°Enjoy it°
Another's pov/
لیسا دوای چوونە ژوورەوە لە دەرگای کۆمپانیاکەوە
وە بەتەنها کە کۆمەڵە فایلێکی بەدەستەوە بوو وە بەناو کۆمپانیاکەدا دەڕۆشت و هەنگاوە خێرایەکانی دەنا، چووە بەرزکەرەوەکەوە کەسێکی تێدا بوو.ئەو کەسەش کوڕێک بوو کە کارمەندێکە و لە کۆمپانیاکە کار دەکات، کوڕەکە کە لیسای بینی کەمێک سەیری کرد و لیساش سەیری کردەوە.
لیسا: سڵاو...وویۆنگ-شی.
لیسا دوای ئەوەی سەیری وویۆنگی کرد سەری کەمێک خوار کردەوە سڵاوی لێکرد کە ئەمەش وای کرد وویۆنگ بێتەوە هۆش خۆی کە ماوەیەک بەردەوام بوو لە سەیرکردنی لیسا.
وویۆنگ بەخێرایی خۆی چەماندەوە و وەڵامی سڵاوەکەی لیسای دایەوە، بەڵام کەمێک پەشۆکا بەهۆی ئەوەشەوە خەریک بوو دوو قاوەکەی دەستی بکەوێت.
وویۆنگ کوڕێکی 19 ساڵانە بەڵام ناسنامەکەی گەورەکراوەتەوە و بە 20 ساڵ دادنرێت.
بەو بەیانییە زووە کە کاتژمێر 7:50 کەشێکی سارد و شێدارە وە وویۆنگیش دوو قاوەی پێیە کە بۆ خۆی و هاوکارەکەی دەیبات.
وویۆنگ لە پشتەوە بوو، چەند جارێک سەیری لیسای ئەکرد و هەستی بەشەرمەزاری ئەکرد کە بەو شێوەیە تەنها بە سڵاوێکی سادەی لیسا شڵەژا.
هیچ کەسێکیان هیچ قسەیەکیان نەدەکرد وە هەر دوای کەمێک بەرزکەرەوەکە وەستا و لیساش بێ کات بەفیڕۆدان لە بەرزکەرەوەکە چووە دەرەوە.
YOU ARE READING
𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Adventure^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...