لـاپەڕەیے ٧

230 54 60
                                    

٭ئەگەر تێناگەن بگەڕێنەوە بۆ یەکەم پارت٭

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

٭ئەگەر تێناگەن بگەڕێنەوە بۆ یەکەم پارت٭

~دوای دوو ساڵ~

لـەڕوانگـەی لیسا//

سەیری دەرەوەم دەکرد لە پەنجەرە گەورەکەی ژووری هۆتێلەکەم، کە دەمتوانی هەموو پاریسی لێوە ببینم.

ئەم هۆتیلە زۆر ڕاقییە وە بۆ ئەو کەسانەیە کە زۆر دەوڵەمەندن، منیش لە ژوورێکی زۆر گەورەدام لەبەرزاییەکی زۆر....هەرچەندە پێشتر ترسم هەبوو لە بەرزایی بەڵام بەهۆی باپیرەم ئەو ترسەشم نەما.

سەیری کاتژمێرە ئاساییەکەی دەستم کرد، کات ٨:١٣
خولەکی بەیانی بوو، چاوەڕوانی نانی بەیانی بووم کە داوام کردبوو کەمێک پێش ئێستا.

ئەمڕۆ ٧/٢١ و ڕۆژی لەدایک بوونی لیایە بەڵام من نەمتوانی بگەڕێمەوە کۆریا لەبەر کارەکانم لێرە.

وە ئێستا خۆم ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بڕۆمە دەرەوە و گەڕانێک بکەم و هەندێک شت بکڕم و بەم شێوەی منیش لێرە ئاهەنگی لەدایک بوونەکەی لیا بکەم.

لەو کاتانەدا لە دەرگا درا، بەهێواشی ڕۆشتم دەرگاکەم کردەوە.

دوبارە پیاوە بە تەمەنەکە بوو کە هەموو کاتێک داوای خواردنم بکردبا ئەو دەیهێنا، بە جۆرێک پێم وابێت ئێستا هاوڕێین.

دواتر هاتە ژوورەوە کاتێک خواردنەکانی لەسەر مێزەکە دائەنا و منیش دانیشتم.

؟؟: ئایا بەتەمای ئەمڕۆش بە پاریسدا بگەڕێی؟!

بە زەردەخەنەوە پرسی، لە ماوەی ئەو هەموو کاتەی کە لێرە بووم زۆر بە کەمی ئەڕۆشتمە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەو کارەی کە پێم دراوە زوو تەواوی بکەم و بگەڕێمەوە و فریای یادی لەدایک بوونی لیا بکەوم.

بۆیە لەم ڕۆژانەی کۆتایی هیچ کارێکم نەماوە بیکەم و لەم چەند ڕۆژەیا هەر بەناو پاریسدا ئەسوڕێمەوە.

تەنانەت بە ماوەیەکی زۆر کەمتر کە بیرم لێ دەکردەوە هەموو کارەکانم تەواو کرد، بەڵام بە هیچ شێوەیەک کاتی خۆمم بە شتی ترەوە بە فیرۆ نەدەدا لەو ماوەیە تەنانەت نەدەچوومە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە بۆ نانخواردن هەر ئەم پیاوە خواردنەکانی بۆم دەهێنا.

𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەمWhere stories live. Discover now