𝐏𝐚𝐫𝐭 / 11

261 56 149
                                    

°Enjoy it°

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

°Enjoy it°

Lisa's pov/

چوومە کۆشک و یەکسەر چوومە ژووری خۆم بێ
ئەوەی یەک کەس ببینم.

ئەم نیوەڕۆیە لەلای ڕۆزێ و خاتوو پارک بووم بەڵام کات درەنگی کرد بۆیە ئەبووایە بهاتمایەتەوە بۆ کۆشک.

سەرەتا تاکسییەکم گرت و چووم ماڵەوە بۆ لای دایک و باوکم و لەوێ مامەوە.

ماڵی باوکم لە نزیک دارستانە وە ڕێک لەولایەوە خانوویەکی لێیە کە ماڵی نایۆن و مام و ئەوانە.

بەهەمان شێوە کەمێک ئەولاتر خانوویەکی تری لێیە کە ماڵی پورە یونایە، دایکی جیسوو و تایهیۆنگ...

دەربارەی دایک و باوکی یونگی و جیمین، ئەوان لە ئەمریکان و لەئێستادا لە کۆریا نیشتەجێ نین.

چونکە باوکیان لەوێ کۆمپانیایەکی تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە زۆر بەکەمی دەگەڕێنەوە بۆ کۆریا وە کۆمپانیاکەی مامم هیچ پەیوەندییەکی بەوەی باپیرەمەوە نییە....

لقێکی ئەو کۆمپانیایە لێرەش هەیە، وە مامم داوای لە باوکم کرد ئەو لقە بەڕێوە ببات.

باوکیشم بەداواکارییەکەی ڕازی بوو.

سەرەڕای ئەوەی باپیرەم کەسێکی باش نییە، بەڵام هیچ کام لەو سێ کوڕەی ئامادە نین جێگەی بگرنەوە.

تەنانەت پێم وابێت جیدیش نایەوێت....

بەڵام لێرەدا کەس هەیە کە تاوەکو سەر ئێسقان هەوڵ ئەیات، بۆ ئەوەی جێگەی باپیرەم بگرێتەوە.

یونگی

هەست بە هەموو هەوڵەکانی ئەو ئەکەم کە
هەمیشە بەردەوامە و بەردەوامە.....

سەرەڕای ئەوەی من هیچ کات نامەوێت ڕق بەرامبەر
کەسیان هەڵگرم، کەچی هەست بەو ڕقەش ئەگەم کە بەرامبەر من هەیانە.

بەڵام لەناو ئەو هەموو شتەدا هەست ئەکەم قسەکانی داپیرەم هەمیشە لە دەورووبەرم ئەسوڕێتەوە.

𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەمOnde histórias criam vida. Descubra agora