لەڕوانـگەی هیچ ڪەس//دوای ئەوەی لیسا و لیا لەلایەن کەسێکەوە بردران لەقوتابخانە و هیچ کەسێکیش هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر ئەو شتە نەبوو...هیچ نەبوو تا بکرێ.
لیسا سەرەڕای ئەوەی ترسە زۆرەی کە هەیبوو بەڵام هێشتا بێ ئوقرە و بێ سەبر بوو بۆ ئەوەی بزانێت بۆ وایان لێئەکرێ.
لەکۆتاییدا ئەو کەسە ئامادە بوو بۆیان بسەلمێنێت کە بێ هۆی نەیانی بردووە و پەیوەندییە بە باوکی لیساوە کرد.
زەنگەکە لێدرا و لەناکاو پەیوەندییەکە هەڵگیرا.
جای وون: دوبارە چیت ئەوێت؟!
بەتۆنێکی بێزار و ماندوو بە کۆری قسەی کرد.
جییۆنگ: هیچ شتێک، تەنها ویستم پێت بڵێم کە کارەکەم تەواو کرد.
بەبێ باکی و شانازییەوە قسەی کرد.
جای وون: باشە، بەڵام سەیرکە جییۆنگ ئەگەر ببینم زیانێکی بچوکیشیان بەرکەوتبێت ئەوا دڵنیابە ئەتکوژم وە گرنگی نادەم خۆت لەپشتی باوکیشت بشاریتەوە.
بە ئاگادارییەوە قسەکانی کرد و هەڕەشەی لێکرد جییۆنگ پێکەنی لە کاتێکا ئەو دووانەی بەرامبەری لەبارودۆخێکی سەخت دابوون کە ناتوانن بەسەریدا زاڵبن بەهۆی تێنەگەشتنیان.
جییۆنگ: هیۆنگ....گومانی خراپم لێمەکە تکایە، پێم ناڵێیت کێ دەتوانێت ئازاری برازاکانی خۆی بدات.
کاتێک وتی برازا سەیری لیسا و لیای کرد
ئەوانیش بەسەر لێشێواوییەوە سەیرییان کرد بەهۆی تێنەگەشتنیان.دەیانویست تێبگەن لە مەبەستی ئەو قسەیە، یانیش لەوانەیە تێگەشتبن بەڵام مێشکیان نەتوانێت قبوڵی بکات.
لیسا بەدرێژایی کاتەکە ئەیزانی کە ئەمە یەکێکە لە خێزانی دایکی یان باوکی، بەڵام هەرگیز پێشبینی ئەوەی نەدەکرد دوای ئەو هەموو کاتە ئەمە مامی بێت، وە بەم شێوازەش بیبینێت.
DU LIEST GERADE
𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Abenteuer^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...