Jikook ☯︎.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
نەناسراو: خەریکی چیت؟
( گوتی کاتێک جگەرەی خستە نێوان لێوەکانی )نەناسراو: ڕاهێنان دەکەم.
( گوتی کاتێک لە دیواری بەرامبەری خۆی دەدا )نەناسراو: بەڵام تۆ ئێستا زۆر باشیت لەوەدا.
( گوتی کاتێک چوە بەرامبەری )نەناسراو: دەبێت باشتر بم. پێموابێت دەتەوێت بمریت؟
( گوتی کاتێک دەیویست ئەو کەسەی پێشی لابدات )نەناسراو: مردن لێم ڕادەکات. ئێستا لە بری ئەوەی لەو دیوارەی بەرامبەرت بدەیت کە هیچ تاوانێکی نیە هیچی لێ نەکردویت بڕۆیت و سەیری فایلەکان بکەیت باشتر نابێت؟
( گوتی کاتێک لێی دورکەوتەوە و بەرەو دەرگاکە ڕۆشت )نەناسراو: باشە کەوایە بۆ جاری داهاتوو.
( گوتی کاتێک نزیک بوەوە لە دەرگاکە )نەناسراو: فەرموو شازادە.
( گوتی کاتێک دەرگاگەی بۆ کردەوە )نەناسراو: پێم وابێت فەرشی سورت لەبیر کردوە.
( گوتی کاتێک لە لای دەرگاکە وەستا و بزەیەکی کرد )نەناسراو: پێم وابێت تۆش لەبیرت کردوە چەند کاری گرینگ هەن بیانکەیت.
( گوتی کاتێک جگەرەکەی کوژاندەوە )نەناسراو: ئاھ. تای تۆ زۆر جدیت بە باشی دەزانیت ڕقم لەوەیە.
( گوتی کاتێک بە بێزاریەوە چاوەکانی سوڕاندەوە)~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ناو: Kim Taehyung
تەمەن: 27
کار: دەستە ڕاستی سەرۆک~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
تای: وە تۆش بەردەوام خەریکی ڕاهێنانیت لەگەڵ ئەوەی دەزانیت ڕقم لەوەیە.
( قۆڵی لێک ئاڵاندوو سەیری ئەوەی بەرامبەری دەکرد )نەناسراو: دەی بەڵام من دەمەوێت باشتر بم.
( ناڕەزای دەربری )تای: پێویست ناکات هەموو ڕۆژەکە بەسەر ببەیت جیمین.
( گوتی کاتێک لێی دورکەوتەوە )~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ناو: Park Jimin
تەمەن: 22
کار: دەستە ڕاستی تایھۆنگ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
جیمین: تێگەشتم.
( گوتی کاتێک لەوێ دور کەوتەوە و سەرکەوتە سەر ماتۆرەکەی )