𝒑𝒂𝒓𝒕 13

1K 140 57
                                    

♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕووم سوڕاندەوە ویستم بچمە چێشتخانەکە بەڵام نەفرەت ئەوە چییە؟ ئەو گەمژەیە بۆ خۆشەویستە درۆیەکەی بەم شێوەیە خۆی ئامادە ئەکات ئەو جل و بەرگە چییە لەبەریا؟ بە نەفرەت بیت جین ئەو کچە ئەبێت کێ بێت؟

جین: بۆچی بەم شێوەیە سەیرم ئەکەیت؟

مایە: بۆ شوێنێک ئەچیت وا خۆت ئامادە کردووە؟

جین: نەخێر بۆ هیچ شوێنێک ناچم ئەی نەم وت خۆشەویستەکەم دێت؟

مایە: واتا بۆ ئەو بەم شێوەیە خۆت ئامادە کردووە؟

جین: بەڵێ بێگومان بۆ ئەو بۆ لەو زیاتر کێ هەیە

مایە: ئهم باشە ... من ئەچم سەیرێکی خواردنەکان ئەکەم

جین: باشە








لە ناکاو لە دەرگا درا

جین: من ئەچم ئەیکەمەوە

مایە: باشە

نەم ویست گوێی پێ بدەم بەڵام بەڕاستی مەراقم کرد بۆ بینینی ئەو کچە بۆیە چووم و لای دەرگای چێشتخانەکە وەستام

جین: خۆشەویستم بە خێر هاتیت

ئێری: ئۆو ئازیزم سڵاو

جین: دەی وەرە ژوورەوە

نەفرەت ناڵێن کەسێکی تر لەم ماڵەیە باشە ئەم باوەش بە یەکدا کردنە واتا چی؟ ئای خوایە ئەوە چ جۆرە جل و بەرگێکە لەبەری ئەم کچەیا بۆچی هێندە کراوەیە وابزانم ئەمشەو هیچ بە باشی تێناپەڕێت

جین: مایە خواردن ئامادەیە؟

مایە: بەڵێ

ئێری: بە یارمەتیت تۆ بوویت کە پەیوەندیەکەی جینت هەڵگرت وایە؟

مایە: بەڵێ من بووم کێشەت هەیە؟

جین: مایە تۆ وەڵامی پەیوەندیەکەی منت دایەوە؟

ئێری: جین ئەوە کێیە؟

جین: یەک خولەک ئێری .. مایە تۆ وەڵامی پەیوەندیەکەمت دایەوە؟

مایە: بەڵێ

هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎Where stories live. Discover now