C2

486 93 31
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


.........

وەک هەموو ڕۆژێک وەستاوم لای
مێزەکەی خۆم...ئەمڕۆ کەمێک مێشکم
ماندووە بیر لەدوێنێ دەکەمەوە کە
وەک خەون وابوو

لەناکاو دەنگی قیژەیەک هات قیژەیەک
نا بەڵکو هاواری کچەکان..سەرم بەرز
کردەوە درەوشانەوە چاوەکانم فراوان
بوون

"کیم نامجۆن گروپی bts"
چرپاندم بە شۆکەوە

بەرەو ڕووی من دەهات منیش لە
جیهانێکی تر بووم..من لەبەهەشتم؟
لەبەردەمم وەستا دەورووبەرمان
پڕ بوو لەکچ کە بە پستە پست
قسەیان دەکرد

"سڵاو"
ئەو وتی بە بزەیەکی جوان

تەنها بە شۆکەوە سەیری ئەوم
دەکرد...تاوەکو سوجین شەقێکی
لە شانمدا و بەهۆشخۆم هاتمەوە
بە شڵەژاوی سەیری ئەوم کرد

"سڵاو چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم.؟؟"
وتم بەشڵەژاوی ئەویش پێکەنی
بە کەمی و سەیری نێو چاوی کردم

"پاش تەواو بوونی کارەکانت دەڕۆینە
دەرەوە بۆ خوانی ئێوارە من
چاوەڕوانتم"
نامجۆن وتی بەبزەوە و ڕۆشت

چاوەکانم چەتد جارێک ترووکاند
ئەوە ڕاستی بوو کیم نامجۆنی
بەناوبانگ داوای ژووانی لێ کردم..؟
من خەون نابینم سەیری سوجین
و هیۆن کرد کە بە ئیرەییەوە
سەیرم دەکەن

"کیم نامجۆن ئەو ئەناوبانگ
ترین ئایدۆڵە..!!"
وتم بەشۆکەوە تا دڵنیا
ببمەوە بەڵام قسەکەی سوجین
منی شۆک کرد

"ئایدۆڵ..؟تۆ گاڵتە دەکەیت ئەو
پیاوێکی دەوڵەمەندی بازرگانە،
جوانە،وەسەڵتە ئەو ئایدۆڵ نییە"
سوجین وتی بە بێباوەڕی وەک
ئەوەی شتێکی زۆر گەمژانەم
وتبێت

"ئـایـش پێم وایە کە لەو دوور
کەویتەوە دڵنیام شێت بووه"
هیۆن لەژێر گوێی سوجین
چرپاندی کاتێک بە گومانەوە
سەیری دەکردم

نەخێر من هەڵەم نەکردووە ئەوە
نامجۆنی گروپی bts بوو چۆن
دەکرێت لەگەڵ کەسێکی تر لێکی
بچوێنم..من شێت نیم

||حەوت ماچی خەیاڵی||✓Where stories live. Discover now