جۆنگۆن:شاری یاری...ئەچین بۆ شاری یاری
ناوت: چی دەربارەی ئەوەی کەسێک بمانبینێت؟
جۆنگۆن:نابینی ماسک و کڵاوم پێیە؟ هەزار کەس ماسک و کڵاو ئەکەن بۆیە من هەموو کات بەم شێوەیە دێمە دەرەوە کەس نامناسێتەوە
ناوت:ئەها باش
(دوای ئەوە گەیشتن جۆنگۆن سەیارەکەی لە شوێنێک پاڕکین کردوو دابەزین)
ناوت:ئۆو لە کۆتایدا ماوەیەکی زۆرە نەهاتوومە بۆ شاری یاری
جۆنگۆن:بەڕاست؟ منیش هەروەها...
ناوت:ویییییی جۆنگۆن ئایسکرێم!! ئەچم ئەیکڕم!
(بە پەرۆشەوە هەموویت بەسەر یەکەوە وت)
جۆنگۆن:هههه کیوت• نا من خۆم بۆتی ئەکڕم
(دەستی تۆی گرت و چونە لای سەیارەی ئایسکرێم فرۆشەکە)
*ناوت لە دڵ خۆی:هممم باوەڕ ناکەم دەستمی
گرتووە*(دڵت خێرا لێی ئەدا)
جۆنگۆن:سڵاو بەیارمەتیت ئایسکرێممان بەرێ
(دواتر کڕیتان وە ئێوە بە ناو شاری یاریەکەدا پیاسەتان ئەکرد)
ناوت:بۆچی یەک دانە؟ ئەی بۆخۆتی ناکڕیت؟
جۆنگۆن:ئاخر ناتوانم ماسک لابدەم و بیخۆم مەگەر کەسێک منی بینی چی دەبێت؟
ناوت: ئۆه تۆ ڕاست دەکەی..
جۆنگۆن:همم
ناوت:هممم ئەتوانم پرسیارێک بکەم؟
جۆنگۆن:بەڵێ بۆنا؟
ناوت: ئەتوانین سەر ئەو یاری کەشتیە بکەوین؟
(خۆت کیوت کرد)جۆنگۆن:باشە بێگومان
(ئێوە سەر کەوتن)
جۆنگۆن:وەرە با بچینە لوتکەکەی!
ناوت: ن نا...
جۆنگۆن:چییە ئەترسیت؟
ناوت:نەخێر!ناترسم
جۆنگۆن:کەواتە وەرە؟
ناوت:بەڵام...ئ ئێ...با بچینە شوێنێکی تر
جۆنگۆن:ئۆو!تێگەیشتم ئەترسیت!