١٧

303 56 40
                                    

**
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

؛ئەگەری چاک بوونەوەی ١٥٪‏'یە
پزیشکەکە دوای ئەنجامی پشکنینەکانی تـایھیۆنگ تەنھا بە ئەگەری ١٥٪‏ چاک بوونەوە ھەییە،کەمێک ھیوا بۆ نێو دڵی تـایھیۆنگ و ھـیونا ھات و دڵخۆشی کردن پێشتر تەنھا بە ڕێژەی ٥٪‏ ئەگەری چاکبوونەوەی ھەبوو
ھـیونا؛ئایا گرێییەکەی سەری ئەگەری ئەوەی ھەییە کە دواتر دروست نەبێتەوە؟

پزیشک؛ئێمە ناتوانین بڵێین کە دروست نابێتەوە بەڵام بە خواردنی شتە تەندروستەکان و ھەروەھا زۆر ماندوو نەبێت لەوانەیە جارێکی تر گرێییەکەی سەری دوای چاکبوونەوە دروست نەبێتەوە
ھـیونا بە جوانی گوێی لە قسەکانی پزیشکەکە ئەگرت و ھەموو قسەکانی ئەوی لەنێو مێشکی چەسپاندبوو تـایھیۆنگ ھەموو ساتەکە بەبێ قسە دانیشتبوو و بە لێدوانێکی نیگەرانیەوە سەیری ھـیونا'ی ئەکرد
ھـیونا؛تـایھیۆنگ تۆ دڵخۆش نیت بەوە؟
ھـیونا ڕووی سووڕاند بۆ لای تـایھیۆنگ و بە زەردەخەنەوە لێی پرسی
تـایھیۆنگ تەنھا زەردەخەنەیەکی کەمی بە ھـیونا بەخشی و سەری قایل کرد
ھـیونا لێدوانە شادییەکەی سەر ڕووخساری گۆڕا بە بینینی تـایھیۆنگ بەم شێوەیە

...........

ھـیونا چاوەڕێی تـایھیۆنگ'ی ئەکرد بۆ ئەوەی بێتە دەرەوە لە نەخۆشخانەکە دوای ئەوەی وتی پێویستی بە دەستشۆرە
مناڵێکی بچووک لە بەردەمی دەرکەوت
بە دەستە بچووکەکانی پـانتۆڵەکەی ھـیونا'ی گرت،ھـیونا کاتێک مناڵەکەی بینی بە زەردەخەنەوە سەیری کرد
ھـیونا؛شتێکت پێویستە
لە کاتی قسەکردنەکەی خۆی نزم کردەوە بۆ ئاستی مناڵە قژ درێژەکە
؛باڵۆنەکە'م لەدەست فڕی و کەوتە سەر یەکێک لە دارەکان ئەتوانیت بۆم بھێنیتەوە
ھـیونا برۆکانی گرژ کرد و دەستی بە قژی مناڵەکا داھێنا
ھـیونا؛بێگومان لەکوێیە با بچین بەیەکەوە بیھێنین.
ھـیونا دەستی مناڵەکەی گرت و بەیەکەوە ڕۆشتن،،،تـایھیۆنگ تا ئەو کاتەی ھـیونا و مناڵە بچووکەکە ڕۆشتن سەیریانی
ئەکرد و دڵخۆش بوو بە ھەوڵوێستی ھـیونا بەرامبەر مناڵەکە دڵنیا بوو ئەو ئەبێت بە دایکێکی زۆر باش بۆ مناڵەکەیان

ڕۆشتە دەرەوەی نەخۆشخانەکە بەدوای ھـیونا و مناڵەکەدا ئەگەڕا دوای چەن خولەکێک مناڵەکەی دۆزیەوە کە خەریکی خواردنی شیرینی بوو بەڵام ھـیونا لەوێ دیار نەبوو تـایھیۆنگ ڕۆشت بۆ لای مناڵەکە
تـایھیۆنگ؛بچکۆڵ ئەو دادەیەی کەمێک پێش ئێستا لەلات بوو چوو بۆ کوێ؟
مناڵەکە وەستا لە خواردنی شیرینیەکەو و وەستا لە جوینی ئەوەی نێو دەمی
؛پیاوێک ئەوی برد
تـایھیۆنگ چاوەکانی فراوان بوون و بۆ ساتێک بیرکردنەوەی وەستا
تـایھیۆنگ؛مەبەستت چییە؟

کوڕە خراپەکەWo Geschichten leben. Entdecke jetzt