Chapter..21

2.6K 343 200
                                    





ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن بەهیوای خوێندنەوەیەکی چێژبەخش..





ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن بەهیوای خوێندنەوەیەکی چێژبەخش

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



بەیانی لەخەو هەڵسایەوە دوای ڕۆتینی ڕۆژانەی کرد هەوڵی دەدا وزەیەکی باش بەخۆی ببەخشێت چونکە تاوەکوو دێت کارەکان بۆ لیانا سەختر دەبن ئەو دەبێت بەتەواوی ڕاست و هەڵەکانی ژیانی ئاشکرا بکات لەپێناو ئەوەش دەبێت چەندین قووربانی بدات..

دەرگای ژوورەکەی کردەوە هەرکە هەنگاوی نایە دەرەوە بینی کەوا جۆنگکووک یارمەتی یونگی دەدات لەرۆشتن کەوا دیاربوو سەرخۆشبێت لیانا وابیری کردەوە کەتەواوی شەوەکە لەدەرەوە بوون ؟..جۆنگکووک کە چاوەکانی کەوتنە سەر لیانا چرکەیەک وەستاو پاشان دەستیکردەوە بەڕۆشتن و یونگی بردەوە ژوورەکەی...

ویستی بڕوات بەڵام گوێی لەدەنگە پیاوانەکەی بوو..

«بوەستە!!..»
لەشوێنی خۆی وەستاو دەیزانی کە ئێسا ڕووبەرووی چەندین قسە دەبێتەوە کە لەڕاستیدا تاوانی ئەو نیە..

بەتوندی قۆڵی گرت و وایکرد ئاراستەی بەرەو خۆی بسوڕێنێت ناڵەیەکی بەئازاری لەدەمی دەرچوو بەهۆی توند گرتنەکەی..

«هیچ قسەیەکم نەکرد کاتێک وتت ڕقت لەئێمەیەو هەوڵی ئازاردانمان دەدەیت..بەڵام براکەم شتێکی ترە..بۆچی واتکرد؟..ئایا چێژلەوە دەبینی؟..تۆش چجیاوازیەکت هەیە لەگەڵ دڕندەیەک..»
بەهاوارەوە وتی لیانا دڵی پارچە پارچە دەبوو کاتێ بەم شێوەیە هەڵیدەسەنگاند..
هەوڵی دەدا ئارامی خۆی بپارێزێت..

«من وامنەکردووە..وە ئێستاش قۆڵم بەردە..»

ڕایکێشا تا بەرسینگە پتەوەکەی کەوت و بەگاڵتەجاریەوە سەیری دەکرد..

«پێتوایە باوەرت پێدەکەم؟..»

لیانا بەتوندی قۆڵی ڕاکێشا و وتی..

«ناچارنیم تابۆت بسەلمێنم..ئێستاش قۆڵم بەردە..»
بەچاوە پڕ لەفرمێسکەکانی وتی....
دوورکەوتەوە جۆنگکووک لەناخەوە کە ئاگری کردبوویەوە بەهۆی فرمێسکەکانی بەڵام دانی بەخۆیدا گرتبوو پێیوابوو پێویستە سنوورێک بۆ کارەکانی لیانا دابنێت..










 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Where stories live. Discover now