𝐏𝐚𝐫𝐭 / 21

335 45 216
                                    

°Enjoy it°

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

°Enjoy it°

Another's pov/

جیسوو لە تەنیشتی تایهیۆنگەوە دانیشتبوو و جێگاکەی بۆ ڕێکدەخست و گرنگی پێدەدا....لە کاتێکدا ئەوانی تر ئامادەبوون لەو ژوورەدا جگە لە لیسا و لیا نەبێت.

تایهیۆنگ دوای ڕۆژێک بە هۆش خۆی هاتەوە و وا ئێستا هەموویان لەلایین وە بەدرێژایی کاتەکە جیسوو تایهیۆنگی جێنەهێشتووە.....تایهیۆنگیش تەنها سەری ئازاری پێگەشتبوو بۆیە تەنها سەری پێچرابوویەوە.

دوای ئەوەی ئەلێکس و جیدی شەڕێکیان کرد بەیەکەوە، ئەلێکس ڕۆشتەوە و ئیتر نەگەڕایەوە بەڵام لە دوێنێوە بەردەوام بووە لە پەیوەندی کردن.

لیسا و لیاش کە چوونەوە لەگەڵ جیدی ئەوانیش نەگەڕاونەتەوە، تەنانەت لیا پەیوەادییەکیشی نەکردەوە.

جیمین: تای ئێستا باشتریت؟!!

چووە نزیکییەوە و دەستی لەسەر شانی تایهیۆنگ دانا و لێی پرسی، تایهیۆنگیش لە وەڵامدا تەنها سەری بە بەڵێ جووڵاند و دوبارە سەیری جیسووی کردەوە کە بەردەوامە لە گرنگی پێدانی.

جیسوو کەمێک ماندوو و شێواو دیار بوو، ژێر چاوەکانی پەڵەیەکی ڕەشی پۆشی بوو، قژی ناڕێک و پێک بوو....دواتر سەری بەرزکردەوە و سەیری تایهیۆنگی کرد.

تایهیۆنگ: دایک و باوکم بەمە دەزانن؟؟

جیسوو بە پرسیارەکەی تایهیۆنگ ئاهێکی هەڵکێشا و دواتر تەنها سەری بە مانای نەخێر جووڵاند.

یونگی: تای پێویستە ئاگاداری خۆت بیت، ئەگەر کەمێک درەنگتر بتیانهێنابایە بۆ نەخۆشخانە نەتئەتوانی پێشبینی بکەیت کە چی ڕوویئەدا.

یونگی لە دوورەوە کە لەسەر کورسییەک دانیشتبوو، بە ئاگاداری و خەمەوە قسەکانی کرد و تایهیۆنگیش بەردەوام بوو لە سەیرکردنی.

تایهیۆنگ ئاڕاستەی بینینی جووڵاند و سەیری دەستەکانی کرد کە ڕووشا بوون و بریندار بوون بەهۆی بەرکەوتنی شووشەوە، کەمێک بێدەنگ بوو و بەڵام دواتر لەناکاو سەری بەرزکردەوە و ئەو بێدەنگییەی شکاند بە پرسیارێک.

𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەمDonde viven las historias. Descúbrelo ahora