" جیمینننن " تایهیۆنگ هاواری کرد کاتێک هاتە ژوورەوە و جیمینی لەباوەش گرت
" هێی تای چۆنی ؟ دڵخۆش دیاریت خێر؟"جیمین پرسی کاتێک برۆیێکی بەرزکردەوە .
" ئاهــ لە ڕاستی دا کە ئەهاتم بۆ ئێرە خۆم لە کەسێک دا کە بەیەک نیگا ئاشقی بووم " تایهیۆنگ گوتی کاتێک جیمینی لەباوەش گرتەوە .
" دەی پیرۆزە بەڵام ئەوەندە مەمگوشە ئەگینا ئەتەقم "جیمین بە گاڵتەوە گوتی کاتێک تایهیۆنگی لەخۆی کردەوە .
" ئاهــ بیرم چوو ئەمشەو دێیت بۆ ئاهەنگی یادی لەدایک بوونی خۆشەویستەکەی جین هیۆنگ؟"تای پرسی
" ئاهــ ببوورە تای ناتوانم ئەمشەو بێم کارێکی زۆۆۆر گرنگم هەیە "جیمین ووتی کاتێک لێوەکانی لێک ناو وەک شلیکی لێ کرد کە تای خەریک بوو جەڵدە لێی بدات .
" گەمژە خۆ تۆ مناڵ نیت ئەوە ئەکەیت خۆت کیوت مەکه لێت نایە " تایهیۆنگ ووتی کاتێک شەقێکی لە سەری جیمین دا جیمینیش بە پێکەنینەوە لەو شوێنە ڕۆشت .
" ئەی خوایە ئەو کوڕە هێشتا مناڵە سوێند ئەخۆم " تایهیۆنگ گووتی کاتێک بەرەو شوێنی کارەکەی خۆی ڕۆشت .
" هێی تایهیۆنگ من ئەڕۆمە دەرەوە کارم هەیە " جین ووتی کاتێک ماڵاوایی لە تایهیۆنگ کرد .
" باشە هیۆنگ " تایهیۆنگ ووتی و ڕۆشت بۆ لای جیمین .
" هێی چیمی جین هیۆنگ ڕۆشت کارەکان لەسەر خۆمان مایەوە "تایهیۆنگ ووتی و دەستی کردەوە بە پاک کردنەوەی مێزەکان .
" باشە تێتێ " جیمین لە پشت مێزی کاشێریەکە ووتی .
" پێت چۆنە ئەمشەو بڕۆینەوە دەرەوە جەوێک بگۆڕین چیم ؟" تایهیۆنگ ووتی و بەرەو لای ئەو ڕۆشت .
" ببوورە تێتێ ناتوانم ئەبێت زوو بڕۆمەوە " جیمین بە خەندەیەکی لێبووردنەوە سەیری تای کرد ،کە تایهیۆنگ ئەیویست پێداگربێت کڕیارێک هاتە نێو کافێکەوە ،کەسێکی باڵابەرز کە ڕوخسارێکی ناوازەو چەناگەیەکی تیژی هەبوو چاوێکی گەورەو جوان لێوێکی مامناوەند و پەمەیی لەژێر قاتە پیاوانەکەی دیار بوو کە جەستەیەکی ڕێکی هەیە ، کەهاتە ژوورەوە دیار بوو قسەی لەگەڵ کەسێک ئەکرد بە مۆبایلەکەی .
" چی هیۆنگ هەمیسان ؟ .... ئاهــ بۆچی ئاقڵ نابێت " ووتی کاتێک هەناسەیەکی بێزاری دایەوە و لەسەر مێزێک دانیشت.
" سڵاو بەخێربێیت ، چی داوائەکەیت بەڕێزم" تایهیۆنگ بەڕێزەوە لێی پرسی .
" ئاهــ ببوورە ئەمێریکانۆیەک لەگەڵ کێکی قاوە تکایە " کەسەکە ووتی کاتێک هێشتا بە تەلەفۆن قسەی ئەکرد و سەری بەرزکردەوە و تایهیۆنگی بینی .
" هەرئێستا ئامادە ئەبێت بەڕێزم " تایهیۆنگ ووتی و ئەوێی جێهێشت تا داواکاریەکە ئامادە بکات.
" هیۆنگ پێویستە شتێک بکەین ئەگینا ئەو گەمژەیە توشی کێشەمان ئەکات "
" ئاهــ زۆر بێزارم لەم کچە جۆنگکووک زۆر ئاخر ئەوە کوڕە هێناویەتی ئەڵێت ئاشقیم؟ نە جوانە نە هیچ شارەزایە نە ڕێکە هەر خوێڕیێکی سەرجادەیەو هیچی تر " کەسەکەی تر لەو دیوی مۆبەکەوە ووتی .
" هیۆنگ تاکە چارە ئەوەیە خۆمان کەسێکی شایستەی بۆ بدۆزینەوە ئەگینا نابێت " جۆنگکووک ووتی کاتێک سەری بەرز کردەوەو چاوی کەوتەوە سەر تایهیۆنگ دوواتر سەیری جیمینی کرد .
" ئاهــ ئێستا خەریکی قاوە خواردنەوەم هیۆنگ دواتر قسە ئەکەین " جۆنگکووک ووتی و مۆبەکەی داخست و دووبارە بۆ سەدەم جار هەناسەیەکی قوڵی دایەوە .
دوای خواردنەوەی قاوەکەی هەڵساو ڕۆشت لەم شوێنە دوای ئەوەی پارەکەی دا .
"تێتێ من ئەڕۆم کات درەنگی کردوە " جیمین ووتی کاتێک بەخێرایی خۆی کۆ کردەوەو ڕۆشت .
" همممم ئەمشەو چی بکەین ؟ " جیمین بە خەندەیەکی ترسناک لەخۆی پرسی کاتێک
ڕۆشتەوە ماڵەکەی و بەخێرایی خۆی گۆڕی و
تایبەتترین چەکەکانی هەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوە ." ئەمشەو شەوێکی ناوازەیە بۆ ڕاوکردن ،تۆش پێت وانیە خۆشەویستم ؟" جیمین ووتی کاتێک داری بەیسبۆڵەکەی هەڵگرت و ماچی کرد " ئازیزەکەی من"
دوای ئەوەی شتەکانی هەڵگرت جیمین ڕۆشتە دەرەوە بۆ ڕاوکردنەکەی هەروەکوو خۆی دەیڵێت ، ئەمشەو شەوێکی درێژ و سامناک ئەبێت ، ڕەنگە کەسێکی زۆر بێ بەخت توشی ترسناکترین بکوژی شار ببێت گەر ئەو کەسەی ئەکەوێتە ژێر دەستی جیمین بیزانیایە چی توش ئەبێت هەرگیز لە ماڵەکەی نە ئەهاتە دەرەوە .
+++++
ئێهــ ؟
بەهەرحاڵ تاکوو ئێستا چیڕۆکەکە چۆنە ؟
گەر بەدڵتان نیە با لایبەم تا زووە !فانئاڕتی کیووتتت
YOU ARE READING
Moonlight Psycho /PJM/+18🔞 لەباری ڕاگرتن دایە
Fanfictionجیمین یەکێک بوو لە سەرشێترین بکوژەکانی کۆریای باشور ، ئێلی یەکێک بوو لە تازە ئەندامی مافیای دژە گولە ، ڕۆژێک هەردووکیان هەمان ڕێگایان ئەبێت ...... دەستپێک : 20-2-2023 کۆتایی :-