چۆن ئاسمان بەبێ مانگ و خۆر مانای نییە
منیش بەبێ تۆ هیچ مانایەکم نییە!!.
.چێژی لێببینن❤💫
.
.
.بامبام بەخێرای ڕۆیشتە سەرەوە بینی کەوا ئامێری لێدانی دڵی ئێلا بەرەبەرە کەم دەبێتەوە گوێبیستی وەستانی دڵی ئێلابوو ئەوەبەتەواوی شۆک و ترسێکی زۆر بێشوماری لەدڵی درووستکرد
بەرەو لای رۆشت دەیوویست شتێک بکات تاکو دکتۆرەکە دەگات بۆیە خێرا چوە سەر جەستەلاوازەکەی ئێلاو هەردوودەستی خستە سەردڵی و پاشان هەوڵیدەدا لێدان دڵی جێگیربکاتەوە
هەرکە دکتۆرەکە گەیشت هەموو هەولێکی خۆیدا بەزۆر توانی حالی دڵی ئێلا جێگیر بکاتەوە دکتۆرەکە سەیری بامبامی کرد "من بەتەنها ناتوانم هیچ شتێک بکەم پێویستی بەکاتە تا لەم شۆکە دەربچێت کە بەهۆی ترسێکی زۆرەوە روویداوە" دکتۆرەکە وتی بامبام سەیری کرد سەری ئەرێنی جولاند
....
بومی دانیشتبوو خەریکی مۆبایلەکەی بوو کاتێک بامبامی بینی رۆشتە ژووری کارەکەی خێرا رۆشتە ژوورەکەی ئێلا زۆر بەڕقەوە سەیری ئێلای دەکرد دەستی بە قژی ئێلاوە گرت کەمێک رای کێشا لە ئامێرەکە بینی پەستانی خوێنی بەرزی و نزمی هەبوو واتا هەست بە ئازار دەکات!!
بومی بە شەیتانی خەندەیەکی کرد چەقۆکەی دەرکرد سەرچەفەکەی لەسەر قاچی ئێلا لابرد بەچۆکە کەمێک قاچی رووشاند سەیری رووخساری ئێلای کرد چۆن فرمێسک بە رووخساری دێتە خوارەوە
"گەر هەولبدەیت لەوە زیاتر بێیتە ناو مێشکی براکەم ئەمجارە چەقۆکە لەملت دەدەم" بومی لای گوێی ئێلا وتی و خێرا رۆشتە خوارەوە دەستی کردەوە مۆبایلەکەی وەک ئەوەی هیچی نەکردبێت
بامبام لەسەر پەیژەکان هاتە خوارەوە سەیری بومی کرد چۆن بە عاقلی دانیشتوە رۆشتە لای سەری ماچ کرد "خوشکەکەی من هەمیشە بەو جۆرەیە" بامبام وتی بومی خەندەیەکی کرد "بۆ شوێنێک دەرۆیت؟!"
"لەگەڵ جاکسۆن تۆزێک کارمان هەیە" بامبام وەلامی دایەوە و سەیری کاژمێرەکەی دەستیکرد "با جاکسۆن بێت بۆ ئێرە لە ماڵەوە کارەکان بکەن" بومی بە خەندەوە وتی "ئەزانم چی لەم مێشکە بچوکەت ئەسورێتەوە بەڵام من رێگە بەوە نادەم" بامبام بزەیەکی کرد و رۆشت بەر لەوەی برواتە دەرەوە راچێلی ئاگادار کردەوە بەباشی چاودێری ئێلا بکات..
.....
دوای دوو هەفتە
دکتۆر کیم ئەمرۆ دووبارە هاتبوو پشکنینی بۆ ئێلا دەکرد، دوای پشکنینەکان رۆشت لەخوارەوە لەگەڵ بامبام دانیشتن "تەنها یەک چارەسەر هەیە لە ئێستا دا بێت بۆ مێشکم" دکتۆر کیم وتی کاتێک بە قولی بیری دەکردەوە
BẠN ĐANG ĐỌC
𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞
Fanfictionئەمەوێت لەم ژوورە بێمە دەرەوە.. لەژێر تیشکی خۆر رابکەم!! لەژێر ئەستێرەکانی ئاسمان سەمابکەم!! start in: 21/5/2022