1

2.3K 231 23
                                    

Pov??
لە شوشەی ژوری چاو دێریەکەوە سێری ئەو جەستە بێ ڕووحەم ئەکرد 8ساڵە بە حەسرەتی ئەوەم چاو بکاتەوە و گوێبیستی چیرۆکەکەی ببم...!
پەرستار: دکتۆر هانگ دکتۆر جونگ کووک لێرەیە چاوەڕێتە
هانگ:ئەوە هاتم
بۆ کۆتا جار سێرم کرد و ڕۆیشتم
.
هانگ
تەمەنی نزیکەی 50بۆ60 ساڵێک دەبێت
وە دکتۆرێکی زۆر زیرەکە
.
چوومە ژورەکەی خۆم و جونگ کووک لەوێ چاوەڕێم بوو
جونگ کووک:سڵاو مامۆستا
لە باوەشی کردم
هانگ:سڵاو کوڕی گەنج
جونگ کووک:مامۆستا بۆچی منت بانگ کردووە بۆ ئێرە؟
هانگ:وەرە لەگەڵم
هەڵسامەوە و جونگ کووکیش لە دوام هات
Pov jk
(جونگ کووک 26ساڵە وە دکتۆرە و قوتابی هانگ بووە)
ئێستاش نازانم بۆچی لێرەم ئەوە چەندین ساڵە مامۆستا منی بانگ نەکردووە چەنێکیش یەکتریمان خۆشدەویست
بە هەرحاڵ بە دوای دەڕۆیشتم تا گەیشتینە بەردەم ژورێک و لەلای شوشەکە وەستا
چوومە تەنیشتی و سێری ژورەوەم کرد
بینیم کچێک لەژورەوەیە و بێ هۆشە
هانگ:ئەو کچە دەبینی
جونگ کووک:بەڵێ
هانگ:ئەو کچە 8 ساڵە بێهۆشە من ئەوم لە کەنار دەریاکە دۆزیەوە لەبەر خوێن هیچ شوێنێکی دیار نەبوو
کە هێنام بۆ نەخۆشخانە ئەگەری ڕزگار بوونی پێنج بوو لە سەد تەنها دڵی کاری دەکرد ئەوکاتە تەمەنی 15ساڵ بوو وە ئێستا 23ساڵە
جونگ کووک:داماوە زۆر گوناحە
بەڕاستی بەزەییم پێیدا دەهاتەوە کاتێک سێرم دەکرد دڵم ئازاری پێ دەگەیشت
هانگ:ئێستاش بپرسە بۆچی تۆم هێناوە بۆ ئێرە
جونگ کووک:بۆچی؟
هانگ:لەمەو بەدوا ئەم کچە نەخۆشی تۆیە بە تۆی دەسپێرم ئەوم بۆ چاک بکەوە جونگ کووک
جونگ کووک:ب بەڵام بۆچی من؟
هانگ:تۆ تاکە خوێندکاری من بووی کە تەنها لەبەر چارەسەری خەڵک و شانازی بوون بە دکتۆر دەخوێند ئەوانی تر تەنها بۆ پارە و ناوبانگ بوو
من ئەزانم ئەتوانیت چاکی بکەیتەوە
جونگ کووک:چی ئەگەر نەمتوانی
بەڕاستی ئەترسم لەو مەسولیاتە چونکە مامۆستا نەیتوانیوە وای بکات بەئاگا بێت من چی بکەم
هانگ:ئەوەنە قورس نابێ جونگ کووک
ئەو بەهۆشە تەنها جەستەی وەستاوە ئەو نزیکە 6مانگە گوێی لە هەموو قسەکانمانە
جونگ کووک:بەڕاست ئەی بۆچی بە ئاگا نایەت
هانگ:ئەوە ئەو پرسیارەیە کە وەڵامی نییە و تۆ ئەبێ بیدۆزیتەوە
جونگ کووک:مامۆستا دڵنیایت؟
هانگ:قەت ئەوەندە دڵنیا نەبووم
.
هانگ چووە بەردەم جونگ کووک و دەستی کردە سەر شانی
هانگ:تۆ زۆرت حەز بەم جۆرە ئەرکانە بوو فەرموو ئەوەش ئەرکێک...جونگ کووک مامۆستاکەت نا ئومێد مەکە
جونگ کووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی:باشە مامۆستا ئەمە ئەرکێکە و ئەبێ جێبەجێ بکرێ
هانگ:من ئەم جونگ کووکە بوێرەم خۆش دەوێ ئیتر ئەو ئامانەتی تۆ بێت
هانگ ڕوی وەرگێڕاو ویستی بڕوات
جونگ کووک:باشە ناوی چییە
هانگ سێری کرد و وتی:نازانم
جونگ کووک:ئەی چیرۆکەکەی چییە؟
هانگ:ئەویش نازانم
هانگ:خۆت ئەبێ وەڵامەکەی بدۆزیتەوە منیش تامەزرۆی وەڵامەکەیم
هانگ لە کۆتا وشەیا زەردەخەنەیەکی کرد و ڕۆیشت
وە جونگ کووکی لە ناو هەزار پرسیاردا هێشتەوە
جونگ کووک چووە بەردەم شوشەکە و سێری ئەو کچە بێ هۆشەی کرد
جونگ کووک:با دەست پێ بکەین خاتوونی خەوتوو

.
.
.
یا عەڵا خێر🌚✨🤍😃
ئەوەش چیرۆکی تازە😔✨
ئەوجا بای😃🧍🏾

دکـــتۆرەکــــــەمWhere stories live. Discover now