خیانەت

1.1K 77 49
                                    


یەکەم چیرۆکمە هیوادارم بەدڵتان بێت

--------------------------

ئەو کوڕە بچوکە لە ژورێکی بەتاڵی قوتابخانەکەیدا
دانیشتوە قاچەکانی لەباوەش کردوە

فرمێسک تک تک بە ڕومەتە مۆچیەکەیدا دێتە خوارێ

لێوە سورەکانی بەهۆی زۆری گریانەوە دەلەرزێ

هۆکاری گریانەکەی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ یەک کەس

ئەویش جیۆن جۆنکووک

بیری لەوە دەکردەوە کەئەوان پێشتر یەکیان زۆر خۆشەویست .. ئامادە بوون لەپێناو یەکتر خۆیان بەخت بکەن خۆشەویستی ئەوان زۆر گەورە بوو کەوای دەکرد هەموو کەسێ بەغیلی ببات

هەمووکاتەکانیان لەگەڵ یەکتر بەسەر دەبرد جۆنکووک خەپەییەکەی جیمینی زۆر خۆشدەویست

بەڵام هەموو شتێک گۆڕا کاتێک قوتابیە نوێیەکە هات

ئەویش کیم تایهیۆنگ بوو

قوتابیە سەرنجڕاکێشەکە کە سەرنجی هەموو کچ و کوڕەکانی مەکتەبەکەی بەدەست هێنا بوو

بێگومان بێ بەش نەبوو لە سەرنج و نیگاکانی جۆنکووک

هەر لەوکاتەی ئەو کوڕە هات جۆنکووک وەک جاران نەما کەمتر کاتیان بەسەر ئەبرد چیتر جۆنکووکێک نەما کە بێ ماچەکای جیمینی بچکۆل ڕۆژەکەی بەباشی بڕوات
تەنانەت زۆر جار جۆنکووک خۆی بەدوور دەگرت لە ماچەکانی سەرنجەکانی بۆ جیمین کەم دەبۆوە

جۆنکووک بوو بە ڕەفیقی تایهیۆنگ و زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ ئەو بەسەربرد لەبیری کردبوو کەئەو خۆشەویستی هەیە تا ڕۆژێک جۆنکووک بە جیمینی وت کە چیتر ناتوانێت لەگەڵی بەردەوام بێت چونکە ئەو تایهیۆنگی خۆشدەوێت

جیمین زۆر شکا بەڵام هێشتا خۆی بەهێز نیشاندەدا

ئەمڕۆ جۆنکووکی بینی کە چۆن بەتامزرۆییەوە ماچی تایهیۆنگی دەکرد ڕۆژێک ئەو لێوانە لەسەر لێوە نەرمەکەی خۆی بوو بەڵام ئێستا..

بیری دەکردەوە تایهیۆنگ زۆر لێزانە لەوەی خەڵکی بخاتە داوی خۆیەوە

هەر وەکچۆن جۆنکووکی کردە داویەوە

بەتوندی فرمێسکەکانی سڕیەوە بەخێرای هەستایەوە تا بچێت بۆلای تایهیۆنگ

دەیەوێت بزانێت لەنێو ئەو هەموو قوتابیە بۆچی جۆنکووکی هەڵبژارد و لێی برد

بەنێو مەڕمەڕەکاندا ڕادەکات دەزانێت ئێستا تاهیۆنگ دەرسی نیە و لەسەربانی قوتابخانەکەیە

بەهەناسە تەنگیەوە گەیشت بینی تایهیۆنگی بینی کە پشتی لەوە

تایهیۆنگ
(جیمین بەهەناسە توندیەوە وتی )

تایهیۆنگ لەگەڵ بانگکردنەکەی جیمین سەیری جیمینی کرد

دەتوانین قسەکەین
(دوبارە جیمین وتی )

فەرموو
(تای بەهێمنیەوە وتی )

بۆچی بۆچی هاتیتە ئەم قوتابخانەیە بۆچی خۆشەویستەکەی منت برد بۆچی وەک دزێک هاتیت و جۆنکووکت لێ بردم
( بەئازارەوە وشەکانی وت لەکاتێکا دەشگریا )

تایهیۆنگ چاوی خولاندەوە

من هیچ کەسێکم لێت نەبردووە من دز نیم تۆ خۆت هۆکاری بۆ ئەوەی جۆنکووک بەجێیهێشتویت هەم منیش بەجێت دێڵم تۆ قەڵەوی جوانیت وەک من ئەم هۆکارە وای کردوە جۆنکووک بەجێت بێڵێت
( بەفیزەوە هەموو وشەکانی وت )

ئەگەر من لەجێی تۆ بومایە ئێستا لەم سەربانە خۆم فڕێدەدایە خوارەوە هەمووان و جۆنکووکم دڵخۆشئەکرد بە مردنم
( دوبارە تای قسەی کردەوە بەگاڵتەپێکردنەوە بەجیمینی بچوکی وت )

تایهیۆنگ بەخێرای بەلای جیمیندا تێپەڕی

ڕۆشتە خوارەوە




جیمین شۆک بوو بیری لەقسەکانی تای دەکردەوە

بەهێواشی هەنگاوی نا بۆسەر لێواری سەربانەکە
چاوەکانی داخست پاشان گوتی
ماڵئاوا جۆنکووکی
خۆی فڕێدایە خوارەوە
ماڵئاوای کرد لەم جیهانە جۆنکووکی بۆ کەسێکیتر کە شایستە نیە بەجێهێشت

کۆتای

==========

هیوادارم بەدڵتان بێت ئەمە یەکەم چیرۆکمە نازانم کەچۆنبوو
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

Jikook / OnshotWhere stories live. Discover now