لـەڕوانگـەی ؟؟//
▼ بینینی ئەو، هاوینی٢٠١٣ ▼
سەرم بەرزکردەوە و سەیرێکی دەورووبەری خۆم کرد دوای ئەوەی سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کرد بۆ ئەوەی بزانم کاتژمێر چەندە.
سەیرە من ئێستا نازانم کە لە کوێم!!
ئەوەندەی دەزانم ئێرە زۆر قەرەباڵغە چونکە من لەسەر شەقامی سەرەکی وەستاوم چاوەڕێی گڵۆپی ترافیک لایتەکەم کە ببێت بەسوور و ئۆتۆمبێلەکان بوەستن و منیش بپەڕمەوە.
ئێرە شارەزانیم واتا یەکەمجارمە بێم بۆ پاریس بەڵام هێشتا باش بووم، هەندێ کات شڵەژاو ئەبم وە دڵنیام بەهۆی ئەوەیە کە ئەمە یەکەم جارە گەشت بکەم بۆ فەڕەنسا و بەتەنها و بەبێ خێزانەڪەم.
ئاهێکم هەڵکێشا...خۆزگەم ئەخواست ئێستا لێرە نەبوومایە و لەلای ئەوان بوومایە.
بیرم دەکردەوە دەربارەی ئەو خێزانە گەورەیەی کە هەمە لەکاتێکدا بەسەر شەقامەکاندا دەڕۆشتم، سەیری هەموو شتێک، هەموو شوێنێکم دەکرد.
وابیر دەکەمەوە قورسە لەناو خێزانێکی گەورە بێیتە دونیاوە، نەخێر زۆریش قورسە لەڕاستیدا.
واتا جگە لەتۆ ١٠ نەوەی تر هەبێت لەو خێزانە ئەوە بەڕاستی قورسە بۆ ئەوەی تۆ لەلای هەمووانەوە خۆش بویسترێیت و گرنگیت پێ بدرێت و ببیت بەدڵخوازیان.
خێزانەکەم لەڕووی هەموو شتێکەوە شاهانەن تەنها تەبایی و دادپەروەری نەبێت، واتا ناتوانرێت یەکسان هەبێت لەناو خێزانە گەورەکەمدا.
خێزانی کانگ، کە بەخێزانە ناودار و دەوڵەمەند و نادیار و نامۆکە ناو ئەبرێت لەلایەن خەڵکی و کەسانی ترەوە بەهۆی دوورە پەرێزی و هەبوون و ژیانکردن لەناو دارستانێکی چڕ نەک لەناو قەڕەباڵغی شار.
بیرکردنەوە لەخێزانەکەم وا دەکات مێشکم ئاڵۆز بێت و کاتیش زوو تێبپەڕێت و بەوەستانی ئۆتۆمبێلەکان لەخەیاڵەکانم دەرچووم و سەیری ترافیک لایتەکەم کرد کە سوور بووە بەخێرایی وەکو کەسانی دەروروبەرم پەڕیمەوە بۆ ئەوبەری شەقامەکە.
ESTÁS LEYENDO
𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Aventura^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...