Chapter17

2.1K 355 50
                                    









Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.









ڤۆت وکۆمێنت لەبیرمەکەن...








بەهێواشی ئاوەکە بەجەستەیدا دەهاتە خوارەوە،ئەو نەیدەویست بکەوێتە باروودۆخێکەوە کەدوودڵ بێت لەخۆشویستنی کەسێک یان ڕق لێبوونەوەی، بەڵام ئەو کاتەی کە دایکی لەدەستدا بەو تەمەنە منداڵەیەوە سوێندی خوارد تۆڵە بکاتەوە، ئاوەکەی گرتەوە ڕۆبەکەی پۆشی، لەئاوێنەکەوە سەیری خۆی دەکرد لەژێر هەناسەیەوە چرپاندی...

«لەبیرت بێت ئامانجت چیە لیانا..مەکەوە داوەکەوە..»
ئەو دەیزانی خۆشەویستی جۆنگکووک بۆی وەک شتێکی حەرام کراو وایە بەڵام خۆشی هەندێک جار سنوورەکان تێکدەشکێنێت ڕۆڵگێڕانی وەک کچێکی داماو قوورس بوو بۆ ئەو بەتایبەتی کاتێک چاوەکانی بەتای ئیل دەکەوت ئارەزووی کوشتنی بەرز دەبوویەوە..

Flash back....

«لیانا بەڵێنم پێبدە هەرشتێک ڕوویدا لێرە نەیەیتە دەرەوە..»

«بەڵام دایکە تۆ من بەجێدەهێڵیت؟.» لیانای بچووک بەچاوە شینەکانی کە فرمێسکی دەباراند سەیری دەکرد دایکی بەدەستەکانی ڕووخساری گرت و ماچی کولمەی کرد
«من تۆ جێناهێڵم تەنها دەمەوێت بەپارێزراوی بمێنیتەوە ئێستاش بەڵێنم پێدەدەیت؟.»

لیانای فرمێسکەکانی سڕی و بەدڵنیاییەوە سەری لەقاند دایکی دەرگای دۆڵابەکەی داخستەوەو هەرکە ئاراستەی جەستەی سوڕاند چاوەکانی فراوان بوو وەدەنگی فیشەک هات...

لیانای بچووک توند گوێچکەی گرت کەمێک دەرگاکەی کردەوە بەڵام چاوەکانی فراوان بوون کەجەستەی دایکی لەسەر زەویەکە کەوتبوو وەچاوەکانی بەکراوەیی مابوونەوە خوێن لەسەری دەچۆڕا

«هانا...هانا!!..»

لیانا توند دەمی گرت و فرمێسکەکانی وەک باران دەکەوتن ئەو منداڵێکی بچووک بوو هەوڵی دەدا بەڵێنەکەی کەبەدایکی دابوو بە پارێزراوی بمێنێتەوە بەڵام شاهێدی مردنی دایکی بوو..بەباشی ڕووخساری ئەو پیاوەی بیرە کەلەسەر جەستەی دایکی هاواری ناوی دەکرد ئەویش تای ئیل بوو سوێندی خوارد تۆڵە بکاتەوە...


 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Where stories live. Discover now