| at jeon's company|
|another pov |جیۆنگکووک لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوو قاچەکانی ئەسوڕاند و یاری بە قەڵەمەکەی دەستی ئەکرد
لە دوێنێ شەوەوە قەلەقە بە بیرکردنەوە دەربارەی شیل و ئەو زانیارییانەی کە لای تایهیۆنگە زۆر شڵەژاوە ئەیەوێت بزانێت کە کەسێکی چۆنە کەوا توانیویەتی دڵی مافیایەک ڕازی بکات
"ئاھ تایهیۆنگ تۆ لە کوێیت؟" بە بێزارییەوە ووتی و دەستی خستە نێو قژی
خەریک بوو پەیوەندی پێوە بکات بەڵام زیاتر لە دوو خولەکی نەخایەنت دەرگاکە خێرا کرایەوە و بەئاشکرا ئەزانرا کە تایهۆنگە چونکە جگە لەو کەس بۆی نییە بەو شێوەیە بێتە ژوورەوە
هەر کە تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە بەبێ هیچ قسەیەک خۆی فڕێدایە سەر سۆفیاکەو جەستەی خۆی لەسەر سۆفیاکه حەساندەوە هەناسەکانی قوڵ و خێرا بوون جۆنگکووکیش بەبێ کاردانەوە سەیری ئەو دیمەنەی ئەکرد
" تایهیۆنگ لە چ جیهیانێکەوە....." جۆنگکووک ئەیویست پرسیار لە تای بکات بەڵام تایهیۆنگ وەستاندی و نەیهێشت قسەکەی تەواو بکات
"ئایش .... جۆن ــ جۆنگکووک بوەستە سەرەتا بــ بااا هەناسەکانم ـــ ڕێک بخەمەوە" تایهیۆنگ ووتی و دەستی لەسەر سنگی خۆی دانا بۆ ڕێک کردنەوەی هەناسەکەی , جۆنگکووک بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە سەیری ڕەفتارەکانی تای ئەکرد
"تۆ بە شێوەیەک هەناسە ئەدەی وەک بڵێی لە پێشبڕکێی ڕاکردنا بووبێتی" جۆنگکووک بە گرژیەوە ووتی و سەرنجەکانی لەسەر هەناسەی تای بوو تاکوو تای هەناسەکانی جێگیر بوونەوە
"جۆنگکووک تۆ پورزایەکی زۆر خراپی هیچ هەست بە من ناکەی بە تەواوی پلیکانەکان ڕامکردووە تاکوو زانیاریەکانی کەسە تایبەتەکەت بۆ بێنم تۆش بەم شێوەیە قسەم لەگەڵ ئەکەی" بە شێوەیەکی کیووت توڕەبوو
"بەڕێز تایهیۆنگ ئەگەر لە گلەیی کردن تەواو بووی خێرا زانیارییەکانم پێ بدە " جۆنگکووک بە جدییەوە ووتی و تایهیۆنگ بە قیزەوە سەیری کووکی کرد
"چییە؟" جۆنگکووک ووتی مەبەستی سەیرکردەنەکانی بوو
"مناڵی خوێناوی گەمژە" تایهیۆنگ بە گاڵتەوە ووتی بەڵام بە چپەوە لەگەڵ ئەوەش جۆنگکووک گوێی لێ بوو
"ئەوە چیت ووت " جۆنگکووک بە توڕەییەوە هەڵسایەوە بەرەو تایهیۆنگ
"هێی هێی هێی بوەستەمن تەنها ووتم کەروێشکی شیرین" تایهیۆنگ خێرا هەڵسایەوە و فایلەکانی دەستی بەرز کردەوە بە مەبەستی وەستاندی کووک
"باش بوو کە ووتت" جۆنگکووک ووتی و دەستەکانی خستە ناو گیرفانی
"ئێستاش دراماکەت تەواو بوو خێرا زانیارییەکانم بدەرێ" جۆنگکووک بە تۆنێکی جدیەوە ووتی
KAMU SEDANG MEMBACA
بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎
Fiksi Penggemar[ڪـۆتایـی هـاتـووە] "بەڕێـز جیۆن جۆنگکووک تۆ کێیت تا پێم بڵێت لەگەڵ کێ یەکتری ببینم یان نەیبینم" پرسیاری کرد به توڕەيى بەهۆی ئەو فشارەی کە لەسەری بوو "ووتم جارێکی تر نەیبینیت و تەواو" بەتوڕەییەوە ووتی و ددانەکانی جیڕکردەوە هەرشتێک لێی نزیک بوو فڕێید...