دەنـگی دڵۆپە بارانەڪان ڪە بە پەرۆشی و بێ چاوەڕوانی بەر زەویە قووڕاویەڪە دەڪەوتن بۆشایی ژوورە بەتاڵەڪانی پڕ ڪردبۆوە، و ڕەشەبا بەهێزەڪەی لەگەڵ جووڵەڪانیدا دڵۆپە ئاوەڪانی لەم سەر بۆ ئەو سەر یاری پێ دەڪرد و لەگەڵ هەر دەنگێڪیدا دڵی منداڵێڪی دائەچڵەڪان و بە دەنگە بەرزەڪەیەوە بە ڪۆڵانەڪانی شاردا دەگەڕا، ڪەشێڪی مات و ساردییەڪی وشڪ ڪە هەستی سووتان بە پێست دەبەخشێت و خۆی بە پەنجەرەڪانەوە دەڪات بە هەڵم مژدەی بەفرێڪی نەتواوەی پێ بوو، ئەو ڪاتە بوو ڪە پێنووسەڪەمم لە نێو تیانووسەڪەمدا ڪە چەندین چیرۆڪم تێدا دروست ڪردوە و بەربەستی ئیلهامەڪانم تێیدا شڪاندووە تا وشەڪانم هەموو سووچە سپییەڪانی پەڕەڪە پڕ بڪەنەوە دانـا، تا خوێنەری ئەو پەیامانـە بم ڪە هاوڕێی تەمەنـم خەریڪی ناردنی بوو لە ڕێی ئامێرە پێشڪەوتوو و شەپۆلەڪانەوە، ڪە هەر شەوێڪ ڪاتێڪ مێشڪم لە ئیلهام و بیرۆڪەڪانم بەتاڵ دەڪەمەوە خەمی نەمانی ئەو نامە خۆشەویستییـانەی لە نێوان دڵەڪان دەگوێزرانەوە دڵم دادەپۆشێت، خەیاڵی ئەوەی ڪە چیتر نامەیەڪی دەستنووس ڪە بە بۆنی یار و نیشانەڪانی پڕ ڪراوەنەتەوە وەرناگریت، بەردەوام بووم لە خوێندنەوەی پەیامەڪە بێ گوێدانە ڪات ڪە بەرەو نیوە شەو هەنگاو دەنێت، هاوڕێی منداڵیـم ڪە هەمیشە بە هێنانی ناوەڪەی ڪە ئەویـن"ە بارێڪ ئیلهـام لە مێشڪمدا دەسووڕێنەوە بەردەوام بوو لە ناردنی پەیامەڪانی ڪە بە خێرایی لەسەر شاشەڪە دەرڪەوتن، دوای خوێندنەوەیان بە هێمنی و وردیەوە هەڵمـهێنا ڪە داوای بڵاو ڪردنەوەی نامەیەڪم لێ دەڪات، نامەیەڪ ڪە گرینگ نیە هەرچی ڕوودەدات پێویستە خەڵڪی بینەر و خوێنەری بن، سەرم سووڕما ڪە بۆچی لەم ڪاتەدا داوای بڵاو ڪردنەوەی نامەیەڪم لێ دەڪات؟، بەڵـام هیچ نەخێر"ێـڪ لە زمانی منەوە بەرەو ئەوین هەنگاونانێت، ئەمە یاسایەڪە ڪە چەندین ساڵە پاراستوومە، بۆیە خۆشحاڵانە داواڪانی ئەویـن بۆم وەڪ فەرمانە، دەستـم ڪرد بە نووسینەوەی نامەڪە تا هەر وەڪ خۆی داوای لێ ڪردووم بە وشەڪانم بیڕازێنمەوە، بە پەرۆش بووم بۆ زانین دەربارەی بۆیە چاوە هەڵئاوساوەڪانم لە خەوی ئەو شەوە بێبەش ڪرد، و لە بەرەبەیانیدا ڪاتێڪ دەرەوەی پەنجەرەڪان هێشتا بە هۆی پەڵە هەورەڪانەوە تاریڪ بوون و تیشڪی خۆر بە هەموو لایەڪاندا بڵاو نەبووبۆوە ، هەواڵی لەشی سارد و مێشڪی بێ جووڵەی ئەوین ڪەوتە ماڵم، ئەوین بۆ من دروستڪراوێڪی تەمەن درێژ بوو ڪە هەرگیز خەیاڵی مەرگی زەینی پڕ نەدەڪردمەوە، بێ ئاگا لەوەی لە بەیانییەڪی ساردی وەڪ ئەمڕۆ دا ڪە گەڵا زەردەڪان هێشتا دڵۆپە ئاویان لێ دەڪەوێتە ناو گۆماوەڪانەوە هەواڵی مەرگی ئەوین بەر گوێم دەڪەوێت،
ئاخر ئەوین بۆ من ئەوین بوو، ئەوین سەرچاوەی ڕوونی شیعر و ئیلهامەڪانم بوو، من نە یارێڪم هەبوو نە دڵبەرێڪ، ئەوین هاوڕێی تەمەن و ناخۆشیم بوو، ئای ئەوین چۆن بێ دەسەڵات و لاوازت ڪردم، چۆن لەم بەرەبەیانیەدا منت خستە سەر ئەژنۆڪانم تا پڕ بەقووڕگی گریاناویم هاواری بێ چارەییم بڪەم، ئەی ئەوینی ماڵ و خێزانم، ئەی گەرمی ماڵم و خۆری زستانم، بۆ لێم ئاوا بوویت دڵ ڕەقانە، لام وایە دەنگم لە دەست ئەدەم ڪاتێڪ هاوارەڪانم بۆ سنووری شار ڕێچکە دەگرن ، بێ سوودە بەڵام ئەی چی ئەم ئاگرەی نێو پەراسووەڪانم دابمرڪێنێتەوە لە بێ چارەییمدا ئەوین؟ سەرەڕای بێ حاڵی و پشتی شڪاوم ، زانخوازی ئەم مەرگە ڪتووپڕەت بەرۆڪی گرتم، بۆیە دوای چەند ڪاتژمێرێڪ لە هاوار ڪردن و لە خۆدان هەروەها پاش ڕەتڪردنەوەی چاوەڪانم بۆ ڕژانی فرمێسڪە ڪۆتایی نەهاتووەڪانم، بەرەو پەڕەڪانم ڕێچڪەم گرتەوە، لەو پەڕانەم ڕووانی ڪە بە ئاڪارە شیریینەڪەت داوای نوسینیت لێم ڪردبـەردەوامە
YOU ARE READING
||نـامـەیے ڪچـە مـردووەڪـە ||✔️
Short StoryCompleted ✅ پێـش خـۆ ڪوشـتنی نامـەڪەی خـۆی بـڵاو دەکاتـەوە، بۆ بوونـە وانەیـەڪ .. (ئێسـتا لە چەناڵی _Rovar ئەتوانـن لە زاری خاتوونێکی نازدارەوە گوێبستی بن) دروستـکردنی بەرگـەکەو نوسینی چیرۆکەکە لە لایەن خۆمەوەیە، بیرۆکـەکە وەرگیراوە