چونکە کەمێک هەستی بە هەناسە تەنگی دەکرد وە بێزار و ماندوو بوو لەم ژیانە سەختی هەیەتی بەڵام دڵ خۆشە کە هێشتا کەسێکی هەیە لەم جیهانە گەورەیە هەرچەندە لە هەمان خێزان نین بەڵام ئەوەندە خۆشی دەوێت کە شوێنی زۆربەی کەسەکانی بۆ گرتۆتەوە هەرچەندی سوپاسی خودا بکات هێشتا بەکەمی دەزانێت بۆ ئەو کەسە جوانەی پێی بەخشیوە ئەویش هاورێیەکەیەتی 

ناز سەر لەسەر شانی نێنا دانابوو بە پیاسە دەڕۆیشتەوە لەبەر خۆیەوە بە دەنگێکی نزم وتی

شەیتانی بچووکNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ