ڕێـزگـرتـن یـاخـود ئـازادی ؟!

182 19 27
                                    

سەرەتا پێش ئەوەی بچمە ناو خودی بابەتەکە با ئەوەت پێبڵێم مەرج نییە لەگەڵ قسەکانم هاوبیربیت یاخود سەدا سەدی قسەکانم دروست بن و بێ خەوش بن ئەوانەی لەو پارتە و لە هەر پارتەکی دی باسی دەکەم بیرو ڕای منە سەبارەت بەو بابەتە خولاسەی ژیانکردن و خیندنەوە و ئەو شتانەن کە گوێبیستی بووم دیتیتم  ...

با لە پرسیارەکەمەوە دەست پێبکەین
ڕێزگرتن یاخود ئازادی ؟
ئەو وشەیەی زۆرترین جار بەرگوێمان دەکەویت یاخود سەردەمانەکە سەردێڕی بابەتەکانن و هەرواشن ( ئازادی )
ئازادی هەموو ئەو شتەیە داوای دەکەن ؟
بەڕاستی ئامادەی بەرەنجامی ئازادی تەواو هەڵبگری ؟

ئەمن ئازادم چی دەپۆشم
ئازادم کو کوی ڕەفتار دەکەم
ئازادم چی دەخۆم و دەخۆمەوە
ئازادم دەربارەی بڕیارەکانم

ئازادی , ئازادی , ئازادی ...هتد
دەزانی کاتەک ئازادی تەواومان دا بە کەسەک چمان کرد ؟ یەعنی مافی تێپەڕاندنی سنورەکانمان پێدا لەژێر ناوی ئازادی هەر ئەو ناوەی دەکرێت خۆشبەختی بینیت بەهەمان شێوەش بەدبەختی :)
کاتەک ئازادم چی دەپۆشم کەواتە گوێنادەم بە دین ، داب و نەریتی کۆمەڵگاکەم ، ڕێسا و دەستوری خانەوادەکەم هەرکاتەک و هەرجێیەک کام شێوازم بوێت وادەپۆشم

کاتەک ئازادی تەواوت پێمدا کوم بوێت واڕەفتارت بەرامبەر دەکەم لەبەر ئەوەی ئەمن ئازادم

لەبەر ئەوەی ئازادم کەواتە لە شوێنی گشتی جغارەی دەکێشم گوێی پێنادەم گەر هەستیاریت پێی هەیە گەر نەخۆشی ڕەبۆت هەیە لە کۆتایدا ئازادم !

بڕیارەکانم کو کوی کار لە ژیانت دەکەن بە من چی ئەمن ئازادم کو دەژیم ژیانی بەڕێزیشت هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە :)

ئەوە مانای ئازادی تەواوە هەرکاتەک ئازادی تەواومان بە کەسەک بەخشی ئەوەی لەبیرمەکە سنورەکمان لۆ خۆمان نەهێشت

گەر تەنیا یەک وشەی تر ببەستینەوە بە ( ئازادی ) هەموو شتەکان چەند جوانتر و مرۆڤانەتر دەبن  ئەویش ( ڕێزگرتن )ه

ئەو دێڕەی کە بەرهەمهێنەری ئەو بابەتە و دێڕەکانی پێش خۆیتی یان ڕوونتر بڵێم تۆپی بابەتەکەیە ئەوەیە ..

ئیسـلام هـەرگـیز ئـازادیـەڪانی قـۆرغ   نەڪردیە بەڵڪو زیاتر ڕێزی گـرتیـە

کاتەک لە ماڵەکەی خۆتی ئازادی کو کوی ڕەفتار دەکەی بەڵام کە بابەتەکە هاتە سەر سنوری جیرانەکەت لێرە ئیسلام پێتدەڵێت ڕاوەستە لۆت نییە سنوری جیرانەکەت ببەزێنی ڕەفتارەک بکەیت ببتە مایەی بێزاری یان ناخۆشی لۆیان ئا لێرە خودای گەورە ڕێزی لە ئازادی جیرانەکەت گرتیە بەوەی ئەویش ئازادە لە ماڵەکەی خۆی ئیسراحەت بیت نەوەک بەڕێزت بە ڕەفتارەکانت بێزاری بکەی و ئیسراحەتی لێ هەڵبگری

ئەتو ئازادی لەوەی کو کوی خۆشەویستی دەردەبڕی لۆ خوشکت , داکت , هاوسەرت بە گشتی ئەوانەی مەحڕەمی خۆتن بەس ئایە ئازادی لەوەی کاتەک خوشکی برادەرەکەت دەبینی لە باوەشی بکەی هەروەک بەرامبەر خوشکی خۆتی دەکەی ؟ بە هەموو شێوەک خودای گەورە ئەوەی لێ قەدەغە کردی لەبەر چ ؟ چونکە لێرە ڕێزی لە ئازادی و سنوری ئەو ئافرەتە گرتیە گەر کەمەک سەرنج بدەن زۆری ئەو شتانەی خودای میهرەبان قەدەغەی کردینە ڕێزگرتن بووە لە سنوری بەرامبەر یاخود خۆت هیچ دینەک و هیچ ڕێسا و دەستورەک بە قەت ئەوەی ئیسلام هەم ئازادی و هەم ڕێزی پێکەوە کۆکردیتەوە نەبووە و نابی گەر دایم پێتوابووە یاخود پێتوایە ئیسلام ئازادیەکانی لێ تەسککردیەوە بەڕای من پێویستە لەمەدوا لە دیدگایەکی دی لەو بابەتە بڕوانی سەرنجی حەقیقەتەکان بدەی نەک ئەوانەی هەر ئازادی , ئازادی , بە گوێتدا دەچرپێنن

ئازادی کاتەک مانای تەواوی خۆی دەبەخشی کە تێکەڵەیەکیش بوو لە ڕێز نەک هەر بەناوی ئازادی دەستدرێژی بکەیە سەر سنوری دەوروبەرت

ئازادبە لە پۆشینی جل و بەرگت بە مەرجەک سنوری دین و کۆمەڵگات نەبەزێنی

ئازادبە کو ڕەفتار دەکەی بەڵام با ڕەوشتت لە چوارچێوەی دینەکەت و مرۆڤایەتی بن

ئازادبە چی دەخۆی و دەخۆیەوە بەو مەرجەی هۆکاری زیان نەبیت لۆ کەسانی دی

ئازادبە لە بڕیارەکانت بەڵام ئاگاداربە بڕیارەکانت ژیانی کەسەکی دی نەکەن بە جەهەنەم

لە کۆتایدا دەڵێم ئازادبە لە چوارچێوەی سنوری خۆت پێش ئەوەی کەسانەک سنورت دیاریبکەن یاخود دەستدرێژی بکەنە سەر سنورەکەت لە ئەنجامی ئەوەی بەڕێزت ڕۆژەک لە ژێر ناوی ئازادی سنورت بەزاندن

ئازادی لای تو چ دەگەینی ؟

꧁دیـدگـای مـن ꧂Where stories live. Discover now