part-2-

182 35 6
                                    

‌"بێگومان پیویستە بیناسم تا بزانم هاوڕێی خۆشکەکەم سەرسەری نیە"
جۆنگکوک بە ساردیەوە گوتی

کوڕە ئەوە تۆ چی دەڵێیت؟!
جیمین بە توڕەی و هاوارەوە گوتی و لێی چوە پێشەوە 

ئەوە هاوار بەسەر کێدا دەکەیت؟!
جۆنگکۆک گوتی کاتێک هەستایەوە

"تکایە بەسیکەن"
سونجین گوتی کاتێک چوە نێوانیانەوە

"کۆتا جارت بێت بەکوڕە پورەکەم بڵێیت سەرسەری"
جیمین گوتی بە چپەوە بە ژێر گوێی جۆنگکوکەوە

جیمین دەستەکانی بە توندی لەسەر شانی جۆنگکوک جێگیر کردو زەردەخەنەی ساختەی بۆ کرد

"دەست لەمن مەدە"
جۆنگکوک بەهاوار و توڕەیەوە گوتی کاتێک دەستی جیمینی لەخۆی دورخستەوە

تەواو ئۆپا دەی ئێمە بابڕۆینە دەرەوە
هایۆن گوتی کاتێک بە ترسەوە سەیری جۆنگکوکی دەکردی دەستی ڕاکێشا بۆ دەرەوە

جۆنگکوک و هایۆن ڕۆشتنە کافتریاکە چونە لای ئەو مێزەی کە سومی لەسەرە

"ئەی نەتوت نایەم"
سومی گوتی بەپرسیارەوە

بەڵام جۆنگکوک هیچ وەڵامێکی نەبوو تەنیا شێوەی زۆر توڕە دیاربوو و خەیاڵی ڕۆشتبوو

ئەوە چیەتی؟
سومی گوتی بە چپەوە بە ژێر گوێی هایۆندا

"ئێستا کاتی نیە دواتر بۆت باس دەکەم"
هایۆن گوتی بە چپەوە

دوای ئەوە چونەوە پۆل و وانەیان تەواو کرد و ئێستاش دەڕۆنەوە

لەناو ئوتومبێل

"جیمین کۆتا جارتە ئاژاوە دروست بکەی خۆ ئێرە قوتابخانە نیە زانکۆیە زانکۆ"
سوجین بە توڕەییەوە بە جیمینی گوت

"خۆشت دەزانی ئەو سەرەتا دەستی پێکرد"
جیمین گوتی کاتێک سەیری دەرەوەی دەکرد لە جامی ئوتومبێلەکە

"ئێ ئەو دەستی پێکرد تۆ کۆتای پێ بێنە بەس ئەمجارە شتێکی وا دوبارە ببێتەوە بە پورم ئەڵێم بتباتەوە زانکۆیەکەی پێشوو"
سوجین گوتی ئە توڕەییەوە

"ئەوە چیە فێرە هەڕەشە بویتە"
جیمین بە پێکەنینەوە گوتی

"بەڵێ چونکە بە هەڕەشە نەبێ تۆ ئاقڵ نابی"
سوجین بە توڕەیەوە وهاوارەوە گوتی

"ئای دە تخوا بەسیکە کەڕ بووم"
سونجین گوتی کاتێک هەردوو دەستی لەسەر گوێیەکانی دانابوو

➰ئاشقی ڪچە دراوسێڪەمان بووم➰Where stories live. Discover now