𝐏𝐚𝐫𝐭 / 19

281 54 255
                                    

°Enjoy it°

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

°Enjoy it°

Another's pov/

لیسا و یونگی و جیمین لە هۆڵە گەورەکە ڕاوەستابوون و چاوەڕێی جیسوویان ئەکرد، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە ئیتر ئەبێت وەکو تیمێک کار بکەن و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن کە لەلایەن ئەلێکسەوە پێیان دەدرێت.

یونگی و جیمین بە جیا خەریکی قسەکردن بوون و لە تەنیشت یەکەوە وەستابوون و لیساش کەمێک لە دووری ئەوانەوە بوو خۆی خەریک کردبوو بەو گوڵانەی کە لە گۆزەیەکی مامناوەندی زێڕین دانرابوو....

دوای ماوەیەک کە جیسوو هەر نەهاتە خوارەوە یونگی سەیری موبایلەکەی کرد...

< یەک شەممە؛ کاتژمێر 10:05 خولەکی بەیانی>

یونگی بە توڕەییەوە چاوی لەسەر موبایلەکەی هەڵگرت دوای بینینی کاتەکە چونکە وەکو یەکەم کاریان کە دەبێت ئەنجامی بدەن وا خەریکە دوا دەکون، جیمین بینی کە یونگی برای چۆن بێزار بووە بە هۆی دواکەوتنی جیسووە.

جیمین: دەڕۆم بانگی دەکەم...

بێ هیچ پرسیارێک ئەمەی بە یونگی وت، بەڵام یونگی ڕێگری لێکرد بە ڕاکێشانی قۆڵی.

یونگی: تۆ مەڕۆ، با لیسا بڕوات.

دوای قسەکەی قۆڵی بەردا...جیمین بە تێنەگەشتنەوە سەیری کرد و دواتر سەری لار کردەوە سەیری لیسای کرد کە لە پشتەوەی یونگی بوو، سەری ڕاست کردەوە و دوبارە سەیری یونگی کردەوە.

جیمین: بۆچی ئەو؟!!

بە هێواشی و دەنگ نزمییەوە پرسی

یونگی: چونکە لەوانەی....

ویستی جیمین تێبگەیەنێت لەوەی کە بۆچی ئەو دەنێرێت بەڵام قسەکەی پێبڕا لەلایەن جیسووە کە ێشتا لەسەرەوەی پەیژەکان بوو بە دەنگی بەرز ئاگاداریانی کردەوە کە ئامادە بووە.

بەسەر پەیژەکاندا ئەهاتە خوارەوە و بە ڕووی یونگی و جیمین ڕۆشت، دوای کەمێک لە قسەکردن هەموویان چوونە دەرەوە لە کۆشکەکە و لیساش لە دوایانەوە ڕۆشت...وە دواتر بەرەو ئەو ئۆتۆمبێلە ڕۆشتن کە پارک کرابوو لە پێش دەرگای کۆشکەکە.

𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەمTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang