|sheel pov|"ئەمڕۆ ئاهەنگ هەیە لە ماڵمان سەعات هەشتی شەو تکایە وەرە"
ئارا منی بانگهێشت کرد بە جدییەوە ، ئارا باشترین و تاکە هاوڕێمە ، وەک خوشکم وایە"نەخێر من نامەوێ بێم بۆ ئەوێ نەخێر نەخێر " ووتم بە شڵەژاوی
"بۆچی ناتەوێ بێیت؟" ئەوپرسی بە تێنەگەیشتنەوە
"ئاھ لە ڕاستیدا لەبەر ئەوەیە کە ئەبێت بخوێنم دوو هەفتەی کرد تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکات" ئەمویست بابەتەکە دابخەم
خۆی لە ڕاستیدا هۆی نەچوونم ئەوە نییە تەنها لەبەر برایە مافیاکەیەتی ، بەڵێ ئارا لە خێزانی جیۆنە و براکەی واتە' جیۆن جۆنگکووک ' ئەو گەورەترین مافیایە نەک تەنها لە کۆریا بەڵکو لە تەواوی ئاسیا ، خەڵک پێی ئەڵێن پاشای مافیاکان و لەهەمان کاتیشدا بازرگانێکی سەرکەووتوە ئەو کۆمپانیای زۆری هەیە بەڵام بەناوبانگترینیان کۆمپانیای جیۆنە کە لێرەیە واتە لە سیۆل
بەڕێز جیۆن کەسێکی سارد و سەختە بەوەوە ناسراوە وە هەرگیز دوو جار بیر لە ژیانی کەسێک ناکاتە پێش لەناو بردنی بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە خەیانەتیان لێی کردووە ، ئەو سەرنجڕاکێشرین پیاوە کە بینیبێتم لە ژیانما
ئەو دەموچاوێکی هەیە وەسف ناکرێت سەرێکی خری هەیە و دەمێکی بچوک و چاوێکی خری هەیە ، درۆ ئەکەم گەر بڵێم لێی ناترسم وە تەنها یەک جار بەرێز جیۆنم بینی ئەویش کاتێ هاتە کۆلێژەکەمان بۆ لای ئارای خوشکی
وە دەربارەی ئەو زانیاریانەی لەسەر بەرێز جیۆن ئەوەیە کە زۆر لە سۆشیاڵ میدیا سێرچم بۆی کردووە چەندین نوسەر هەیە لەسەر ژیانی ئەنووسن و چەندین خوێنەریش هەیە ، من بە ئاواتی ئەوەم کە ژیانی براکەی ئارا بزانم
"تکایە شیل وەرە ئەمە ئەبێتە کۆتا ئاهەنگمان بەو پێیەی کۆتا ساڵی خوێندنمانە وە دوو هەفتەشمان لەپێشە بۆ تاقیکردنەوەکان تکایە شیل ڕازی بە" ئارا منی لە بیرکردنەوەکانم دەرکرد و بە تکاوە هەوڵی ڕازی کردنی بوو وە چاویشی وەک پیشلە لێ کردبوو ئەوە کاری هەمیشەیەتی
"باشە کەواتە دێم" هەناسەیەکم هەڵکێشا و ووتم
"ئااااا سوپاس شیل تۆ باشترینی من زانیم کە ڕازی ئەبیت" ئارا بە دڵخۆشییەوە هەڵەبەزیەوە دڵخۆشی خۆی دەرەبڕی وەک مناڵێک وابوو
" شیل تکایە ئەو جلە لەبەر بکە کە بۆم هێنای لە ڕۆژی لە دایکبوونت" ئارا پێشنیاری بۆم کرد
"ئااا ئار...."
ئارا نەیهێشت قسەکەم تەواو بکەم"ببورە شیل تکایە ئەوە بکە کە ووتم من ئەبێ بڕۆم شۆفێرەکەم چاوەڕێمە" ئارا ووتی و خێرا ڕۆشت بەبێ ئەوەی بهێڵێ ئەمەوێ چی بڵێم
ئەو ئەزانێت کەوا من حەزم بەو جلانە نییە و هەمیشە حەزم لە عەزیەی سادە بووە و هیچ کاتێکیش لام ئاسایی نەبووە پارەکانم بە فیڕۆ بدەم لە جل و پێڵاو جانتای گرانبەهایە بەهەرحاڵ ئەوە خویی منە
YOU ARE READING
بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎
Fanfiction[ڪـۆتایـی هـاتـووە] "بەڕێـز جیۆن جۆنگکووک تۆ کێیت تا پێم بڵێت لەگەڵ کێ یەکتری ببینم یان نەیبینم" پرسیاری کرد به توڕەيى بەهۆی ئەو فشارەی کە لەسەری بوو "ووتم جارێکی تر نەیبینیت و تەواو" بەتوڕەییەوە ووتی و ددانەکانی جیڕکردەوە هەرشتێک لێی نزیک بوو فڕێید...