Chapter two ( her problems)

66 12 105
                                    

نااااااااااا
بە هاوارەوە ئەوەی وت و بە خێرای کتێبەکەی هەڵگرت و ڕایکردە دەرەوە
بە دەستە لەرزیوەکانی ئۆتۆمبێلەکەی پێکرد و
تاکو پێیکرا بە خێرای ئەو گوندەی بەجێهێشت
زۆر ترسابوو بە ڕادەیەک ئەو شەوە تاکوو بەیانی خەو نەچووە چاوەکانی
******
بە زەنگی مۆبایلەکەم بە خەبەر هاتم
هەرخۆی کاتژمێرێک دەبێ خەو چۆتە چاوەکانم

بەڵێ
سڵاو تیت حاڵت باشە
باشم
ئەوە چییە سەوتت وایە شەو ڕۆشتی بۆ کتێبەکە

کە ناوی کتێبەکەم بیست جەستەم کەوتە لەرزین بە ڕادەیەک ترسام نەمتوانی زیاتر جوابی ڕیک بەمەوە مۆبایلەکەم لەسەر داخستەوە
بە ترسەوە هەستام و کتێبەکە لەسەر بەشی خوارەوەی بێدەکەم دانرابوو
بەنەفرەت بیت من ئەوم لەسەر زەویەکە دانابوو
کە ئەو دیمەنەم بینی
بە خێرای جانتاکەم لەشان کردوو سویچی ئۆتۆمبێلەکەم هەڵگرت و
ڕۆشتمە دەرەوە
*****
تیتی هێندە ترسابوو کە بە ئەستەم جەستەی خۆی بۆ کۆنترۆڵ دەکرا
نەیدەزانی کە بۆ کوێ بڕوا ئەو تاکە کەسوکار کە هەیبێ پوریەتی
بەڵام کۆتا جار کە قسەی لەگەڵ پوری کردووە
دوو ساڵ لەمەوبەر بووە
پێش ئەوەی بزانێ هەڵگری نەخۆشی شەکرەیە
بە دودڵیەوە ڕۆشتە بەردەم ماڵی پوری و
لە دەرگای دا
تیتی: سڵاو
بە شەرمەوە ڕوبەڕوی ئەو ئافرەتە سەرسامەی بەرامبەری وت
پور: سڵاو تیت
وتی و ئەو شتەی کرد کە تیتی شۆک کردوو
لەدوای دوو ساڵ قسە نەکردن پێکەوە بەڵام پوری بەوپەڕی خۆشەویستیەوە باوەشی بە تیتدا کرد
تیتی لەدوای کەمێک شۆکبوون هاتەوە هۆشی خۆی ئەویش توندتر باوەشی بە پوریدا کرد
پور: دەی دەی وەرە ژورەوە
تیت: بەڕێز جۆن لەماڵ نییە
پور: نا نا لە کارە خەمت نەبێ
تیتی ڕۆشتە ژورەوە
تیتی لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو
پوریشی لە تەنیشتی
پور: بۆچی ئاوها ژێر چاوەکانت ڕەشبووە کچم ها
تیتی: ئەمشەو نەمتوانی بخەوم هی ئەوەیە
پور: ئای واتە نەخەوتویت وەرە بخەوە
وتی کاتێک سەری تیتی خستە سەر قاچەکانی و بە هێمنی دەستی بە سەریدا دەهێنا
ئەمە ئەو ئارامیە بوو کە تیت ماوەیەکی زۆرە نەیبینبوو
لەدوای بەجێهێشتنی ماڵەوە یەکەم جارە کە کەسێک سۆزێکی وای پێبدات
تیت: پوڕێ
پور: گیانی پورێ
تیت: هیچ هەواڵێکی دایک و باوکم و ئەوانت هەیە ؟
پور: پریای خوشکت هاوسەرگیری کردووە ئێستا لە چاوەڕوانی یەکەمین نەوەیانن
تیت بەبێ ویستی خۆی فرمێسکەکانی دەستی بە هەڵوەرین کرد
تیت: بیرمە هەمیشە باوکم دەیوت گەر تۆ هێندە هار و عەجول بیت پریاش هێندە سەلار با هەزار جار خوشکی گەورە بیت ئەو پێش تۆ دەبێ بە خانمی ماڵ
پوری بزەیەکی کردوو وتی
پور: بۆچی تیتی چی وای لێ کردی کە ماڵەوە بەبێ هۆکار بەجێبێڵی
تیتی سەری لەسەر قاچی پوری هەڵگرت و چاوەکانی بڕیە چاوەکانی پوری
تیت: گەر دانیشم و لە سەرەتا تاکو کۆتایتان ب باسکەم لێم تێناگەن ئێستاش با بڕۆم پێش ئەوەی هاوسەرەکەت بێتەوە

🔮 Heterochromia 🔮Where stories live. Discover now