وا دوو هەفتە تێپەڕیوە هەموو هەوڵی جونگ کووک بۆ ئەوەیە یارمەتی ڤیۆلا بداد وە هانیش بە هەمان شێوە
وە جونگ کووک تا ئێستا سەر کەوتوو بووە
ڤیۆلا ئێستا دەتوانێ بڕوات بەس بە باشی نا وە جوڵە دەکات وە بۆ قسە کردنیش ناتوانێ زۆر دەنگ بەرز بکاتەوە
.
جونگ کووک ڕاهێنانی ڕۆشتنی پێ ئەکات
جونگ کووک:ئافەرین ئاوها بڕوات زۆر باشدەبی ڤیۆلا(ڤیۆلاکەی زۆر بە قوڵی وت)
ڤیۆلاش زەردەخەنەی کرد
دەستی لە ملی جونگ کووک بوو وەک بڵێی سەما دەکەن بەڵام ئەمە تەنها ڕاهێنانێکە(سهاد)
ڤیۆلا:ج جونگ کووک
جونگ کووک:بەڵێ(بە چاوێکی ئەستێرەی)
ڤیۆلا:برسیمە
جونگ کووک پێکەنی:ئەم پشیلەیە برسیەتی(وای وت و قژی ڤیۆلای تێکدا)
جونگ کووک:ئێستا خواردن ئامادە ئەکەم تۆ دانیشە
ڤیۆلا دانیشت و لە ئاوێنەی ژورەکە سێری خۆی کرد دەستی دە هێنا بە قژی خۆیدا بەڵام لە ناکاو شتێک هاتە بەر چاوی :
*تکایە قژم بەربدە ئازاری هەیە دایکااا دایکااا
:بێدەنگ نەفرەتی بێدەنگگگ (زیاتر لێیدا)
*تکایەەەەە
ئەمدەنگە لە گوێیدا و ئەو دیمەنە لە چاویا
.
ڤیۆلا:ئاااااا ئازارم مەدە ئاا(پڕ بە قورگی هاوای کرد ئەمەش ئەبێتە هۆی برینار بونی )
جونگ کووک خێرا چوو بۆلای
جونگ کووک:چی بووە ڤیۆلا تۆ باشی(لێی نزیک بۆوە)
ڤیۆلا پاڵی پێوەنا
ڤیۆلا:لاچۆۆ تکایە لێم دوربکەوە تکایە دایکەە(ئەگریا)
وە چووە سوچێکی ژورەکە و قاچەکانی لەباوەش کرد
جونگ کووک:ئارام بەوە نابێ هاوار بکەی قورگت زیانی پێ دەگات تکایەە
ڤیۆلا:دەمکوژێت
جونگ کووک:کێێ
ڤیۆلا:لە دواتەوەیە
جونگ کووک سێری دواوەی کرد کەسی لێ نەبوو
جونگ کووک:بەڵام کەسی لێ نییە
ڤیۆلا:تکایەەە
جونگ کووک لێی نزیک بۆوە هەرچەنە ڤیۆلا نەیدەهێشت و دەترسا
جونگ کووک توند لەباوەشی کرد و دەستی ئەهێنا بەسەریا
جونگ کووک:تەواو تەواو
ڤیۆلا ئارام بۆوە
جونگ کووک لێی دور کەوتەوە
جونگ کووک:ئێستا بۆم باسبکە چیت بینی
ڤیۆلا:لەناکاو پیاوێک هاتە بەرچاوم کە لێی دەدام(بەهۆی هاوارەکەوە گورگی برینار بوبو بەڕادەیەک کە قسەی بۆ جونگ کووک ئەکرد دەنگی گۆڕابوو)
جونگ کووک:سێرکە قورگت برینار بووە
هەڵساو چوو چارەسەر بێنێت و دای بە ڤیۆلا بیخوات
جونگ کووک:یادەوەریت بۆ گەڕایەوە؟
ڤیۆلا:ن نازانم ئەو کەسە ئەیویست بمکوژێ
جونگ کووک هەستی بە گومان کرد
جونگ کووک:باشە وەرە نانەکەت بخۆ وتت کە برسیتە
ڤیۆلا:باشە
پەیوەندی بە هانگەوە کرد
هانگ:شتێک بووە
جونگ کووک:بەڵێ
جونگ کووک هەموو شتێکی بۆ باس کرد
هانگ:کەواتە ئەو چیرۆکەی بەدوای دەگەڕام لە خۆش ناچێ
جونگ کووک برۆیەکی بەرز کردەوە
جونگ کووک:جا کێ دەزانێ چۆنە
هانگ:بەپێی ئەو یادەوەرییە و ئەو برینانەی هەیبوو
جونگ کووک:هیوادارم هەموو شتێک باش بێت
.
بەیانی
Pov viola
چاوم کردەوە
ب بەڵام ئ ئەوو؟
.
جونگ کووک خەریکی نان خواردن بوو وە سێری پشکنینی یەکێک لە نەخۆشەکانی ئەکرد
:ئااااااا یارمەتییی
جونگ کووک:ئەوە چی بوو
ڕای کرد بۆ لای ڤیۆلا
بەڵام چی ببینێت ئاوێنەکە شکاوە وە هەموو گۆزەکان شکا بوون وە ڤیۆلا لەبەردەم
ئاوێنەکە کەوتبوو سێری ئەرزەکەی ئەکرد
جونگ کووک چوو بۆلای و دەستی کردە سەرشانی و چەمایەوە ئاستی ئەو
جونگ کووک:ڤیۆلا؟
ڤیۆلا:ئ ئەو ویستی بمکوژێت ئەو لێرە بوو
جونگ کووک:کێێ
ڤیۆلا:جام مونگگ
جونگ کووک بە پرایارە وتی:جام مونگ؟
ڤیۆلا:ئەو ویستی بمکوژێت
جونگ کووک:باشە کێیە
ڤیۆلا:ن نازانم ب بەڵام ئەوکاتەی لێی دەدام یەکێک دەی وت جام مونگ بوەستە
بە چاوێکی پڕ لە فرمێسک سێری جونگ کووکی کرد
جونگ کووک ماچی ناوچەوانی کرد و لە باوەشی گرت
جونگ کووک:مەترسمە من لێرەم ڤیۆلا(ڤیۆلاکەی بە دەنگێکی خەیاڵی ووت کە وای کرد پەپولەکانی بفڕن)
ڤیۆلا هەر لە باوەشی بوو بۆ ماوەی 20خولەک و جونگ کووک دەستی دەهێنا بە سەریا
ڤیۆلا لێی دور کەوتەوە
ڤیۆلا:ژوروکەم وێران کرد ئێستا چۆن چاکی بکەینەوە
جونگ کووک:بە یەکێک دەڵێم بێت چاکی بکات
ڤیۆلا وەرە با بچێنە دەرەوە بۆ پیاسە هەم بۆ تۆ باشە هەم من لەماڵەوە بێزار بووم
ڤیۆلا:چی ئەگەر..
قسەکەی تەواو نەکرد
جونگ کووک دەستی کردە سەر لێوی
جونگ کووک:من لەلاتم هیچ هێزێک ناتوانێ دەستت لێ بدات
ڤیۆلا پێکەنی
ڤیۆلا:واتە تۆ وەک ئەو پیاوەی کە سێری فلمەکەیمان کرد
جونگ کووک:لەو ترسناک تر خاتوون(برۆیەکی بەرز کردەوە بە فیزەوە)
ڤیۆلا کەوتە خەیاڵەوە لەگەڵ ئەو ڕفتارانەی جونگ کووک
جونگ کووک:هەڵسە ڤیۆلا با باڕۆین دەی
هەڵسانەوە جونگ کووک چاکەتێکی لەبەر کرد و قەمسەڵەیەکی بە پەمووی کردە بەر ڤیۆلا چونکە دەرەوە سارد بوو
چونە دەرێ و بە پێ پیاسەیان دەکرد
تەنها چەند سانتیمێک لێک دوور بوون
ڤیۆلا سێری هەموو شتێکی دەکرد زۆر نامۆ بوو بۆ ئەو هەموو شتێک گۆڕاوە
چوون بۆ ناو قەرەباڵغی و ناو خەڵک و لەوێ هەنێ خواردنیان تاقی کردەوە
جونگ کووک:هێی بۆستە با وێنە بگرین
ڤیۆلا:بەڵام کامێرەی لێ نییە
جونگ کووک موبایلەکەی دەرهێنا:ئێستا پێویست بە کامێرا ناکات موبایل هەیە
ڤیۆلا :ئێ باشە
ڤیۆلا چووە لای جونگ کووکەوە و جونگ کووک بە سەتێکی ناوقەدی ڤیۆلای گەرت و بە دەستەکەی تری وێنەی گرت
زۆر یاریان کرد و شتیان خوارد و وێنەیان دەگرت ڤیۆلا خەریک بوو ڕادەهات ئەو ئێستا باشە تەنها یادەوەری ماوە کە کەس نازانێ چییە ئایە خراپ و وێران کەر یان خۆش
جونگ کووک دۆدرمەی دەخوارد ڤیۆلا چاوی چووە سەر عەرەبانەیەک کە شتی لەسەر بوو چوو بۆ ئەوێ و ملوانکەیەکی هەڵگرت لەگەڵ تەسریحەیەکی پشیلە
ڤیۆلا:ئێ جونگ کووک
جونگ کووک:همم(ڕووی لە لایەکی تر بوو)
ڤیۆلا:ئەمانەم بۆ دەکڕی؟
جونگ کووک سێری کرد:بێ گومان
پارەکەی یا و سێری ڤیۆلای کرد
جونگ کووک:باشە ئەمەنات بۆ چییە
ڤیۆلا زەردەخەنەیەکی کرد و قاچەکانی بەرز کردەوە و تەسریحەکەی کردە سەری جونگ کووک وە ملوانکەکەشی کردە ملی جونگ کووک
ڤیۆلا:هەموان سەیرن وە جیاوازن و ئێرە گۆڕاوە بەڵام تۆ پاڵەوانی منیت و ئەمپارێزیت سپاس جونگ کووک
ڤیۆلای ماچی ڕوومەتی جونگ کووکی کرد
جونگ کووک نەی ئەزانی چی بکات شۆکی ماچەکە بێت یان قسەکانی
جونگ کووک:بەڵام من ماچی ئەملاترم ئەویست
ڤیۆلا:چی؟
جونگ کووک:ئا هیچ
جونگ کووک بۆی دەرکەو چەنێک سەرسامی ڤیۆلایە ئەمشەو هەموو شتێکی بۆ دەرکەوت وا ئەبێ بە ساڵێک لەگەڵ ڤیۆلایە بە ئاگای و بێ ئاگای ئەم کوڕە کە تاکە شتی ژیانی پیشەکەی بوو ئێستا کچێکی بۆ زیاد بووە کە هۆگری بووە لای ڤیۆلا شتەکە تازەیە بەڵام بۆ جونگ کووک دەبێتە ئەشق جونگ کووک لای ئاساییە لە باوەشی دەکات و ماچی دەستی یان سەری دەکات بەڵام نایەوێ نامورتاحی بکات بەوەی زیاتر بکات چونکە ڤیۆلای خۆش دەوێی دەیەوێت ئاگاداری بێت وەک منداڵێک
جونگ کووک:تۆ چیت لێ کردم کچی باش
ڤیۆلا لەوکاتە باوێشکی دەهات
ڤیۆلا:چی؟
جونگ کووک:هیچ هیچ دەی با بڕۆینەوە منیش خەوم دێت
زەردەخەنەی کرد و وە دەستی ڤیۆلای گرت و بەڕێ کەوتن بۆ ماڵەوە هەر لە دوورەوە سێرت بکردنایە لە جوانترین دوانە دەچوون ئەوان
جونگ کووک ئەوەی کرد بە بێئاگا لەو شۆکەی ئەو کچە بچوکەی کە دەستی گرتووە کە چەنێ شەرم دەکات
وە هەموان بێ ئاگا لەو چاوە لە دورەوە بە ڕقەوە سێر دەکات
؟؟ :ههه خاتوو لیڤی تۆ زیندووی ڕاستە شێوەت گۆڕاوە بەڵام محاڵە نەتناسمەوە پشیلەی حەوت ڕووح
بە ترسناکی وتی
پاسەون:گەورم ئێستا چی ئەکەی
؟؟:پەلە مەکە دەبێ ئەوەی نەمتوانی بیکەم تەواوی بکەم
.
جونگ کووک وڤیۆلا گەیشتنە ماڵەوە
جونگ کووک :تۆ بخەوە من کارم هەیە
ڤیۆلا:باشە
ڤیۆلا چووە بەشی خەوەکە و لە دەست شۆرەکە جلی جونگ کووکی لەبەر کرد چونکە لەوەیا ئاسودە بوو دانیشت سێری تیڤی ئەکرد و جونگ کووک چەن مەترێک لێی دوور بوو
کات ژمێرێک تێپەڕی جونگ کووکیش خۆی گۆڕی بەڵام وای زانی ڤیۆلا خەوتووە بۆیە جلی سەرەوەی لەبەر نەکرد
چووە سەر جێگاکەی ڤیۆلا سێری کرد
ڤیۆلا:ئێ جونگ... ئاااا بۆ جلت لەبەر نییە
هاواری کرد و چاوی داخست
جونگ کووک:خانم من هەروا ئەخەوم بەس تۆ ئاگادار نیت چیت دەوێ
ڤیۆلا:ئێ ب باش ئێ ئەوکاتەی بێئاگا بووم تۆ کتێب و
چیرۆکت بۆ دەخوێندمەوە ئەتوانی ئێستا بۆم بخوێنیتەوە دوبارە
جونگ کووک:بێ گومان ئێستا کتێبەکە دەهێنم
کتێبەکەی هێنا و دەستی کرد بە خوێندنەوەی
ڤیۆلا وەک پشیلە چووە ناو قۆڵەکانی جونگ کووکەوە
جونگ کووک زەردەخەنەی کرد و بەردەوام بوو لە خەوندنەوە
.
ڤیۆلا ئاگادار نییە ئەم دنیایە چی لێ هاتووە وە هەمووان گۆڕاون دەترسێت لە هەمووان
بەڵام جونگ کووک بۆ ئەو جیاوازە گەر کەسێک لێی نزیک ببێتەوە لەوانەیە لە ترسا بمرێ بەڵام هەتا زیاتر لە جونگ کووک نزیکبێت هەست بە پارێزراوی دەکات
واه
.
جونگ کووک سێری ڤیۆلای کرد خەوتبوو کتێبەکەی داخست و زیاتر لە باوەشی کرد
جونگ کووک:شەو شاد ڤیۆلام
.
ڤیۆلا هۆشی بێتەوە و دەنگێکی نەرم و پیاوانە لەلای ڕاستی بانگی بکات
“ڤیۆلا”
ئەو سەرەتای چاو هەڵهینانەوەی بە ژیان بە دەنگی ئەو دەستی پێ کرد
ئەبێت چ ژیان و چارەنووسێک چاوەڕێی ئەو بکات کاتێک بۆ دووەم جار شاد بوونەوەی بە ژیان بە دەنگی ئەو دەست پێ بکات.
-بەیب😩🪐✨
یەکێکە لە خوێنەرە شێتەکان😭😂
.ئەوەش پارتی تازە
ببورن بۆ هەڵەی کیبۆرد
ڤۆت لەبیر مەکەن
هەڵا بای😩🪐
YOU ARE READING
دکـــتۆرەکــــــەم
Romanceبوو بە فرشیتەیەک بۆم ئەو منی لە خەونە ناخۆشەکەی ژیـــــــــان هەڵساندەوە"ئەو هۆکاری ژیــــــانە نوێیەکەمە" کۆتای هاتووە..!