هێشـــتا زەردەخـــەنە دەڪەم
چونڪە هیوام بەژیـــان هەییە.
.
.
.Next day
یۆنگی : بەیانی باش.
هەمویان: بەیانی باش.
ب مین: یۆنگی کوڕم تۆ ئەمڕۆ مەڕۆ کۆمپانیا.
یۆنگی: بۆچی باوکە گیان هیچ بووە.
ب مین: نەخێر کوڕم بەڵام تۆ ئەم ماوەییە زۆر ماندوو بویی بەکارەوە بۆیە دەمەوێ پشویەک بە دەروونت بدەی ئەم ماوەییە جیمین لە جیاتی تۆ کارەکان ئەنجام دەدا.
خ مین: گیانەکەم بە گوێی باوکت بکە کەمێک پشوو بدە لە کارەکان دووربکەوە.
جیمین: هیۆنگ خەمی کارەکانت نەبێت من خۆم ئاگادار دەبم باش.
یۆنگی: باشە ڕازیم.
کووک: نەکەی لەدەستە خۆتی بدەی گەشتێکی خۆش ئەنجام بدە بڕۆ بۆ وڵاتێک کە سەردانت نەکردبێت خۆشی ببینە لەکاتەکەت دواتر دووبارە نابێتەوە.
ب مین: دەزانم کوێت دێشێ فێڵباز.
کووک: مەبەستم هیچ نییە باوکە.
جیمین: ڕاستە مەبەستی هیچ نییە.
خ مین: ئەی چەند حەز دەکەیت لە جێگای ئەو بیت.
کووک:نەخێر بەڵام من دەڵێم با چێژ لەوکاتانە وەرگرێ دووبارە بوونەوەی نییە بۆچی هەڵە لێم تێدەگەن.
ب مین: ڕاستە هههه دەی بابڕۆین درەنگە.
خ مین: ئاگاداری خۆتان بن.
..
یۆنگی :دایکە من بڕیارم دا بچم بۆ بوسان.
خ مین: کەواتە بڕیارت داوە بەڵام بۆچی بوسان .
یۆنگی: دایکە ئێستا وەرزی میوەکانە دەمەوێ بچم بۆ ئەوێ جوانترین دیمەنی هەییە.
خ مین: هەرچی تۆ دڵ خۆش دەکات ئەوە ئەنجام بدە بە هیوای سەفەرێکی خۆش گیانەکەم.
یۆنگی: سوپاس دایکە گیان دەچم جلەکانم کۆ دەکەمەوە بە ئۆتۆمبێلی خۆم دەڕۆم ئاوا زیاتر پێم خۆشە.
خ مین: بە دڵی خۆت دایەگیان.
Pov yongi
بۆ درۆ بکەم منیش زۆرم پێویست بە پشویەک بوو نازانم بۆچی ئەم ماوەییە ناتوانم تەرکیز بکەمە سەر کار زۆر بیر لە هۆپی دەکەمەوە نازانم لەوەتەی ڕۆشتوە بیری دەکەم من کەی گرینگیم بەو شتانە داوە واز لەو بیرکردنەوانە دەهێنم دەمەوێ چێژ لە گەشتەکەم ببینم.