𝐏𝐚𝐫𝐭 / 15

252 56 223
                                    

°Enjoy it°

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

°Enjoy it°

~دوای چوار ساڵ~
~After 4  years~


Another's pov/

لەسەر کورسییەکی ڕەنگ زەردی  کاڵی جوان کە ڕەنگێکی دڵڕفێنی لیسا بوو، دانیشتبوو جلێکی سپی  گەورە و فشی لەبەردا بوو.

جلە سپییەکە هەتا خوار ئەژنۆی بوو وەکو درێسێک وابوو وە هیچ شتێکیش لە پێیدا نەبوو، قاچە ڕووت و جوانەکانی لەسەر گیایە نەرم و سەوزەکەدا دانابوو.

دڵ خۆش بوو...پێئەکەنی
سەیری پەپولە جوانەکانی ئەو شوێنە بێ هاوتاییەی ئەکرد و زەردەخەنەی ئەکرد.

ئەو شوێنە بەڕادەیەکی زۆر خۆش بوو، ئەو پەپولە ڕەنگ جوانانەی ئەوێ کە لە هەموو شوێنێکدا هەبوون...هەموو دیمەنی شوێنەکە زۆر ناوازە بوو.

تەنانەت گیایەکەش ڕەنگێکی سەوزی جوانی هەبوو.

یەکێک هات و لە تەنیشتی دانیشت زۆر بە هێواشی...
لیسا سەیری کرد و خەندەیەکی پڕ لە گەرمی و وزەی
پێ بەخشی.

لیسا: داپیرە....

یۆنگمی خەندەیەکی کرد و باوەشی بە لیسادا کرد.

دواتر لە لیسا جیابوویەوە و دەستی بە قژە کورتەکەیدا ئەهێنا کە تەنها چەند ئینجێک درێژ بووە لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا چونکە لیسا بە بەردەوامی دەیبڕێت.

لیسا: داپیرە ئێرە زۆر خۆشە...ئێرە کوێیە؟؟

سەیری دەورووبەری و کەشە ئارامەکەی ئەو شوێنەی دەکرد، دواتر سەیری داپیرەی کرد و پرسیاری لێکرد.

یۆنگمی سەیرێکی ئەو شوێنەی کردەوە و لە دیمەنە جوانەکەی دەڕوانی...

یۆنگمی: ئێرە شوێنی منە.

لیسا: ئێرە هەمووی!!

بە شۆکەوە وتی و چاوەکانی گەورەکردەوە.

یۆنگمی: بەڵێ...

پێکەنی بە کاردانەوە کیوتەکەی لیسا.

𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەمTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang