Third person pov
':--:'':--:'':--:'':--:'':--:'':--:'÷'/""/'÷||کاتژمێر 7:10||÷'/""/'÷
-~TUESDAY~-
میرا پەینکەیکی ناو مەقڵیەکەی بە کەوچکێکی گەورە هەڵگرت و خستیەناو قاپێک و ئیمێڵیش قاپەکەی هەڵگرت و لەسەر مێزەکەی داناو و لیامیش خەریکی خواردنی پەینکەیکەکەی بوو و سەیری ڕۆژنامەی ئەمڕۆی دەکرد لەناو موبایلەکەی.
میرا ئاگری تەباخەکەی گوژاندەوە و ڕووی کردە ئیمێڵی و وتی
"ئیمێڵی . دەتوانیت دەیڤد بەئاگابهێنیت"
"بێگومان" ئیمێڵی ئەوەی بە زەردەخەنەیەکی بچووک وت و ئەو شەربەتەی کە بەدەستیەوە گرتبووی . لەسەر مێزەکەی دانا.
ئیمێڵی دەستی بە ڕۆیشتن کردوو و ڕۆیشتە ژووری میوانەکە و کاتێک دەیڤدی بینی کە پشتی لەو کردبوو و خەوتبوو.
کەمێک برۆکانی نزم کردەوە و نزیکی ئەو بوویەوە و دەستێکی لەسەر شانی داناو و ئەوی دەجوڵاندەوە.
"دەیڤد هەڵسە لەخەو" ئیمێڵی ئەوەی بە دەنگێکی هێمن وت
دەیڤد دەنگێکی بێزاری دەرکردوو و نەیدەزانی کە ئێمێڵی بانگی دەکات و وتی
"پێنج خولەکی تر دایە" دەستی بەشێوەی دوورکەوە جوڵاندەوە بە سەبری.
ئیمێڵی برۆیەکی بەرزکردەوە و دەستی لەسەر شانی داناو و کەمێک بە توندی ئەوەی جوڵاندەوە و وتی
"دەیڤد من دایکت نیم . هەڵسە لەخەو"
دەیڤد بەخێرای چاوەکانی کردەوە و هەڵساوە و سەیری ئیمێڵی کردوو و کەمێک ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕان کاتێک زانی بە ئیمێڵی وتوە دایکە.
لەلایەکی تر . ئیمێڵی تەنها پێکەنینێکی بچووکی بە چاوی داخراوەوە کرد.
کە ئەوە وای لە دەیڤد کرد برۆکانی کەمێک لە توڕەیدا نزم بکاتەوە.
ئیمێڵی چاوەکانی کردەوە
"خواردنی بەیانی ئامادەیە"
تەنها ئەوەی بە زەردەخەنەیەک وت و ڕووی سوڕاند و دەستی بەڕۆیشتن کرد.
"نەکەی ئەوەی ڕوویدا بەکەس بڵێیت" دەیڤد ئەوەی کەمێک بەدەنگێکی توڕە وت
ئیمێڵی لە شوێنی خۆی وەستاو و سەیری ئەوی کردوو و پێکەنینێکی تری کردوو و وتی
"بێ خەمبە" لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە
دەیڤد تەنها دەنگێکی توڕەیی دەرکردوو و دەستێکی بەرزکردەوە و بە قژیدا هێناو و سەرچەفەکەی لەسەر خۆی لاداو و هەڵساوە و لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە.
ESTÁS LEYENDO
FROM HATE TO L❤VE
Romance(دەیڤد). کوڕێکی 16 ساڵە. بە کوڕێکی خراپ ناسراوە لە قوتابخانەکەیدا کە بەبەردەوای ئاژاوە دەنێتەوە و بە بەردەوامی شەڕ دەکات و تەنانەت لەگەڵ مامۆستاکانیشی شەڕ دەکات . هەندێک لە قوتابیەکان لێی دەترسێن و هەندێکیان ڕقیان لێی دەبێتەوە . هەرچەندە کە (دەیڤد)...