13

771 127 6
                                    

جام مونگ لەسەر قسەی تینا بڕیاریدا ئەم شەو هیچ نەکات تەنها سێر بکات و جیاوازیەکە ببینێت
دەبینێ ڤیۆلا پێدەکەنێ ئەو پێکەنێنەی چەند مانگە کە دەیەوێ بیکاتە سەر دەمی و نەیتوانیوە بیکات
ڤیۆلا بە چاوێکی پڕ لە هەستەوە سێری جونگ کووک ئەکات و جونگ کووک لەو بە هەست تر سێری ڤیۆلا ئەکات
جام موونگ هەناسەی توند بوبو نەی ئەزابی بۆچی پێی ناخۆشە
جام موونگ :وەرەوە سەر خۆت وەرەوە سەر خۆت
ب.لیم:بۆچی ڕێگە دەدەی ئاوها لەلای ئەو پیاوە بێت جام مونگ؟
جام موونگ هەڵسایەوە و سێری ناو چاوی ب.لیمی کرد
جام مونگ:ئەمەوێ ئەو پێکەنینەی بۆی بگەڕێتەوە کە تۆ لەناوت برد
وای وت و ڕۆیشت
.
هانگ:کچم خۆ ئازارت نادەن؟
ڤیۆلا:جام مونگ ڕێگە نادات
کە وای وت جونگ کووک دەموچاوی تێک چوو
جونگ کووک :واتە چۆن
ڤیۆلا:ڕێگە نادات(ئاسای وتی)
جونگ کووک:ئاخر چۆن ڕێگە ناداتتت..! (توڕەیی بە دەنگیا دیار بوو)
ڤیۆلا:بۆچی توڕە دەبی (دڵی پڕ بوو)
هانگ:بەس بڵێ جونگ کووک گرینگ ئەوەیە حاڵی باشە ئەڵێی بوخاری زوزو ئەتەقی
ڤیۆلا پێکەنی و جونگ کووک چاوی سوڕاند
.
چەن کاتژمێرێک تێپەڕیوە ڤیۆلا هەر لای جونگ کووک و هانگە و جام مونگ لە دوورە لێیان ئەڕوانێ بە پێکە خواردەوەکەیەوە
.
ڤیۆلا:پیاوینا ئەمەوێ خوشکەکەمتان پێ بناسێنم
هانگ:خوشککککک؟ (بە شۆکەوە)
ڤیۆلا :یەس ئێستا یەمەوە
ڤیۆلا چوو تینا بێنێت
هانگ:جونگ کووک ئەوە چی ئەڵێ؟
جونگ کووک :بەڵێ خوشکێکی هەیە و ب.لیمە نەفرەتی ئەو وەک شازادە ئەژیەنێ
هانگ:خوایە توشی چی بووین
لەو قسانەیا بوون ڤیۆلا هاتەوە و تیناشی لەگەڵ بوو
ڤیۆلا:زۆر باشە تینا ئەمە هانگە باوکی منە و ئەو دکتۆرەیە کە چەنساڵە ئاگادارم بووە
تینا بە ڕوویدا پێکەنی و چەمایەوە بۆی
ڤیۆلا:ئەمەش جونگ کووکە کە بۆم باس کردی
تینا بە شەرنەوە خۆی چەماندەوە
تینا:خۆشحاڵ بووم بە ناسینتان وە وە ئێ..
نەیئەزانی چۆن ئەو قسەیە بکات کە لە قورگێتی ئەو شڵەژانەی وای کرد سەرنجی جونگ کووک و هانگ بەرێ
هانگ:ئەتەوێ شتێک بڵێی؟
تینا:ئێ بەڵێ
سەری داخست
جونگ کووک:ئەی بۆ نایڵێی
بە پرسەوە برۆیەکی بەرز کردەوە
تینا:سپاستان ئەکەم کە ئاگاداری خوشکەکەم بوون بەڕاستی باوەڕ ناکەن چەن سپاس گوزاری ئێوەم تکایە ڕقتان لێم نەبێ کە کچی باوکمم و ئەوندە خراپ بوو بۆتان لەجیاتی سپاس ئازاری دان من لەجیاتی ئەو داوای لێبوردن ئەکەم
هەموو قسەکانی بەسەر یەکەوە کرد و هێشتا سەری داخستبوو
ڤیۆلا بە چاوێکی خڕەوە سێری هانگ و جونگ کووکی کرد کە چۆن شۆک بوون
ڤیۆلا:ئێ تینا بۆ ناچی شتێک بێنیت بیخۆین
تینا:باشە
وەک ڕەشەبا دیار نەما
ڤیۆلا:دەی پیاوینا بۆ واتان لێ هات
هانگ:چاوەڕێی ئەوە نەبووم وام زانی وەک دایک و باوکتە بەڵام ئەوە وەک تۆ وایە
جونگ کووک:بەڵێ هێشتا شۆکم بەڕاستی
ڤیۆلا چووە بەردەمیان و دەستی هەردوکیانی گرت و وتی:ئەو خوشکی من منیش سەرەتاکان پێم ئاسان نەبوو باوەڕی پێ بکەم بەڵام هەر بەڕاستی ئەو وەک ئەوان نییە
وای وت و زەردە خەنەی کرد
جونگ کووک:بەڵێ لەوە دەچێ هیوادارم باش بێت چونکە یارمەتی تۆی داوە و باشە لەگەڵت
وای وت و دەستی کردە سەر ڕومەتی ڤیۆلا و سێری ناو چاوی کرد
ڤیۆلاش دەستی لەسەر دەستی جوکە دانا و بۆی پێکەنی
هانگ:ئحم مرۆڤێک لێرە هەیە
ئەو قسەیە نیگا گۆڕینەوەکەی ئەوانی پچڕانوو هەرسێکیا پێ ئەکەین لەو کاتە تینا هاتەوە
تینا:فەرموون خواردنەوەکانتان
هەرسێکیان جدی بوونەوە و دەستیان کرد بە خواردنی خواردنەوەکانیان
تینا بە بێدەنگی لایان وەستا بوو گوێی لێ دەگرتن کە بە خۆشی قسەیان لەگەڵ یەک ئەکرد بیری لەوە ئەکردەوە ڤیۆلا لەو مودەیەی لای ئەمان بووە بەقەدەر ئەم چەن کاتژمێرە پێنەکەنیوە
تینا لەبەر خۆیەوە وتی:ئاه باوکە چۆن ئازارت داین
زۆر هێواش وتی بەڵام جونگ کووک گوێی لێ بوو بەڵام زۆر بایەخی پێ نەداو بەردەوام بوو لە قسە کردن
.
ئیتر کات درەنگ بوو وە ئاهەنگەکە کۆتای هات لە دەرەوە بوون و خواحافیزیان لەیەک ئەکرد ڤیۆلا لە باوەشی هانگ هاتە دەرەوە و وتی:ئەتبینمەوە باوەکە
هانگ:ئەتبینمەوە کچەکەم خوات لەگەڵ
ڤیۆلا بەرە و ڕووی جونگ کووک چوو
یەکیان لە باوەش کرد
جونگ کووک:لە ئێستەوە بیرت ئەکەم
بە گوێی ڤیۆلایا چپاندی
ڤیۆلا: منیش ئەمشەو زۆر خۆش بوو سپاس
باوەشەکەیان تەواو کرد
جونگ کووک:بۆ منیش زۆر خۆش بوو
ڤیۆلا:دەی شەو شاد خوات لەگەڵ
جونگ کووک:بای
ڤیۆلا بەرە و ڕووی تینا چوو تێناش چەمایەوە بۆ جونگ کووک و هانگ وەک ڕێزێک و خواحافیزیەک ئەوانیش هەمان شتیان کرد
.
ڤیۆلا و تینا و جام مونگ لە ناو هەمان ئۆتۆمبێل بوون جام. مونگ یەک قسەشی نەکرد بەس تینا و ڤیۆلا خەریکی قسە بوون
تا گەویشتمە ماڵەوە
لە سەیارەکە دابەزین تینا زوو ڕای کردە ژورەوە ڤیۆلا دابەزی تا بچێتە ژورەوە لەبەردەم دەرگای ماڵەوە گوێی لە دەنگی جام مونگ بوو کە وتی:دڵخۆش بوویت وایە ئەمشەو خۆش بوو
ڤیۆلا ئاوڕی دایەوە سێری کرد کە لای سەیارەکە وەستاوە
ڤیۆلا:بەڵێ
جام مونگ:خۆزگە دەمزانی چی لە جونگ کووک هەیە و لە من نییە
بەدەم قسەوە هاتە ژورەوە و لەبەردەم ڤیۆلا وەستا
ڤیۆلا:ئەم قسەیە واتای چییە ئێستا؟
جام مونگ:هیچ تەنها قسەیەک بوو کردم دەی شەو شاد ڤیۆلا
وای وت و ڕۆیشت
ڤیۆلاش چوو بۆ ژورەکەی و خۆی گۆڕی و خەوت
.
.
پارتی نوێ بیجەکان
لە هەڵەی ڕەنوس ببورن
ئەگەر بەدڵیشتان بوو ڤۆت بکەن🌚✨

دکـــتۆرەکــــــەمWhere stories live. Discover now