:just a slave:Part 19

416 83 3
                                    




ھەنێک کات با ئازری جەستەی ئەرۆیت،ئەوە بەشێکە لە مرۆڤ بوون،بەڵێ من زۆر زیاتر بەوەیا رۆشتووم بەڵام گەر وای دابنێین کە دنیا داگیر نەکراوە لەلایەن خوێنممژەکان،ھەموومان بە شێوەیەکی ئاسای ئەژین،بەڵام ئەوە بەشێکە لە ژیان کە با ئازاردا برۆیت تا فێربیت و لە تاڵێ ژیان تێبگەیت،وە پێزانیبت ھەبێ بۆ ساتە خۆشەکان،من زۆر لە ئاستە تێ پەریوم کە بە ئازاری جەستەی دنیام بروخێت،سوپاس بۆ زرباوکە دڕندەکەم کە رایھێنام لەسەر ئەوەی کە ئازاری جەستەی شتێکی ئاسایبێت لام.

بەڵام بروام نە ئەکرد لە لێدانەکانی ئەو بە ھێز تر ھەیە،زۆر بە ئازار تر،بە شێوەیەک کە بەس بێت تا وا بروا بکەی کە ھەرگیز ھەڵناستیتەوە.

ئێستا تێگەشتم لەوەی ھێشتا ھیچم نەبینیوە لەگەڵ ئەوەی ھێچ مرۆڤێک نابێت لەسەر ئازاری جەستەی رابێت،بەڵام لای من وەک رۆتینی ژیانم وابوو.

بە ھەموو ھێزم ھاوارم ئەکرد ھەرکاتێک ئەو قامچییە بەر پشتم ئەکەوت،لیلیش پێ ئەکەنی ھەر کاتێک گوێی لە ناڵەی من ئەبوو.

ئەمە ھەشتەم دانەیە بەڵام بروا ناکەم کە ھیچ ھێزێک لە جەستەم ماوە تا بەھۆشم بھێڵێتەوە.

ھەست بە ھەموو ئێسکەکانی پشتم ئەکەم کە شکاون،دەمێکە قاچەکانم دەستیان لێ ھەڵگرتووم و تاکە شت کە بە پێوە ئەم ھێڵێتەوە ئەو زنجیرەیە پێیان ھەڵواسیوم.

دڵنابووم تا ئەگاتە دەھەمین لێدان من دەمێکە رۆحم لە جەستەم دەرچووە،بەڵام لەم سات خۆزگە بە مردن ئەخوازم،ھیچ شتێکم لەبەردا نییە بەھۆی ئەوەی کە لیلی ھەمووی دڕاند و دڵنیای کردەوە کە بە ڕوتی قامچیەکە بەرجەستەم بکەوێ،بەڵام خوێن وەک و جل و بەرگ ھەموو جەستەمی داپۆشی بوو.

ھەناسەکانم زۆر کورت ببونەوە دڵنیا نەبووم کە ئایا بێھۆشم یان بەخەبەر،بەرچاوم تەواو تەڵخبوو،چونکە ھیچ بەشێکی جەستەم نەبوو کە لە ئازاردا نوقم نەبوبێ.

تەواو لە ھەموو ھیوایەک وازم ھێنا و لە دڵێ خۆم ئاواتی ژیانێکی خۆشم بۆ خوشکەکەم ئەخواست،فیلیکس،کیارا...

سێھون....

ئەو خوێنمژەیەی کە نازانم ھەستەکانم بۆچی لە بەرامبەری ئەوەنە لاوازن.

چاوەکانم داخست وردە وردە دنیا کپ بوو،وردە وردە ئارامی دەستی ئەگرت بەسەر مێشکم دا،لە کۆتایدا ئەرۆم؟ ھەموو ئازارێک کۆتایدێت؟ ھەموو شتێک تەواو؟ ئایا کۆتاییەکی کەمێک بێ مانا نەبوو بۆ ژیانم؟ خۆزگە بە شێوەیەکی باشتر بمردبام،بۆ کۆتا جار سێھونم ببینیایە.

بەم شێوەیە بیر کردنەوەکانم بێھیوا بوون،زوو بریارم ما کە ئەمرم یاخودنا،چونکە بیری ئەوەم نەبوو کە سێھون لەوانەیە بێت و رزگارم کات،دوای ئەوەی کە دووجاری تر زرگاری کردووم.

گوێم لە دەنگی دەرگایەک بوو شکا،دەنگە دەنگ.

بەڵام وەک ئەوەی زۆر دووربێ لێم،لە دنیایەکی تر،وەک ئەوەی خەون ببینم،تا دەستێک زۆر بە نەرمی بە روخسارم و نوساو سەرمی بەرز کردەوە.

"کریستا گوێت لێمە؟ چاوەکانت بکەرەوە،لەگەڵم بمێنەوە...بەڵێنت پێ ئەیەم کە باش ئەبیت،بەس لەگەڵم بێنەرەوە!!"

دەنگی سێھون،ئەوە سێھونە.

نەمتوانی وەڵامی نەدەمەوە دوای ئەوەی نێگەرانیم لە دەنگی گوێ لێبوو،ئەزانم کە بەڵێنەکەی ئەباتە سەر.

ھەموو ھێزێکم لە جەستەم کۆ کردەوە تا وەڵامی بدەمەوە،گەر بە وشەیەکیشبێ.

"ھ-ھێشتا......نەمردووم"
ھەناسەیەکی لەرزیوم دایەوە،تەنانەت ھەناسەدانیش قورسبوو.

دواتر ھەموو شتێک تاریکبوو،نازانم دڵم خۆشبێت یان...ناخۆش.

*******

Sehun
——————-
چەن رۆژێکە بێھۆشە،تاکە شت کە لێرە ھیوایەکم پێ ئەبەخشێ ئەوەیە کە ھێشتا ھەناسە ئەدا.

ھیچ جوڵەیەکی جەستەی نییە،پزیشکەکان ئەڵێن کە ئەژی،منیش ئەوا ئەزانم،بەڵام ئایا چۆن بتوانم خۆم بە دوای رۆحی ئەو دانێم دوای ئەمە؟ چۆن ماف بە خۆم بدەم کە خۆشم بوێ؟ چۆن کاتێک تاوانباری ناخم ئەخوات؟

بەخۆمم وت کە ئەیپارێزم بەڵام نەمتوانی تەنانەت لە جادەە گەرێکی نەفرەتیشی رزگاری کەم.

چۆن ماف بە خۆم بدەم کە خۆشم بوێ؟ وامزانی ژیانێکی باشتری بۆ دابین ئەکەم لێرە لەوەی کەلەگەڵ زرباوکە نەفرەتیەکەی ئەژی،بەڵام ھێنامە ناو گێژاوێکی ترەوە.

ئەبوایە لە یەکەم چرکەوە لێی نزیک نەبوومایەتەوە.

بەڵام ھێشتا کات ماوە....چاکی ئەکەمەوە.

———————————————————
💗

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Donde viven las historias. Descúbrelo ahora