هـــیـــچ خـــاڵـــێـــڪ
NO ONE POV :
" من زۆر داوای لێبووردن ئەکەم باوەڕم پێبکە بەڕێوبەر ئەمە کۆتا جارە هەرگیز ئەمە ڕووناداتەوە "
کچە قژ درێژەکە گوتی" هان هانبوول ئەمە هەزارەمین جارە ئەوە بە من بڵێیت بەڵام دوبارە و دوبارە ئەمە ڕوو ئەداتەوە "
بەڕێوبەرەکە بە بێزاریەوە گوتی وە قۆڵەکانی لە یەکتری گرێدا" بەڵێ تێئەگەم کە هانیان کێشەی زۆرت بۆ دروست ئەکات بەڵام ئەو بەڕاستی کچێکی باشە "
هانبوول دەستی بۆ کچە قژ ڕەشەکەی سەر کورسێکە ڕاکێشائەو پەرچەمێکی هەبوو لەگەڵ قژێکی ڕەشی بریقەدار کە کورت بوو وە بە بێ باکی سەیری بەڕێوبەرەکەی ئەکرد کە هیچ لە کچێکی باش نەئەچوو
" بینیت ئەو زۆر کیوت و شیرینە "
هانبوول دوبارە بە زەردەخەنەوە گوتیبەڕێوبەرەکە چاوی سوڕاند چونکە ئەیزانی ئەو کچە قژ درێژە هەرگیز پشتی خوشکە بچووکەکەی بەرنادات
بەڕێوبەرەکە تەنها لای سەیر بوو چۆن ئەکرێت ئەو دوو خوشکە هێندە جیاوازبن لە یەکتری ئەوان هیچ خاڵێکی لێکچوویان نەبوو
ئەو خەریکە پێی ئەڵێت کە کیوتە لە کاتێکدا چەند خولەکێک پێش ئێستا دوو باڵا بەرزترین و بەهێزترین کوڕەکانی قوتابخانەی داوە
" سوێن ئەخۆم ئەوە ڕوو بداتەوە لە قوتابخانەکە فڕێی ئەدەمە دەرەوە "
بەڕێوبەرەکە بە جدیەوە گوتی" بەڵێ بەڵێ سپاس بەڕێزم زۆر سپاس "
هانبوول بە زەردەخەنەوە گوتی کاتێک چەند جارێک سەری دانەواند بۆ بەڕێوبەرەکە وەک ڕێزبەڵام هانیان بە پێچەوانەی خوشکە گەورەکەیەوە بە بێ باکی ڕۆشتە دەرەوە
پاش چەند خولەکێک هانبوول لە ئۆفیسی بەڕێوبەرەکە هاتە دەرەوە بینی کە خوشکەکەی کەمێک دوور کەوتۆتەوە
" هێی هان هانیان بوەستە لە شوێنی خۆت "
هانبوول فەرمانی کردهانیان بە بێزاریەوە ئاوڕی دایەوە وە بە بێزاریەوە سەیری خوشکەکەی کرد
" تۆ بەڵێنت دا کە چیتر شەڕ نەکەیت "
هانبوول هەردوو دەستی لەسەر کەمەری دانا" نەخێر من بەڵێنم نەدا "
هانیان بە ئاسای گوتیهانبوول هەناسەیەکی قوڵی دایەوە وە دەستی لە پەرچەمە نازدارەکەی هانیان دا کە ڕێکی بخات لە نێو چاوانی کە شێواو بوو
" ئاگاداری خۆتبە لە ماڵەوە زیاتر دەربارەی ئەمە قسە ئەکەین "
هانبوول گوتی پێش ئەوەی بڕواتهانیان سەیری ئەو شوێنەی کرد کە خوشکە گەورەکەی خەریک لێوەی ئەڕوات وە چاوی ڕۆشتە سەر کوڕێک
ئەو ئەیزانی ئەو کوڕە خوشکەکەی بە دڵە وە خوشکەکەشی بە هەمان شێوە بەڵام بۆچی هیچ کامێکیان هەنگاو نانێن وە بڵێن بە یەکتری ؟
هانیان بەرەو پۆلەکەی ڕۆشت وە کڵاوی کۆتەکەی لەسەر کرد کاتێک لەسەر کورسیەکەی دانیشت وە سەری خستە سەر تەختەکەی بەردەمی
" هانیان ئایا تایهۆنگت بینیووە ؟ "
هانیان گوێی لە کوڕەکەی دواوەی بوو" نەخێر "
هانیان بە کورتی وەڵامی دایەوە" ئەو گەمژەیە لە کوێیە؟ "
کوڕەکەی دواوەی لە ژێڕ لێویەوە گوتیپاش چەند خولەکێک مامۆستاکە هاتە ژورەوە لەگەڵ قوتابیەک کە وادەرئەکەوت نوێ بێت
" نیوەڕۆتان باش قوتابیەکان "
مامۆستاکە گوتی وە قوتابیەکات
وەڵامیان دایەوە" ئەوە قوتابی نوێیە تکایە خۆت بناسێنە "
مامۆستاکە ئاماژەی بە کوڕە گەنجەکەدا" سڵاو من جیۆن جۆنگ کوکم هیوادارم ساڵێکی خۆشمان هەبێت پێکەوە "
قوتابیە نوێیەکە گوتیمامۆستاکە چاوی گێڕا بە نێو قوتابیەکان کە کورسی بەتاڵ بدۆزێتەوە وە هەناسەیەکی بێزاری دایەوە کە بینی تەنها کورسی بەتاڵ تەنیشتی شەڕانی ترین قوتابی قوتابخانەکەیە
" بڕۆ لە تەنیشت هانیان دابنیشە "
مامۆستاکە گوتی کە زۆر دڵخۆش نەبوو بەوەهانیان تەنانەت خۆی ماندوو نەکرد سەرنجی بداتە سەر هیچ شتێک بە ئارامی سەری لەسەر تەختەکە دانابوو
جۆنگ کوک دانیشت وە وانەکە دەستی پێکرد ئەو لای سەیر بوو ئەو کەسەی تەنیشتی هەر سەیرێکی مامۆستاش ناکات
بەڵام لەناکاو چاوی ڕۆشتە سەر قژی هەرچەنە کورت بوو بەڵام ئەوە جوانترین قژ بوو کە جۆنگ کوک بینیبێتی
ڕەنگێکی ڕەشی تۆخی هەبوو وە زۆر خاو بوو ئەدرەوشایەوە کە زیاتر جوانی کردبوو
پاش ئەوەی وانەکە تەواو بوو هەمووان شتەکانیان کۆکردەوە کە پۆلەکە بەجێ بهێڵن
" تۆ لە کوێ بوویت ؟ "
هانیان گوێش لێبوو کە هاوڕێکەی لە تایهۆنگی پرسی" چەند کارێکم هەبوو "
تایهۆنگ وەڵامی دایەوەهانیان سەیرکردنێکی گاڵتەجاڕانەی پێدا وە جانتاکەی هەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوەی پۆلەکە
565 words
YOU ARE READING
𝑀𝑌 𝐺𝐼𝑅𝐿 𝐼𝑆 𝐶𝑂𝑂𝐿 || ᴊ.ᴊᴋ || ✍︎
Actionتــــۆ وەڪـــ بـــەفـــریــــت جــــوانــیـــت بــــەڵـــام ســـاردیے جــیـۆن جــۆنـگـــ ڪــوڪــ & هـــان هــانــیـــان Started: sep/10/2022 End: Jun /10/2023 Rewritten: Aug /21/2024 End:??? بردنی ڕێگەپێنەدراوە ❗