سڵاو
*من مین ماری'م ماوەی ٢ ساڵە ھاوسەرگیریم كردوە لەگەڵ مین یۆنگی ئەو سەرەتا كەسێكی زۆر گرنگی پێدەر و گەرم و گوڕ بوو لە ھەموو كاتەكانا لام بووە من تەنھا ژنی ماڵەوەم كار ناكەم ئەوشی تەنھا لەبەر ئەوەی ھەر كات یۆنگی ھاتەوە لە كۆمپانیا كەسێك ھەبێت خواردن ئامادە كات یان گرنگی پێبدات ئەگینا من خۆم بەشی پەرستاریم تەواو كردوە و ئەتوانم لە ھەر كوێ بمەوێت كار بكەم *
*چوار ڕۆژە یۆنگی كاتێك دێتەوە زۆر بێزار و توڕەیە ھەمیشە ساردە ھیچ گرنگی بەوە نادات كە من بەخێر ھاتنی ئەكەم یان بوونم ھەیە لەو ماڵەدا ئەمڕۆ بڕیارم داوە قسەی لەگەڵ كەم و ھۆكارەكەی بزانم*
(دوای نان خواردن )
*یۆنگی لە سەر قەنەفەكە دانیشت بوو سەری حەساندبۆیەوە و برۆكانی لێك نزیك كرد بۆیەوە ، ماری بە دوو كوپ قاوەوە چووە لای و دانیشت و قاوەیەكیانی بۆ ڕاگرت *
ماری . قاوە * وەك ئاگەدار كردنەوەیەك وتی بەڵام زۆر ھێمن بوو *
*یۆنگی سەیری قاوەكەی كرد و لێی وەرگرت و سەیری بەردەمی كردەوە *
ماری . باسیكە !
*یۆنگی بە تێنەگەشتنەوە سەیری كرد وەك ئەوەی بڵێ باسی چی ئەكەی *
ماری . ئەم ماوەیە بۆوا بێزاری ھۆكارەكەی چیە ھەر چیەك بێت بیڵێ بەو پەڕی ھێمنیەوە گوێت لێ ئەگەرم بەڵێن ئەدەم پشگیرت بم
یۆنگی . عەیبم نیە دوركەوە لێم !* ڕوی كردەوە پێشەوە و خۆی نوشتاندەوە بۆ پێشەوە ھەنیشكەكانی لەسەر ئەژنۆی دانا *
ماری . دە تكایە پێم بڵێ تۆ ئەوە چوار ڕۆژە دایم سارد و بێزاری ھۆكار چیە ناختم بۆ ھەڵڕژە * ھەستا و چووە عەرزەكە و لەبەردەمی دانیشت و بە خەمباریەوە تكای لێ ئەكرد*
*یۆنگی كەزانی ناتوانێت چیتر خۆی بدزێتەوە پاڵی دایەوە و سەیری قاوەكەی دەستی كرد و دەستی كرد بە قسە *
یۆنگی . كارەكانم زۆر لەسەر كەڵەكە بووە و زۆر ھیلاك ئەبم ئەمە لەلایەك كاتێك دێمەوە بۆ ئەم ماڵە تەنھا بەخێر ھاتنەوەم ئەكەیت ھیچ خۆشەویستیەكم پێ نادەی تەنھا ئەزانی نان حازر كەیت و كارەكانی ماڵەوە بكەیت تۆ ھیچ لە خۆشەویستی و ھەستەكان نازانی تۆ بەتەواوی بێ ھەستی وا ئەزانی ھەموو شتێك كار كردن و خزمەت كردنە نەخێر !* كاتێك قسەی ئەكرد زۆر توڕە بوو كە بیری لە شتەكان ئەكردەوە لە كۆتای ھاواری كرد بەسەر مارییا و بە توڕەیی چاوی بڕیە چاوی * خۆشەویستی دەر بڕین تەنھا بەخێر ھاتنەوە وڕاكشان نیە لەسەر یەك جێگا بەڵكو ماچی خواحافیزی و بەخێر ھاتنەوە یان باوەشێكی شەوانە تۆ تەنھا بێ ھەستێكی ھیچیكە نیت !!
YOU ARE READING
Emotion's ||MG {completed}
Fantasyھەموو شتێك بەندە لەسەر ھەست و سۆز و شێوازی دەر بڕینیان خۆشەویستی ، ھاوڕێیەتی ، ھاوسەرگیری ، خێزان ، چەندانی تر كەواتە چی بەسەر ئەو كچە دێت كە ھاوسەرەكەی پێی ئەڵێ بێ ھەست ؟ One shot 🤍 ھەموو مافێكی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم و ڕێگە نادەم ھیچ كەس بیرۆكەكە ب...