-2-

576 117 15
                                    



ھەڵسامو لەبەرامبەری وەستام
ئەو زەردەخەنەیەکی زۆر جوانی کرد ، تێگەیشت کە من ڕازیم تاوەکو لەگەڵی بڕۆم لەم دۆزەغە ڕزگارم بێت

ئەو ھەڵسایەوەو لێم نزیک بویەوە ، وەلێ من چەند ھەنگاوێک ڕۆشتمە دواوە
من زۆر لە مرۆڤەکان ئەترسم ئەوان زۆر خراپن

جۆنگکوک دووبارە تەنھا بە سەیر کردن لێم تێگەیشتو کەمێک ڕۆشتە دواوە دواتر وتی
"بەدوامدا وەرە"

ئەوڕۆشتو منیش بە گوێی ئەوم کردو بەدوایدا ڕۆشتم
لە دەرگایەک نزیک بوینەوە کە دوو پاسەوانی لێبوو
من لە شوێنی خۆم وەستام چونکە ھەر جارێک نزیکی ئێرە بکەوتبامایە ئازاریان ئەدام وە من نامەوێت ئازارم بدەن

جۆنگکوک کە زانی من وەستاوم ئەویش وەستاو سەیری کردم
من سەری خۆم نوی کردبوو بە دەستەکانم جلەکانم ئەگوشی لە ترسا

ئەو پیاوە قۆزە کە ناوی جۆنگکوکە سەیری پاسەوانەکانی کردو وتی
"تکایە دەتوانن کەمێ دوورکەونەوە تەنھا تاوەکو ئەو لێرە ئەبەم؟"

ئای خوایە ئەو بەجددیەتی ، ئەو چۆن زانی کە من لەبەر پاسەوانەکان وەستام
لەوانەیە ھێزێکی سەرو سروشتی ھەبێتو بتوانێت مێشکم بخوێنێتەوە دەبێت ئیتر ئاگادری خۆمبم کە چۆن بیر ئەکەمەوە

پاسەوانەکە بە بێ ھەستی وتی
"نەخێر بەڕێزم"

"تەنھا کەمێک تاوەکو ئەو لەم دەرگایە ئەبەمە دەرەوە تکایە"

𝐃𝐨𝐧'𝐭 𝐋𝐞𝐚𝐯𝐞 𝐌𝐞 || JJK Where stories live. Discover now