گەر ژیانم لەگەڵت نییە بێ بەزەیی مەبە
با لەنێو باوەشت کۆتا ھەناسە بدەمــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــ
𝙹𝚞𝚗𝚐𝚔𝚘𝚘𝚔 𝚙𝚘𝚟 :-تاکە شت چاوەڕێیم ئەوە بەر لەوەی بێیتە لام چیڕۆکی خۆم دەنوسمەوە لەگەڵ یادگاریەکانی تۆ
بێ خەم بە ھیچ شتێ ناھێڵمەوە لات ھەموو یادگاریەکان لای خۆم ھەڵدەگرم
وەک چۆن منت لای خۆت نەھێشت دڵنیام یادگاریەکانیشم لەخۆ ناگریتاکە یادگاریم لات ماوە ئایا ئەویش دەنێریەوە ؟!!
بەوپەڕی بێ ھێزی قەڵەمەکەم بەدەستم دەگرم باش بزانە گەر ئەو قەڵەمە لەدەستم کەوت کۆتایی منە
تۆیەک کە لام نەبوویت قەڵەمەکەم و دەفتەری خەمەکانم ھاوڕێی ھەموو کاتم بوون
ڕابردوو
یەکەم یەکتر بینین
کۆمەڵێ ھاوڕێ لە گەڕەکەکە یاریان دەکرد
یاریەکی سادە تەنھا دەبوو ھەندێ تۆپی شوشەیت لابێ و جۆری یاریکردن پێی جیابوو
ئەوە بەدەست خۆتە ھەڵیبژێری کامە جۆرە یاریە بکەی پێی لەگەڵ ھاوڕێکانت
ھەر کۆمەڵە کوڕێک لەگەڵ یەکتر وەک تیمێک دەبن و دژ بە تیمەکەی تر یاری دەکەن
( تۆپی شوشە مەبەست لە کەلا یان ھەڵامەتە )
- ھێی کووک بۆچی وا دواکەوتی
جۆنگکووک :ھیچی وانییە دەستتان بە یاریەکە کردوە
- ڕاستیەکەی ھەندێکیان دەستیان پێ کرد بەڵام ئێمە ماینەوە تا لەگەڵ تۆ یاری بکەین
جۆنگکووک :ببورن لە چاوەڕوانی ئێوەم ھێشتەوە
بە شەرمەزاری دەستی بەملیدا ھێنا و داوای لێ بوردنی کردبەرامبەر ئەو کردارە ھاوڕێکانی پێکەنینیان پێشکەش کرد و دەستیان لەملی ئاڵاند
ھەرچی ڕووبدا ئەوان باشترین ھاوڕێن
ساتی پێکەنینی دوو ھاوڕێکە و شەرمەزاری ھاوڕێکە تەنھا چەند چرکەیەک بوو
تا دوو چاو کەوتنە سەر جەستەیەک