♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 21 ♕︎

1.6K 214 541
                                    

هەرکاتێک بڵێم ئیتر تەواو ژیانم خۆشدەبێ

زلەیەک لەلایەن ژیانەوە بە ئاگام دێنێتەوە لەو خەیاڵە کورەتەی دەیکەمم

لەماڵی باوکم بووین باشە من تێدەگەم هەموو کچێک دەرواتەوە ماڵی باوکی وە بە پەرۆش دەبێ بۆ ئەوە بەڵام من

یەکەم حەزنکەم بگەرێمەوەو بیان بینم
دووەم جاسمین لەبەرامبەر جیمین دانیشتوە نازانم بانگی ئێمەیان کرد تاوەکوو چی بکەن

"ئ ئەوماوەیە چۆن بوویت کچم"
دایکم وتی لەلای ئێمە دانیشت

"زۆر باشبوو "
بەئاسای وتم سەیری جیمینم کرد ئەو تورەیە ئ بێگومان تورە دەبێ هەر کە ئێمە دانیشتین جاسمینینش لەدوای ئێمە هات وە ئێستا رێک چاوەکانی لەسەر منە بەبێشەرمی

"کێشەتان نیە وایە "
باوکم پرسی جگەرەکەی دەستی دانا باشە ئەو هیچ هەڵوێستێکی نیە بۆ جاسمین

"نەخێر باش رێک کەوتووین "
جیمین وەڵامی دایەوە هەست دەکەم ئەو دوکەڵی جگەرەیە خەریکە دەمخنکێنێ بۆیە هەستام چومە چێشت خانەکە

دایکم هات

"لەگەڵ هاوسەرەکەت نێوانت چۆنە "
راستەوخۆ پرسی

"باشین "
پەرداخێک ئاوم خواردەوە

"ئەی ماڵی بەرێز پارک چونن "

"ئەوانیش باشن "

"خۆ خراپ نین لەگەڵت؟؟ "

"گەرخراپ بن چی ؟"
پرساری بێمانا وەک ئەوەی ئەگەر خراپ بن شتێک بکا بۆم

"بۆجی پەیوەندیەکانم ئێهمال دەکەی وەڵامم نادەیەوە "

"سەرقاڵ بوم "
چاوەکانم لەسەر لاداو پەرداخەکەم خستەوە شوێنی خۆی

"سەیری چاوم بکە "
ئەو دەزانێ چ کاتێک درۆ دەکەم بەسەیرکردنی چاوم


"بۆچی قژت بریوە "
لێم نزیک بۆوە

"حەزم لێی بوو "
بە ئاسای وتم

"ئەوان باشن لەگەڵت"

"زۆر لە ئێوە باشترن "
سەیری چاوەکانیم کرد خەمم تێدا بینی

"لێم تورەی "

"نەخێر"
ویستم چێشتخانەکە جێبێڵم

"نەمزانی رۆشتنت ئەوەندە بەئازار دەبێ هەرگیز ئەوەندە لەمن دوور نەبووی شوێنت بەتەواوی دیارە وەک ئەوەی شتێکی بەنرخم ون کردبێ نەشزانم چیە"
لەشوێنی خۆم وەستام پشتم لە ئەو بوو چاوەکانم پر فرمێسک بوو منیش زۆر ئازارم هەبوو کاتێک بۆ یەکەم شەو لەوماڵە بووم وە هیچ کەسێک لەلای من نەبوو

"باوکم شوێنم پر دەکاتەوە ... بەو خۆشەویستیەی باست دەکرد دەتوانن منداڵێکی ترتان ببێ "
سەیری ئەوم نەکرد نامهەوێ فرمێسکی چاوەکانم ببینێ هەموو هێزم بەکار هێنا دەنگم لەرزیو نەبێ

ســــــارد..ꨄ︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora