:just a slave: part 20

1.1K 143 204
                                    





Christa
—————————

مانگێک بەسەر رووداوەکە رۆشت،دوای ھەشت رۆژ لە بێھۆشی بەخەبەر ھاتمەوە.

پزیشکەکان زۆر یارمەتیان دام تا دووبارە بکەومەوە سەر پێیەکانی خۆم،ھەموو ھەوڵێکی خۆیان لەگەڵدام تا جەستەم ئاسای بێتەوە،دووبارە جەستەم زۆر لاواز بۆتەوە،زۆر لاواز تر لە جاران،ئەو زیانەی کە بەر پشتم کەوتووە بە رادەیەک شوێنەکانی دیارە کە لێی ئەترسی ھەر کاتێک سێری ئەکەی.

خۆم کەم قێزم لە جەستەم ئەبۆیەوە،دوای ئەمەش نازانم چی تر چی بە خۆم بڵێم،ئەو ھەموو جێگە برینەی بە جەستەمەوەیە.....تەنانەت کە خۆشم دەشۆم تەنھا ئەوەم ئەوەی کە زوو تر تەواو بم تا چیتر نەیان بینم.

رقم لە جەستەی خۆم ئەبێتەوە،رقم لە خۆم ئەبێتەوە.

جارێ بە تایبەتی دوای ئەوەی کە سێھون بە ھیچ شێوەیەک تەنانەت بۆ چرکەیەکیش سێری نە کردووم،چەنەھا رۆژ بە نەخۆشی کەوتبووم،چەنەھا رۆژ پزیشک ھەموو ھەوڵێکی لەگەڵ دەدام کە بتوانم لەسەر پێییەکانم برۆم بەڵام ئەو تەنانەت لێشی نەپرسیم کە باشم یان نا،ئایا ئەویش رقی لێم ئەبێتەوە لەدوای ئەو رووداوە؟

بەھەڵەی منی دا ئەنێ؟ چیم کردووە؟ بۆچی لە ھەفتەیەکدا یەکرۆژ دێتەوە ژوورەکەی؟ بۆچی دوای ئەوەی لەگەڵم باشبوو دووبارە بووەوە بە سێھونە ساردە کەی جاران؟وا ھەست ناکات کە بە ماوەیەکی زۆرکەم جێگەیەکی زۆر گەورەی لە دڵم داگیر کرد؟وا ھەست ناکا کە زۆر ھەست بە تەنھای ئەکەم کاتێک ئەو جێم دەھێڵێ لەم ژوورە گەورە و گرانە؟وا ھەست ناکا ژیانمی وێران کرد بەبێ ئەوەی خۆشی ھیلاک بکات؟

وەک ئەوەی پارچەیەک لە من دووربێ کە ھەرگیز نەمەزانی ھەبووە لە ناخم.

ئەو گرێیەی لەسەر سنگمە لەوە قورس ترە کە ھەرگیز بیرم لێ کردبۆیەوە،چۆن ئەکرێ  دووری ئەو بەو رادەیە بە ئازار بێت؟

سێھون...

نازانم ئەمەوێ باوەشت کەم یاخود بوکوژم لەسەر ئەوەی کە بەم شێوەیە خۆت دوور خستۆتەوە لێم.

*******

"بەسە!!"ھاوارم کرد و کێشام بە مێزەکەی سێھون،چیتر ناتوانم بەرگەی ئەم بێدەنگیە بگرم،چی گەر ھیچ مافێکیشم نییە تا پێی بڵێم کە بلچی ئەوھا دەکات،بەڵام ھێشتا پێی دەڵێم لەبەر ئەوەی بەرادەیەک بیری ئەکەم وەک ئەوەی ھەموو کات ئەوم ھەبووبێت،چی گەر قەد ھی من نەبووە،ئەزانم ئەو رۆژە لە ئیرەی وەڵامی لیلیم دایەوە و ئەوەم بەسەر خۆم ھێنا.

ئەزانم ئەو جارەش بە ھۆی ئیرەی رام کرد ئەزانم کە ئەو ھەستانەم ھیچی درۆ نەبوون،بەڵام ئەو ھیچ مافێکی نییە کە ئەوھام لێبکات دوای ئەوەی ئەو ھەستانەی لام دروست کردم،ئەزانم کە ئەویش بە بێ ھۆکار منی سێ جار رزگار نەکرد-باوەشی نەکردم تا لە کابوس رزگارم بێ-بەڵێنی نەدا کە باش ئەبم-نیگەرانی من نەبوو-ئیرەی نە ئەبرد کاتێک لەگەڵ چانیۆل ئەیبینیم.

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 حيث تعيش القصص. اكتشف الآن