تۆ تایبەتتری لە هەموو ئەو کەسانەی لە ژیانمدا هەن!!
کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.چێژی لێببینن❤💫
.
.
."ئەم کچەت بۆ چییە؟!" جاکسۆن پرسی و رۆشتە نزیک بامبام دانیشت "هەندێک کاری تایبەت" بامبام بەبزەیەکەوە وتی و جاکسۆن لە هیچ تێنەدەگەیشت بەڵام سەری بە رازی بوون لە قاند
ئەوە سەیرە بامبام تەنها ئالودەی خوێنە و کاری توندە.. نەوەک ئافرەت!! ئافرەت کۆتا شتە بۆ بامبام کە بیری لێبکاتەوە..
بۆیە جاکسۆن زۆری بەلاوە سەیر بوو کە بامبام داوای ئەو کچەی کرد
هەردوکیان گوێیان لە هاوار و گریان بوو لە ژوورەوە هەلسان بەرەو ژوورەوە رۆشتن بۆ ئەوەی بزانن چی روودەدات
دایکم من دایکمم دەوێت بیری دایکم دەکەم" ئێلا وەکو منداڵ لەسەر زەویەکە دانیشت قاچەکانی لە باوەش گرت و دەستی بە گریانێکی چر کرد
بامبام کە ئێلای بەم جۆرە بینی ئیتر تەواو دڵنیا بەوە کە ئەو ئەم کچەیە کە هەمیشە لە خەوەکانیدا دەیبینێت
ئەمە هەمان دەنگ بوو کە داوای دایکی دەکرد و وە هەمان شێوازی گریان و دانیشتن بوو..
"چی روویداوە؟!" جاکسۆن پرسی "پێم وایە وێنەکەی دایکی لە باخەکەی کۆشکی یانگ لێ کەوتوە" مێلیا وتی
"چەند پیاوێک ببە و برۆ بۆی بدۆزەوە.. کە دۆزیتانەوە بگەرێنەوە ڤێلاکەی خۆم" بامبام سەیری مێلیای کرد جاکسۆن زیاتر شۆک بوو "تۆش هەستە لەگەڵ من وەرە" بامبام ئەمجارە سەیری ئێلای کرد
ئێلا سەری بەرز کردەوە بە چاوە بە فرمێسکەکانی سەیری بامبامی کرد سەر لووتی و کولمەکانی سوور بووبوون شێوەی وەکو کچێکی پێنچ سالان بوو!!
مێلیا لە ئاست ئێلا دانیشت "لەگەڵ ئەو برۆ سەلامەت دەبیت منیش دواتر دێم بۆ ئەوێ" مێلیا بە هێمنی بە ئێلای وت ئێلا فرمێسکەکانی سری و هەلسایەوە
...
لەنێو سەیارەکە لە دواوە دانیشت بوو لە تەنیشت بامبام بوو لە پەنجەرەکە سەیری دەرەوەی دەکرد زۆر دڵخۆش بوو
بەڵام زۆر سەری سورما بوو دوای دەساڵ دیمەنی شارکە بەتەواوی گۆراوە هیچ شوێنێک ناناسێتەوە!! تەنها بە سەرسامی سەیری دەرەوەی دەکرد وەکو منداڵێک لە دیمەنی دەرەوەی دەروانی
بامبام دیقەتی ئەژنۆکانی ئێلای دا کە پێچراون "ئەژنۆت بۆچی پێچراوە؟!" بامبام پرسی ئێلا راستەوخۆ سەیری ئەوی کرد
VOUS LISEZ
𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞
Fanfictionئەمەوێت لەم ژوورە بێمە دەرەوە.. لەژێر تیشکی خۆر رابکەم!! لەژێر ئەستێرەکانی ئاسمان سەمابکەم!! start in: 21/5/2022