لـەڕوانگـەی هیچ ڪەس//
دەنگی پێکەنین هەموو ئەو شوێنەی گرتبوویەوە، هەمووان کۆبووبوونەوە بەیەکەوە بۆ نان خواردنی ئێوارە جگە لە چەند کەسێک نەبێت کە ئامادە نەبوون لەو کات و ساتە.
دوای چەند خولەکێکی کەم ئەلێکس لەگەڵ کەسێکدا بەیەکەوە هاتنە ژوورەوە وە ئەو کەسەش کوڕەکەی بوو کە لە ئوسترالیا گەڕاوەبوویەوە، بێگومان دەیەوێت ئەم ئێوارەیە لەگەڵ باوک و خێزانەکەی بەسەر ببات.
هاتنە ژوورەوە بە پێکەنین لە شوێنی خۆیان دانیشتن، لە کاتێکدا خزمەتکارەکان خەریکی دانانی خواردنەکان بوون و بەو شوێنەدا ئەسوڕانەوە.
ئەلێکس: کوڕم، دوای چەند ساڵێک بینینەوەی تۆ و منداڵەکانت لێرە وە لەگەڵ ئێمە...زۆر دڵخۆشی کردم.
بە دڵخۆشییەوە وتی سەیری جای جۆنگی دەکرد کە لەلای ڕاستییەوە دانیشتبوو وە وە هاوسەرەکەی جای جۆنگیش لە کورسی دووەم بوو لەلای ڕاستەوە کە ناوی جیۆن ناری بوو.
جای جۆنگ بزەیەکی کرد و سەیری خێزانەکەی کرد کە چەند دڵخۆشن.
ئەلێکس: وە دەبینم ئێستا نایۆنەکەی ئێمە باشتر بووە، وایە؟!
بەپێکەنینەوە وتی سەیری نایۆنی کرد، نایۆنیش بە قسەکەی باپیرەی پێکەنی و سەری کەمێک نزمکردەوە و دواتر سەری بەرزکردەوە.
نایۆن لەتەنیشت ناری دایکییەوە دانیشتبوو، وە نایۆن منداڵی گەورەی جای جۆنگە.
ESTÁS LEYENDO
𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Aventura^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...