𝒑𝒂𝒓𝒕 9

1K 130 16
                                    

❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎
ꨄ︎ 5 𝐯𝐨𝐭𝐞 = 𝐧𝐞𝐰 𝐩𝐚𝐫𝐭 ꨄ︎
ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎ఌ︎

S̑̈T̑̈Ȃ̈Ȓ̈T̑̈

➪⌨︎➪⌨︎➪⌨︎➪⌨︎✍︎✍︎➪⌨︎➪⌨︎➪⌨︎➪⌨︎

جان: نەخێر تۆ هاوسەری ئەو نیت

جین: بەڵام بەم زوانە ئەبم بە هاوسەری

مایە: جین! ئەوە تۆ چی ئەڵێیت جان خۆشەویستی منە من بە تۆم وت کە بەم هاوسەرگیریە ڕازی نیم تۆ لەسەر هەموو ئەمانەشەوە ڕازی بوویت ئێستا باسی کامە نەفرەتی ئەکەیت؟

جین: تۆ هاوسەری منیت شەرەفی منیت خۆت ئەزانیت کە باوکی هەردووکمان خاوەن کۆمپانیان و بەناوبانگن گەر یەکێک لەگەڵ ئەمە تۆ ببینێت من چی وەڵام بدەمەوە هاا؟

جان: ئەو لەگەڵ من ئەبێت و هەمیشەش دەستی ئەگرم وە گەر زۆر بەمەش ناڕازیت ئەتوانیت هەر ئێستا پەشیمان بیتەوە

جین: دەمت داخە ئەگینا خراپت بەسەر دێنم

جان: وای حەزەکەم ببینم چی ئەکەیت تۆ هەمیشە بە پاسەوانەکانت خۆت گەورە ئەکەیت کە ئەوانی لێنین ئەمەوێت بزانم چیت پێ ئەکرێت؟

مایە: ئەرێ دە بوەستن هەردووکتان بێدەنگ بن سەیری من بکە جین تکایە لێت ئەپاڕێمە ڕەتی کەرەوە تکایە تکایە جین ئەزانم منت ناوێت بەڵام نازانم ڕقی چییە لە منی دەرەکەیت؟ بەڵام تکایە ڕازی مەبە

جین: بڕوات پێ ناکەم مایە هەموو ئەمانە لەبەر ئەم کوڕە؟ تۆ چ گەمژەیەکی پیسیت لە ژیانم بڕۆ دەرەوە

هەر کە وام وت بە توڕەیی لەوێ ڕۆشتم تەنانەت ناشزانم ئەم قسانەم بە مایە بوو یان بەو گەمژەیە بەڵام من پێویستە هەر ئێستا کۆتایی بەمە بێنم...بەڕێکەوتم بۆ کۆمپانیای باوکم

لە کۆمپانیا

بە خێرایی بێ هیچ لە دەرگا دانێک وەکو هەمیشە چوومە ژوورەوە

جین: باوکە پێویستە دەربارەی شتێکی گرنگ قسەت لەگەڵ بکەم

بەڕێز کیم: چییە؟ بیڵێ

جین: باوکە من ئەم هاوسەرگیریە ڕەت ئەکەمەوە

بەڕێز کیم: چیـــی؟ تۆ مافی ئەوەت نییە تێگەیشتیت؟

جین: نەخێر باوکە من مافی ئەوەم هەیە ئەوە مافی منە

بەڕێز کیم: تا ئەو کاتەی سەرەتا وتت بەڵێ مافت هەبوو بەڵام هەر کە وشەکەت وت مافەکەت لە دەستدا

جین: بەڵام..بەڵام مایە منی خۆش ناوێت ئەو خۆشەویستی هەیە باوکە

بەڕێز کیم: جا چییە؟ با خۆشەویستی هەبێت خەمت نەبێت هەر چییەک بێت ئەو چەند کاتژمێرێکی تر هاوسەری تۆیە

جین: چی؟

بەڕێز کیم: کوڕم ئەم پەڕاوانەی کە دەیان بینیت پەڕاوی هاوسەرگیری تۆ و مایەن ئەمڕۆ خێزانی لی دێن بۆ ماڵی ئێمە وە ئەمانەش ئەڵقەکانن واتا چەند کاتژمێرێکی تر ئێوە هاوسەری یەکن

جین: ئەی هیچ ئاهەنگێک ئەنجام نادەین؟

بەڕێز کیم: ئەنجامی ئەدەین بەڵام جارێ نا ئێستا تەنها بە بێدەنگی هاوسەرگیریەکە ئەنجام ئەدەین تاوەکو جان لێتان دوور بکەوێتەوە

جین: باوکە تۆ چۆن ئەو کوڕە ئەناسیت؟

بەڕێز کیم: بەڕێز لی بۆی باس کردم وتی کە ئەمەوێ کچەکەمی لێ دوور کەمەوە چونکە کوڕێکی باش نییە و مایەش هیچ دەربارەی ئەو نازانێت!

جین: واتا چۆن کوڕێکی باش نییە

بەڕێز کیم: نازانم

جین: باشە باوکە من ئەڕۆم خۆم ئامادە ئەکەم

لە ژوورەکە چوومە دەرەوە بەڵام لە ناکاو وەکو ئەوەی شتێک بەر سەرم بکەوێ و ببێتە هۆی هاتنەوەی مێشکم باشە من چی ئەکەم مایە بە من چی من بۆ داوای ئاهەنگ ئەکەم لە کاتێکا نامەوێت هاوسەرگیری بکەم بە هەرحاڵ باشتر ئاهەنگ ناکرێت هیچ لە کچەکان نازانن من هاوسەر دارم خاتوو مایە من دوای هاوسەرگیری هەلێکی زێڕینت پێ ئەبەخشم بە باشی بە کاری بێنە ...










ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو چۆنن جوانکیلەکانم ئەوەش پارتی 9  بە هیوای چێژ بینین 💞







بــــــــــــــــایــــــــــــــــــــی 💓 

هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎Where stories live. Discover now