" سڵاو بێ زەحمەت کوپێک قاوەی بێ شەکرم ئەویست " کڕیارەکە ووتی کە لەپێش ئەو کەسە وەستابوو کە خەریکی وەرگرتنی ئۆردەرەکەی بوو بەهێمنی و بە خەندە جوانەکەی کە لەسەر لێوە پڕەکانی بوو ڕوخساری ئەگەشایەوە گەر نەتزانی بووایە ئەتووت ئەوە فریشتەیەکە و دابەزیوەتە سەر ئەرز .
" بێگومان بەڕێزم پاش خولەکێکی تر ئامادە ئەبێت " کوڕەکە ووتی بەهەمان خەندە .
دوای تەواو کردنی کارەکان و بەڕێکردنی چەندین کڕیار لەکۆتاییدا کوڕەکانی کافێکە بڕیاریان دا کە ئیتر کاتی پشوە و ڕۆشتن بۆ ژووری حەسانەوە .
" ئاهــ زۆر ماندووبوم پشتم خەریکە ورد ئەبێت " کوڕە باڵابەرزە قژ سورەکە ووتی کاتێک لەسەر سۆفاکە دانیشت .
" ئاهـ ڕاست ئەکەیت تایهیۆنگ منیش خەریکە قاچەکانم لە لاشەم جیائەبێتەوە هەستی پێناکەم ئاهـــ " هەمان کوڕە فریشتەییەکە ووتی کە باڵای تۆزێک لەتایهیۆنگ کورتتر بوو وە قژێکی قاوەیی هەبوو .
" جیمین خۆت سێ سانتیم باڵات هەیە قاچەکانت لێبێتەوە چی ئەکەیت " کوڕە قژ زەردەکە ووتی کە خاوەنی کافێکە بوو .
" یا جین هیۆنگگگگ " جیمین ووتی کاتێک بە کیوتی توڕە بوو لە جین هیۆنگی .
.....
وەک ئەزانن ... نا نەخێر نازانن بۆیە با پێتان بڵێم جیمین لە تەمەنێکی بچوک دایکی بەنەخۆشی مرد باوکیشی بەهۆی نەبوونی پارەو خەمی هاوسەرەکەی خۆی کوشت ،جیمین لە شوێنێکی زۆر قێزەون گەورە بوو بەهۆی ئەوە توشی نەخۆشیەکی دەگمەن و سەیر بوو مناڵی و هەرزەکاری جیمین پڕ پڕ ئازار بوو کە باسی ناکەین مەگەر خۆی نەیەوێت ئەویش لە ئێستادا ئامادە نیە تا باسی بکات بۆیە واز لە ژیانی ئەهێنین .
جیمین کە بوو بە 19 ساڵ و توانای ئەوەی هەبوو ئیتر بڕیاری دا کە بۆخۆی بژیەت و پارە بۆخۆی پەیدا بکات ،بەڵام قوڕس بوو کە کار پەیدا بکات لەبەر ئەوەی خوێندنی تەواو نەکرد بوو هەموو شوێنێکیش ئەویان وەرنەئەگرت ، ڕۆژێک خەریکی ڕۆشتن بوو بەنێو شەقامەکانی سیۆل لەناکاو خۆی بە کەسێک کێشا کە لەخۆی زۆر درێژتر بوو. ئەوکاتە قژێکی قاوەیی جوانی هەبوو جیمین بەترسەوە هەڵسایەوە سەر پێکانی و داوای لێبووردنی کرد چاوەکانی پڕ ببوون لە فرمێسک لەگەڵ هەر سەیرکردنێکی ئەو کەسە جیمین زیاتر ئەترسا بەڵام پیاوەکە دانەوی و لێی پرسی .
" ئایە تۆ باشیت ؟ هیچ کوێت ئازاری پێنەگەشتتوە؟ " پیاوەکە بەنەرمی گوتی کاتێک دەستی جیمینی گرت و هەڵساندەوە سەر پێکانی .
" ن نا ئازارم نیە " جیمین بە تۆنێکی کز وتی
بەڵام پیاوەکە بڕوای پێی نەکرد ." قاچ و دەستت خوێنی لێدێت وەرە بۆتی چارەسەر بکەم " پیاوەکە بەنەرمی پێی ووت بەڵام دیار بوو جیمین ئەترسا بۆیە پیاوەکە تێگەشت و خۆی پێی ناساند.
" مەترسە کوڕی باش من ناوم سیۆکجینە بەڵام بە جین بانگم بکە وە من 25 ساڵم بۆیە لەوانەیە هیۆنگی تۆ بم وەهەروەها ئازاریشت نادەم تەنها ئەمەوێت یارمەتیت بدەم "ٚ .
لەو ڕۆژە بەدواوە جیمین هەمووکات لەگەڵ جین بوو تەنانەت جین لە کافێکەی خۆی ئیشێکیشی پێی بەخشی تا بتوانێت بۆخۆی مەژغوڵ بێت .
دواتر تایهیۆنگی ناسی سەرەتا هیچ نەئەگونجان بەیەکەوە دایمە لەسەر بچوکترین شت شەڕیان ئەکرد بەڵام ڕۆژێک
کە جیمین هەوڵی ئەدا بڕواتەوە بۆ ماڵ خەریک بوو سەرخۆشێک بە ئۆتۆمبێڵ لێی بدات بەڵام خۆشبەختانە تایهیۆنگ لەوێ بوو بۆ یارمەتی دانی و ڕزگار کردنی گیانی بۆیە لەم ڕۆژە بەدواوە بوون بەهاوڕێ و هاوگیانی یەک هەمیشە لەگەڵ یەک بوون و یەکیان لەبرا زیاتر خۆش ئەویست [ڤیمین ] ئەو دوو هاوەڵ ڕوحەی کە بێ یەک ناتوانن .٭٭٭٭٭٭
پاڕتی یەک
ئەو چیڕۆکەی زوو زوو دادەنێم و کەم کەم دەنوسم بەس ئەکتیڤ بن هەر جارەک ڤۆت بگاتە 10 یان 20 ئەگەر تازەش پاڕتم دانابی
دووبارە دادەنێم کێشە نیە ئەگەر ڕۆژی سێ پاڕتیش دابنێم 😂
YOU ARE READING
Moonlight Psycho /PJM/+18🔞 لەباری ڕاگرتن دایە
Fanfictionجیمین یەکێک بوو لە سەرشێترین بکوژەکانی کۆریای باشور ، ئێلی یەکێک بوو لە تازە ئەندامی مافیای دژە گولە ، ڕۆژێک هەردووکیان هەمان ڕێگایان ئەبێت ...... دەستپێک : 20-2-2023 کۆتایی :-